ئازادی پیاو له ئازادی ژنه‌وه‌یه
ده مه‌وێت له ڕه هه‌نده مرۆییه‌كه‌یه‌وه به كورتی باس له ئازادی بكه‌م دیاره ئازادی یه كێكه‌له گرنگترین و سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی ئینسان به بێ جیاوازی نێوان ژن و پیاو یانی ئازادی شتێك نیه كه ته‌نها تایبه‌ت بێت به پیاو له به‌رابه‌ردا ژن لێ ی بێبه‌ش بێت و به پێچوانه شه‌وه شتێك نیه تایبه‌ت به ژن و پیاو لێ ی بێبه‌ش بێت ئازادی مافێكی هاوبه‌شی ژن و پیاوه پێكه‌وه وخه باتیش له پێناو ئازادی‌د\ا خه باتێكی هاوبه‌شی ژن و پیاوه پێكه‌وه نه‌ك به ته‌نها و به دا بڕاوی له یه‌كتری به داخه‌وه تائێستا زۆرێك له ئێمه خوێندنه‌وه یه‌كی هه ڵه ونا ته‌ندروستمان هه یه به‌رامبه‌ر به ئازادی ژن و پیاو ته نانه‌ت زۆرێك له وانه‌ی له ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه ده‌نی و هتد دا كارده‌كه‌ن هه مان خوێندنه‌وه‌ی هه ڵه یان هه یه بۆ ئازادی نێوان ژن وپیاو هه وڵ ده‌ده‌م لێره دا له وباره یه وه زیاتر روونكردنه‌وه بده‌م هه ندێ پێیان وایه خه باتی ژنان له پێنا و ئازادی‌دا سه‌نگه‌ر گرتنه له پیاوان و خه باتكردنه دژی پیاوان كه به ڕای من ئه مه بۆ چونێكی هه ڵه یه من لێره دا به‌رگری له پیاو ناكه‌م به ڵكو به‌رگری له مرۆڤ ده‌كه‌م به ژن و پیاوه من پێم وایه خه‌باتكردن له پێناو ئازادی و یه كسانی و ژیانێكی ئاسوده وخۆشگوزه‌رانیدا خه باتێكی ها وبه‌شی ژ ن و پیاوه پێكه‌وه دژ به سیسته می پیاوسالاری و فه‌رهه‌نگی كۆن و دواكه‌وتوانه‌ی كۆمه‌ڵگا وسه‌نگه‌رگرتنه له كلوتوری پیاوسالاری وله ده سه ڵاتداران و پارێزه‌رانی ئه‌و كلوتوره نه ك سه‌نگه‌رگرتنی ژن و پیاو له یه‌كتری به داخه‌وه ئێستا هه‌ندێك پیاویش بۆ به ناو به‌رگریكردن له ماف و ئازادیه‌كانیان دێن سه‌نگه‌ر له ژن ده‌گرن و خه‌بات له دژی ژنان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی پیاوانیشیان دروست كردوه و باس له‌تووندوتیژی ژنان ده‌كه‌ن دژ به پیاوان و باس له نه‌مانی هه یبه‌تی پیاو ده‌كه‌ن به داخه‌وه تائێستا زۆرێك له ئینسانه‌كان ڕیشه و سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی توندووتیژی و نا یه‌كسانی و سته‌م و نا به‌رابه‌ری وبێ مافیه‌كان نازانن له كوێوه به‌رهه‌م ده هێنرێت وله كوێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه یان ده‌زانن و خۆیان فریووده‌ده‌ن ئاشكرایه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بی َ مافی و نا یه‌كسانی وسته‌م و جیاوازی و توندوتیژی و هتد سه‌رچاوه‌كه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می پیاوسالاری و كلوتوری كۆن و دواكه‌وتوانه‌یه‌وئه‌وانه‌ی ده سه‌ڵات وپارێزه‌ری ئه‌م كلوتورو سیسته‌مه‌ن ئێمه ده بێ ده ركی ڕۆشن به مه بكه‌ین و مرۆڤه‌كان به ژن و پیاوه وه له ڕوه‌وه ووشیار كه‌ینه‌وه خه باتێكی شێلگیر وهاوبه‌ش بكه‌ن دژ به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می پیاو سالاری بۆیه ناكرێ هه موو ئه‌م سته‌م و بێ مافیانه بخرێته ئه‌ستۆی پیا وه‌وه وه یان ژنه‌وه و سیسته‌م و كلوتووری پیاوسالاری لێ بێبه‌ری وبێتاوان بكرێت وتاوانه كه هه مووی بخرێته ئه‌ستۆی پایه‌وه وه و یان ژنه‌وه ڕاسته زۆرێك له پیاوان جێبه‌جێكاری ئه‌م سیسته‌مه كۆن و دواكه‌وتوانه‌ن و دژ به ژن توندووتیژی ده‌نوێن وتاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به ڵام تاوانباری سه‌ره‌كی كلوتوورو سیسته‌مه دواكه‌توه‌كه‌یه كه عه‌قڵی مرۆڤه‌كانی داخستوه و ڕه‌ش كردوه من وه‌ك خۆم دژی هه‌رتاوان و توندووتیژیه‌كم دژبه ئینسانه‌كان به ژن و پیاوه وه وبه تووندی مه حكومی ده‌كه‌م وله گه‌ڵ ئازادی و به رابه‌ری ئینسانه كاندام و به‌رگری نه له پیاوی سته‌مكار ده‌كه‌م ونه‌له ژنی سته‌مكار به ڵكو به‌رگری له ئینسانی سته‌ملێكراو ده‌كه‌م به ژن و پیاوه وه دیاره له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا توندووتیژی وتاوان هه‌یه به زۆری وگشتی پیاو اوان به‌رامبه‌ر به ژنان وبه ڕێژه‌یه‌كی كه میش ژنان به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه مه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵ نه‌گره‌و نكوڵی لێناكرێ وئه مه به ته‌نها له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دانیه به ڵكو له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی به‌شه‌ریدا هه‌یه به ڕێژه و پله ی جیاجیا‌و و په‌یوه‌ندی به عه قڵ و غه‌ریزه‌كانه‌ی ئینسانه‌كانه‌وه هه‌یه و له ئینسانێكه وه بۆ ئینسانێكی تر و له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده گۆڕێت دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵگای به شه‌ر ی مێژوویه‌كی پڕ تووندوو تیژی هه‌یه‌گه رچاوێك به مێژوودا بخشێنینه‌وه ئه م ڕاستیه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه له نێو مێژووی به شه‌ریدا به‌شێكی زۆر كورت وكه‌م هه یه له كلوتووری ناتوندوو تیژی نامه‌وێ به‌م قسانه پاساو بهێنمه‌وه بۆ رشه‌وایدان به توندووتیژی نه‌خێر من دژی هه موو توندوتیژیه‌كم دژ به ئینسانه‌كان به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك راستیه‌كی مێژووی و واقیعی ده‌ڵێم دیاره‌پیاو له كۆمه ڵگای ئێمه‌دا له ژێر كاریگه‌ری كلوتوری دواكه‌وتوانه‌ی پیاو سالاریدا په‌نا ده باته به‌ر توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له ژێر ناوی ناموست په‌رستیدا ژن تیرۆر ده‌كات ته نانه‌ت هه‌ندێ جا رپیاو باوه ڕو قه‌نا عه‌تی به‌م توند‌و تیژیه نیه و له گه ڵیدا نیه به‌ڵام له‌ژێر فشاریی كلوتوری پیاوسالاری و كلوتوری دواكه‌وتوانه‌ی خێل َ و بنه‌ماڵه و خێزان و كۆمه‌ڵگادا ناچار ده‌كرێت به‌وه‌ی توندوتیژی بنوێنێت وتاوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه كه‌وێته به‌ر قسه و تا نه‌و ته شه‌ری كلوتووره‌وه من پێم وایه ئه‌و پیاوانه كۆیله‌ی كلوتورو خێڵ و كۆمه‌ڵگان من پێم سه‌یره زۆر جار قسه له وه ده‌كرێت كه پیاوان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به به‌راورد به ژنان ئازادن كامه ئازادی من پێم وایه ئه‌م ئازادیه جۆرێكه له كۆیله بوونی پیاو به ده‌ست سیسته‌م و كلوتووری دواكه‌وتوانه‌ی پیاوسالاریه‌وه كامه ئازادی ئه و ئازادیه‌ی كه تیایدا پیاو خاوه‌نی بیر‌و ڕاو ئیراده و قسه‌ی خۆی نیه؟!!كامه ئازادی ئازادیه‌ك له سه‌ر حسابی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و پله دوویی ژنان ئازادیه‌ك له سه‌ر حسابی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی وئیراده له ژنان له‌سه‌ر حسابی به‌كاڵاكردنی ژن ئه‌مه كه‌ی ئازادیه ؟!!ئازادی واقیعی پیاو له ئازادی دان به ژنه‌وه‌یه پیاو ده بێت خۆی ئازاد كات له و ئازادیه پڕكۆیلایه‌تیه‌ی كلوتووری پیاوسالاری كه كردویه‌تیه گه وره و ئاغاوبه سه‌ر ژنه‌وه كه كردویه‌تیه بكوژوجه‌لاد به‌سه‌ر ژنه‌وه وای له پیاو كردوه كه نه‌توانێت مامه ڵه یه‌كی مرۆیانه له ته‌ك ژن‌دا بكات ورێز له به ها مرۆییه‌كانی ژن بگرێت وه‌ك مرۆڤ بڕوانێته ژن ئه مه ئیتر كه‌ی ئازادیه من ئه‌م ئازادیه‌كه كلوتوری پیاو سالاری به‌خشیویه‌ته پیاو به شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌ی ده زانم بۆ پیاو ده بێت پیاو ئه‌م ئازادیه‌ی قبووڵ نه بێ وله ده ره‌وه‌ی ئه‌م كلوتوره‌دا بۆئازادیه‌كی واقعی بگه ڕێت و پێكه‌وه له گه‌ڵ ژن‌دا به هاوبه‌شی خه باتی بۆبكات وئازادی ڕاسته قینه‌ی مرۆیی به‌ده‌ست بهێنێت كه له نێو ماڵ و خێزان و كۆمه ڵگادا وه‌ك مرۆڤ بڕوانێته ژن و ڕێز له ژن بگرێت و ئازادی پێ ببه خشێت ئاخر ژن و پیاو وه‌ك مرۆڤ له گشت نێوه‌نده‌كانی ژیاندا پێكه‌وه ده‌ژین و كارده‌كه‌ن ناكرێت دژی یه‌كبن و سه‌نگه‌ر له یه كتر بگرن ئازادی پیاو به نده به ئازادی ژنه‌وه شتێك نیه ناوی ئازادی پیاو بێت گه ر ژن له به‌رابه‌ریدا ئازاد‌و یه‌كسان نه‌بێت به ڕاستی هه یبه‌تی پیاو له هه‌یبه‌تی ژنه‌وه‌یه هه یبه‌تی پیاو له هه‌یبه‌تی مرۆبوونیه‌وه‌یه نه‌ك ئه و هه‌یبه‌ته‌ی كه كلوتوری پیاو سالاری بۆی دیاری كردوه شتێ نیه ناوی هه یبه‌تی پیاو بێت ئه گه‌ر له به رابه‌ردا هه یبه‌تی ژنی تیادا بسشكێنرێت و سفر بكرێته‌وه و سوكایه‌تی به ژن بكرێت هه یبه‌تی پیاو له سمێل و هێز و سیاده‌یدا نیه به به‌سه‌ر ژن‌دا به ڵكو له عه قڵ و لۆژیك ومامه ڵه‌یكی مرۆیانه و ئازادانه‌ی دایه له گه ڵ ژن‌دا هه یبه‌تی پیاو ئه‌وه نیه له نێو خێزاندا ئاغا بێت و ژنیش خزمه‌ت كارهه یبه‌تی پیاو له پیاو سالارییدا نیه به ڵكو له مرۆ سالارییدایه دیسان پَم وایه ئه و هه یبه‌ته‌ی سیسته‌می پیاوسالاری بۆ پیاوی داناوه و وێنای پیاوی پێ ده‌كات شه‌رمه‌زاریه بۆ پیاوله كۆتایدا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئازادی مافی هاوبه‌شی ژن و پیاوه پێكه‌وه و خه باتیش بۆ ئازادی خاباتێكی هاوبه‌شی ژن و پیاوه پێكه‌وه و ده‌كریچت له ڕێكخراوه‌كانی ژناندا پیاوانی ئازادی خواز و یه‌كسانی خواز ئه‌ندام بن وناكرێت ڕێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌ندام بوونی پیاو تیایاندا هێڵی سوور بێت.