ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری زیوی ژن ومێردێکی کورد له ئه‌وروپا
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری زیوی ژن ومێردێکی کورد له ئه‌وروپا
ئاماده‌کردنی ئاراس وههابژیانی هاوسه‌رگیری بریتییه له په‌یمانبه‌ستن له‌نێوان دوو مرۆڤدا، له نێوان ژنێک له گه‌ڵ پیاوێکدا بۆ پێکه‌وه‌ژیان له چوارچیوهیکی جوگرافیایی بچوکی وه‌ک چوارچێوه‌ی ماڵێکدا و به هیوای دروستکردن و نانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه و پێکه‌وه مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و خانه‌دا هه‌تاکو به‌ڕێکردنی نه‌وه‌کانیان و دیسان درێژه‌پێدانی هه‌تاکو ئه‌وساته‌ی مه‌رگ زه‌فه‌ریان پێده‌بات. ئه‌م جۆره له په‌یمانبه‌ستن له نێوان دوومرۆڤدا له ته‌واوی په‌یمانه باوه‌کانی تری ناوکۆمه‌ڵگا جیاوازه‌و پشت نابه‌ستێ به‌هیچ جۆره بڕیار‌و دادێکی ماددی به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه‌ی لهسهردهوهستێ ته‌نها هه‌ستێکی ڕۆحی و ده‌روونییه، سۆزوخۆشهویستییه که له‌نێوان ئهودوومرۆڤهدا درووستده‌بێت! له‌به‌رئه‌وه‌شی که ههستهڕۆحی و ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ ههتاکومانهوهی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان بوونیان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین، ئه‌و په‌یمانه‌ش که‌بنه‌ماکه‌ی ئه‌وهه‌سته‌یه ده‌شێ بمێنێته‌وه‌و درێژه‌ی هه‌بێت! ده‌مه‌وێ ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌وه‌بکه‌م که بێگومان مه‌رجنییه ئه‌گه‌ر دوو مرۆڤ هه‌ست ونه‌ست و ئاره‌زووه‌کانییان جیاوازبێت و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌یان جیاواز و پر له هه‌ڵه‌بێت بۆ یه‌کتری ده‌بێ ئه‌و دوو مرۆڤه هه‌ر به یه‌که‌وه بژین!!! نه‌خێر زۆر کات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پیمانه ڕۆحییه ده‌بێته بنه‌مایه‌کی به‌تین بۆ په‌یمانبه‌ستنی داهاتوو!
خێزان پیرۆزییه‌کی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه، بنه‌ماکه‌ی دیسان ئه‌و ههستهدهروونیی و ڕۆحییه‌یه که‌باسی لێوه‌کرا. ئهوپیرۆزییهش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که لهوهحدهیی واته به‌یه‌که‌وه‌بوونی خێزانه‌وه چه‌که‌ره‌ده‌کات به‌ڵام مه‌رج نییه له لایه‌ن ههمووکۆمهڵگایهکهوه ههستیپێکرابێت، ڕیزی لێگیرابێت و یادی کرابێته‌وه. کۆمه‌ڵگای ئێمه یه‌کێکه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئه‌م بۆنهپیرۆزو به‌رزه‌ی پشتگوێ خستووه و قۆناغه‌کانی لهیهکجیاناکاتهوه.
له نێوکۆمه‌ڵگای ئه‌ورووپیدا ژیانی هاوسه‌رگیری کراوه به چه‌ند قۆناغێکی جیاوازه‌وه‌و هه‌ریه‌کێک له‌و قۆناغانه ناوێکی تایبه‌تی بۆدیاریکراوهو هه‌ریه‌که‌یان له‌کاتی خۆیدا یادی ده‌کرێته‌وه. گرنگترینیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌شکراوه.
1- قۆناغی زیوی، کاتێک یادیده‌کرێته‌وه که ژن و مێرد له ڕۆژی یه‌که‌می هاوسه‌رگیریانه‌وه به‌فه‌رمی 25 ساڵ پڕده‌که‌نه‌وه، واته 25 ساڵه له‌چوارچێوه‌ی خێزانێکدادهژین.
2- – قۆناغی ئاڵتونی، کاتێک یادیده‌کرێته‌وه که ژن و مێرد له ڕۆژی یه‌که‌می هاوسه‌رگیریانه‌وه به‌فه‌رمی 50 ساڵ پڕده‌که‌نه‌وه، واته 50 ساڵه له‌چوارچێوه‌ی خێزانێکدادهژین.
3- – قۆناغی ئه‌ڵماسی، کاتێک یادیده‌کرێته‌وه که ژن و مێرد له ڕۆژی یه‌که‌می هاوسه‌رگیریانه‌وه به‌فه‌رمی 60 ساڵ پڕده‌که‌نه‌وه، واته 60 ساڵه له‌چوارچێوه‌ی خێزانێکدادهژین.
تاکو ئه‌وجێگه‌یه‌ی من ئاگاداربم، خێزانێکی کورد بۆ یه‌که‌مجار توانیان ئاهه‌نگی یادی زیوی هاوسه‌رگیریان بگێڕن و به‌رزی بنرخێنن.
گۆران ی کاك ئیبراهی خه‌یات، هونه‌رمه‌ندی نه‌مری کورد و هاوسه‌ره‌که‌ی ڕوبار خان که دانیشتووی ووڵاتی دانیمارکن و خاوه‌نی دوو کچی هونه‌رمه‌ندو هۆشیارن، له‌ئێواره یهکشهممهیکی ساردی ئه‌م ووڵاته‌دا و له جه‌رگه‌ی کۆپنهاگندا به‌ئاماده‌بوونی زیاترل 70 میوان توانیان ئه‌ویاده بگێڕن.
له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌مانتوانی که دڵنیابین له‌وه‌ی ژن و مێرد ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ به‌یه‌که‌وه ئه‌مێننه‌وه و ڕه‌نگه بڵێین به هه‌رسێ قۆناغه‌کاندا تێپه‌ڕیبێتن، هه‌رچه‌نده ئیمه وه‌کو نه‌رێتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیمانه یادی بکه‌ینه‌وه به‌ڵام مه‌بست ئه‌وه‌یه هاوسه‌رگیری له‌وکاتانه‌دا به‌و قۆناغاکانی زیوی، ئاڵتونی وبگره ئهڵماسیشدا ده‌کرا تێبپه‌ڕی.
هۆکاری ئه‌و تهمهندرێژییهی هاوسه‌ریش زۆرن و له ژماردن نایه‌ن.
ڕه‌نگه هه‌ندێک له‌و هۆکارانه بریتیبن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ڕۆحییه‌کانی خێزان زۆر به‌تین و پته‌وتربوون له ئێستا، ژیان سادهترو ئاسانتر بوو، شوێنی کار نزیکتر و بچوکتربوو، پێشبڕکێ و به‌ربه‌ره‌کانی که‌مترو بێماناتربوو له ئێستا. له‌شاری چڕوپرو قه‌ره‌باڵغدا ڕاکه‌ڕاک به دوای شه‌مه‌نده‌فه‌رو پاس و هۆکاره‌کانی تری گواستنه‌وه‌دا زۆر باوی نه‌بوو وه‌کو ئێشتا. مۆبایل‌و کۆمپیوته‌رو پله‌یسته‌یشن و ئێکس بۆکس و ده‌یه‌ها ئامێری تری ئه‌له‌کترۆنی بوونی نه‌بوو. ته‌له‌فزوێن ته‌نها که‌ناڵیک یاخود دوو که‌ناڵی وه‌رده‌گرت ئه‌ویش چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م هه‌بوو. به‌مانایه‌کی تر ئۆربانییهت نه‌گه‌یشتبووه ئه ئاسته‌ی که ئێستا تێیکه‌وتووه!
نه‌بوونی هه‌موو ئه‌و ئامێر‌و ده‌زگایانه له ڕۆژانی کۆندا بووبونه هۆی به‌خشینی کاتی زیاتر به خێزانه‌کا و ببووه هۆکاری لهیکهوه نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌ندامانی خێزان له‌چوارچێوه‌ی ماڵێکدا.
به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه، بوونی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی کهناویانبرا جێگه‌ی داخه که بونه‌ته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی کات بۆ خێزانه‌کان. بوونه‌ته هۆی زیادکرنی فشار و پاڵه‌په‌ستۆی له سه‌ر مێشک و زهنی مرۆڤه‌کان، بوونه‌ته هۆکاری زیادکردنی پێشبڕکێی و به‌ربه‌ره‌کانی، بونه‌ته هۆکاری زیادبوونی ڕق‌و کینه له نێوان که‌سه‌کانی ناو چوارچێوه‌ی ماڵێک.
له دونیایه‌کی ئاوادا و له دڵی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌وروپیدا که ده‌یان ساڵی شارستانی له ئێمه‌وه دوورن، ئه‌و ژن ومێرده کورده ئاهه‌نگی 25 ساڵه‌ی بوون به هاوسه‌ریان ده‌گێڕن. ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رنج وڕامان و ڕێزه. دووشتی تیادا به‌دی ده‌کرێت، یه‌که‌میان ئه‌ویه ئه‌م نه‌ریته که شتێکی زۆر جوان‌و پیرۆزه له ئێمه‌وه دووربووه هه‌رگیز پیاده نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌م دوو زاته ئهوسنوورهیان بڕی و توانیان بۆ یه‌که‌م جار بانگه‌شه‌ی بۆ بکه‌ن و ڕاپێچی ئه‌و نه‌ریته بکه‌ن بۆناو نه‌ریته باشه‌کانی تری کۆمه‌ڵی کورده‌واری.
دوومیان ئه‌وه‌یه له‌و بواره سه‌خت و دژوارانه‌ی که باسمانکرد که زۆر خێزان هه‌ن به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌رگری ئه‌و کۆسپانه بکه‌ن و درێژه به ژیانی هاوسه‌رێتی خۆیان بده‌ن و له چوارچێوه‌ی خێزانێکی یه‌ک وه‌حده‌دا بمێننه‌و به‌ڵام ئه‌م دوو به‌ڕێزه توانیویانه هه‌موو ئهوکۆسپانه ببه‌زێنن و درێژه به خێزانێکی خنجیلانه‌ی هونه‌ردۆست بده‌ن.
ڕوبارخان و کاک گۆران، خاوه‌ن به‌هره‌و هونه‌رێکی جوان، به‌شدارو چالاک له زۆربه‌ی بۆنه‌کان، یادی 25 ساڵه‌ی بوون به‌هاوسه‌ریان ده‌گێڕن، واته ئه‌م دوو هاوسه‌ره چاره‌که سه‌ده‌یه‌که به‌یه‌که‌وه وه‌حده‌ی خێزانی خۆیان پاراستووه و پیرۆزی خێزان سه‌رخه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانیان بووه. هیوای ته‌مه‌ندرێژی و ئاسووده‌ییان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین که جه‌ژنی 50 ساڵه ی ئاڵتونی و بگره 60 ساڵه‌ی ئهڵماسیشیان ببیننین.
له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا له گێژاو و فڕکان فڕکانی نێوان دوو کلتووری زۆر جیاوازدا، له‌دنیای ترس و دڵه‌ڕاوکێی گومکردنی داب‌و نه‌ریته باوه‌کانی ناوکۆمهڵگایکوردهوارید، له‌ژێر فشاری ژیانێکی ڕۆتین ئاسا و پڕ له‌سه‌ختی له بواری ژیان و بواری کاردا ئه‌م دووکه‌سه توانیویانه تاکو ئێره‌ی بهێنن و بگره له‌وه‌ش زیاتریش لایه‌نێکی گرنگی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یان پاراستووه ئه‌ویش هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانییه. ئه‌و په‌یامه پیرۆزه هونه‌رییه‌یان به وه‌فاوه تائێره بۆهێناوین که هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت.
کورته‌یه‌ک له سه‌ر یادکرنه‌وه‌ی ئهویادانه له ئه‌وروپا:
له ئه‌ورووپا ئه‌گه‌ر دووهاوسه‌ر گه‌یشتنه یه‌کێک لهوقۆناغانهی که‌وا له‌سه‌ره‌وه باسی لێوه‌کرا ئه‌وا که‌سوکاری ئه‌و دووهاسهره که بریتییه له مناڵه‌کانیان، دایک‌و باوکیان ئهگهرمابێتن له ژیاندا هه‌ندێک خزمی نزیکیان له‌گه‌ڵ هاوڕێێ نزیک خۆشویستیان، پێش یاده‌که ئاماده‌کاری ته‌واوی بۆ ده‌که‌ن که ئه‌ویش برییتییه له ئاماده‌کردنی لێوانێکی گه‌وره یاخود له شێوه‌ی ملوانکه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌دا که بشێت بۆ ئه‌وه‌ی به چوارچێوه‌ی ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌دا هه‌ڵبواسرێت دروستی ده‌که‌ن، که پێکهاته‌ی سه‌رکی بریتییه له گه‌ڵای دره‌ختی سنه‌وبه‌ر و کۆمه‌ڵێک گوڵی جوان هه‌ندێک ووردکه پرتکه بۆ ڕازاندنه‌وه. ئه‌م ده‌سته ملوانکه گه‌وره‌ویه ئاماده ده‌که‌ن له گه‌ڵ تیپێکی بچوکی مۆسیقای گه‌لی که له ته‌پڵی گه‌وره و بوق پێکهاتووه، هه‌موو ئه‌م ئاماده‌کارییه ده‌بێ دوو هاوسه‌ره‌که لێی بێئاگابن. ئینجا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یاده‌که‌دا قافڵه‌ی ئاماده‌باش به خۆیان و گوڵ‌و مۆسیقاکهیانهوه به‌ره‌و ماڵی ژن و مێرده‌که ده‌ڕۆن و که نزیک بوونه‌وه ده‌یکه‌نه مۆسیقالێدان و ئاوازێکی سه‌یرو خۆشی لێ دروست ده‌که‌ن. هه‌ردوو هاوسه‌ر هه‌میشه له‌وکاتانه‌دا نووستوون خۆ ئه‌گه‌ر به ئاگانههاتنهوه ئه‌وه به‌زه‌نگی ده‌رگاکه‌یان بهئاگایاندێننهوه ئینجا به پێی نه‌ریتیان له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌یانه‌وه سه‌ر ده‌رده‌که‌ن و سوپاس و ده‌ستخۆشی له قافڵه‌که ده‌که‌ن و هه‌ردوو ژن و مێرد ماچی یه‌کتری ده‌که‌ن به‌گه‌رمی. دواتر ده‌چنه ژووره‌وه‌و له‌ماڵی دووهاوسه‌ره‌که داده‌نیشن و قاوه و چا ده‌خۆنه‌وه و چه‌ند کاتژمێریكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن.
ته‌واو