ئاینده‌ی عێراق به‌ره‌و كوێ … رەهیل عزیز
له‌ئیستادا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بریاری كشانه‌وه‌ی خۆیان دا له‌عێراق هه‌موومان ئه‌و ئالۆزیه ده‌بینین كه‌ڕووی كردۆته عێراق و ده‌وله‌تی عێراقی دووچاری قه‌یرانێكی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كردۆته‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لاتی تاك ره‌وی و گرنگی دان به‌مه‌زهه‌به‌كان دووباره‌و چه‌نده‌ها جاری تر رووی كرده‌وه ده‌سه‌لاتی ئیداری و سیاسی عێراق.
بۆ ده‌رباز بوون له‌و ئالۆزیه و بۆشاییه سیاسیه‌ی كه‌وتۆته ده‌سه‌لاتی عێراق زۆر گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ته‌بایی و یه‌كگرتن بتوانن عێراق بگێرنه‌وه بۆ ژێر چه‌تری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌كان و برایه‌تی و ته‌بایی بخه‌نه ناو چین و توێژه‌كان و وه هه‌ول بده‌ن بۆ بونیاد نانی ده‌وله‌تێكی دیموكراسی كه‌هه‌موو گه‌لانی عێراق شانازی پێوه بكه‌ن وه ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر هۆكاری جه‌نگ روویان كردۆته ولاتانی تری جیهان جاریكی تر رووبكه‌نه‌وه عێراقی ته‌بایی و عێراقی پر له ئازادی و دیموكراسی .
به‌لام كوا ئه‌و عێراقه؟ كه‌هه‌موومان خاوه‌ن ئه‌و روئیا نه‌ته‌وییانه‌ین وه‌كو دیموكراسی ئازادی سه‌ربه‌خۆیی دوور له‌ده‌سه‌لاتی تاك ره‌وی و یكتاتۆری كوا عێراقی برایه‌تی و ته‌بایی؟ كوا عێراقی به‌یه‌كه‌وه ژیانی هه‌موو گه‌له‌كان؟؟ ئه‌مانه له‌سایه‌ی چ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی؟
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر له‌ساله‌كانی دروستبوونی عێراق دا به‌دی ئه‌كه‌ین هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه عێراق به‌میكانیزمێكی سیاسی ئیداری به‌رێوه به‌رێت كه‌هه‌موو گه‌لانی عێراق رازی بن لێی ، یاخود بتوانێت هه‌موو گه‌لانی عێراق به‌یه‌كه‌وه به‌ته‌بایی و برایه‌تی كۆبكاته‌وه ،مه‌گه‌ر ته‌نها به‌ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری نه‌بێت ئه‌وه‌ش ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌ی من ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌م، وه له‌ئیستاشدا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین هه‌مان شته له‌عێراق دوور له به‌دیهێنانی یان هه‌ولدان بۆ به‌دیهینانی عێراقێك بۆرۆله‌كانی ئه‌و ولاته پر بێت له‌سه‌قامگیری و ئارامی ،، وه له‌به‌رچاوی رۆله‌كانمان واپیشان دراوه كه‌وا نه‌توانن باوه‌ر به‌م به‌دیهێنانه بهێنن چونكه هه‌تا ئیستاش هه‌ر ته‌ره‌فه‌و هه‌ولی ده‌سه‌لاتی تاك ره‌وی ئه‌دات له‌رووی خۆیه‌وه..
وه هه‌ول ده‌دات بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌لات بۆ ئه‌وه زیاترین خزمه‌ت به‌خودی خۆیی و لایه‌نه‌كانی بكات به بێبه‌ش كردنی لایه‌نه‌كانی تر كه هه‌موو عێراق حه‌قی شه‌رعی و یاسایی خۆیه‌تی بگاته مافه‌كانی وه‌ك رۆله‌یه‌كی ئه‌م ولاته.
بۆیه لێره ئه‌م هه‌ولدانانه ته‌نها به‌وه ده‌كرێت كه‌وا عێراق چۆن هه‌رێمێكی كوردی له‌م ده‌وله‌ته بوونی هه‌یه ئه‌وا ده‌بێت دوو هه‌رێمی تریش دروست بكرێن له‌ژێر ده‌سه‌لاتێكی سیاسی و ئیداری گشتی له‌عێراق ئه‌ویش به‌ناوی هه‌رێمی شیعه‌و سوننه.
بوونی سێ هه‌رێم له‌عێراق دا زۆر قورسه بۆ به‌رێوه بردنی یاخود به‌تایبه‌ت دروست بوونی به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی زۆربه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراقه یاخود ئه‌و جه‌نگه تائیفیه‌ی له‌ناوخۆی عێراقدا هه‌یه كه هه‌زاران رۆله‌ی ئه‌م ولاته رۆژانه ده‌بێته قوربانی ئه‌و فكره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ولاتی عێراق.
وه دروست بوونی ئه‌و سێ هه‌رێمه له‌چوارچێوه‌ی سنورێكی دیاری كرا‌و له سنوری ده‌سه‌لاتێكی یاسایی له‌سه‌ر رازی بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان ،وه ئێمه ئه‌گه‌ر به‌جوانی سه‌رنج بده‌ین بۆ هه‌ر ده‌سه‌لاتێك ئه‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌دی بكرێن و به‌ژداربن له‌ناو كۆی ده‌سه‌لاته ئیداری سیاسیه‌كان چونكه ئه‌م ئه‌وی قبول نیه ، یاخود ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ربریارێكی سیاسی یان ئیداری له‌م ولاته لایه‌نێك ڤیتۆ به‌كار ئه‌هێنێ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تر .
بۆیه دابه‌ش كردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم (كورد،شیعه،سوننه) دوای جێ به‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌و به‌یاننامانه‌ی بۆ پێك هێنانی حكومه‌تی عێراقی ده‌ركرابوون به‌تایبه‌ت به‌یاننامه 19 خاڵیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوانیشیان مادده‌ی 140 ، وه دیاری كردنی ئه‌م سێ هه‌ریمه هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه ده‌سه‌لاتی ئیداری و سیاسی خۆی به‌رێوه ببات ئه‌وكاته ده‌توانین عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر به‌رێوه ببه‌ین دوور له‌ده‌سه‌لاتی تاك ره‌وی و دیكتاتۆری ، وه ئه‌م سێ هه‌رێمه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌لاتێكی سیاسی گشتی دابێت كه‌به‌كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان داندرابێت..
رەهیل عزیز
16/5/2012