Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئاینشتاین باوه ڕی به خوا نه بوو، ئیسلام نه بوو، …..

ئاینشتاین باوه ڕی به خوا نه بوو، ئیسلام نه بوو، …..

Closed
by August 15, 2008 گشتی

 ئاینشتاین باوه ڕی به خوا نه بوو، ئیسلام نه بوو، خۆزگه جوله که ش نه بوایه …!!
 نووسینی: ئارام حه مه ساڵح

 زیاترله نیو سه ده به ر له ئیستا زانای به ناوبانگ و فیزیکناس ئه لبێرت ئاینشتاین بیردۆزی ڕێژه یی Relativity  داڕشت ، به مه ش خزمه تێکی گه وره ی له بواری زانستی فیزیک وماتماتیکدا پێشکه ش به مرۆڤایه تی کرد.
 ئاینشتاین په نجا ساڵ زێتره کۆچی دوایی کردووه به ڵام جارجاره لێره و له وێ نووسه رێکی جوله که کۆمه ڵێک یاداشت وبیره وه ری ئه م زانا به تواناو کارامه یه ئه ده نه به ر باس و لێکۆڵینه وه هه مووشیان جه خت له سه ر ئه وه ده که نه وه که ئاینشتاین باوه ڕداربووه ، ئه وه تا نووسه ری ئه مه ریکی به ئاین جوله که( والته رئیسحاکسۆن ) له گۆڤاری Time دا     له نووسینێکداله ژێر ناونیشانی (ئاینشتاین و بیرو باوه ڕی ئایینی )  دا  ده ڵێ ئاینشتاین باوه ڕێکی نه پساوه ی به خوا هه بووه وزۆر پابه ندی  ئاینی جوله که بووه و هه موو دابو نه ریتێکی ئایینی جوله که ی  پێڕه و کردووه ، هه ر له هه مان نوسیندا ده ڵێ له ساڵه کانی کۆتایی  ته مه نیدا لێیان پرسیوه که  ئایا باوه ڕی به زیندوبوونه وه ی دوای مردن هه یه ؟ ئه ویش له وه ڵامدا وتوو یه تی : نه خێر، چونکه ئه م باوه ڕه زۆر له زانسته وه دووره و هیچ تیۆرییه کی زانستی ئه م بیرۆکه یه پشتڕاست ناکاته وه ، ڕه نگه ته نها ئه م وه ڵامه به س بێت بۆ ئه وه ی که مرۆڤ مه به ستی ئاینشتاین بپێکێت ، ئه گه رنا که سێک که باوه ڕی به خوا هه بێت و هه مووگۆڕانکاریه کی سروشتی کۆمه لایه تی به کردارو کرده وه ی خوا بزانێت زۆر به ئاسانیش باوه ڕ به زیندوبونه وه ی دوای مردن ده هێنێت .
 
 له ڕاستیدا یادکردنه وه و به رزڕاگرتنی زاناو بلیمه تێکی وه کوو ئاینشتاین سه باره ت به و خزمه ته گه وره یه ی به کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی گه یاندوه له جێی خۆیدایه وله وه ش زیاتر ده هێنی به ڵام نووسه رانی جوله که هیچ کارێکیان به زانستو تیۆریه که ی ئاینشتاین نییه  به ڵکو بۆیه به شانوباهویدا هه ڵئه ده ن چونکه جوله که بووه وه کوو بڵێی بنه مای  بیردۆزه که ی له ئاینیی جوله که وه وه رگرتبێت و ئه گه ر جوله که نه بوایه ئه و کاره گرنگه پێ ئه نجام  نه ده در ا ته نها به ڵگه شیان ئه وه یه که ئاینشتاین چه ند جارێک سه ردانی سیناگۆگ Synagogue  ی  کردووه و چه ند وێنه یه کیان له م سۆنگه یه وه بلاوکردۆته وه ، ئاشکرایه  که  که سێک سه ردانی شوێنیکی ئایینی ده کات به مانای ئه وه نایه ت که ئه و که سه باوه ڕی به ئایین یان خوا هه یه به ڵکو ئه وه ئایینه به زۆر خۆی کردووه به که ڵه گای هه موو بۆنه کۆمه لایه تییه کان  جا ئه م  نه خۆشییه ئیسلامیه كانی کوردوستانیشی گرتۆته وه  هه ر ئه وه نده ی که سێک بچێته  سه ر  قه برستان یان بچێته مزگه وت بۆ سه ره خۆشی مردوو وا ده زانن که ئه و که سانه هه موو ئیماندارن وسه ر به ئۆردوگای خۆیانن، به بێ ئه وه ی ده رک به وه بکه ن که پێش ئیسلامیش سه ره خۆشی  له که سوکاری مردوو هه بووه و ڕێوڕه سمی تایبه تی خۆی هه بووه ، به هه مان شێوه ش هه ر ئه وه نده ی سۆسه ی که سێکی ئه ورپایی یان ئه مریکایی بکه ن که بووبێت به موسڵمان ئیتر ده یکه ن به  بنێشته خۆشه ی سه رزمانیان وهه زاران جار ئه یده نه وه به چاوماندا ته نانه ت شانازی به شه لاتیه کی وه کو( مایک تایسۆن)ه وه ده که ن که ئه مریکاییه کی ڕه شپێسته و پاڵه وانی شه ڕه بۆکسه وله به ندیخانه دا بوو به موسڵمان ، یان شانازی به
   ( یوسف ئیسلام ) ه وه ده که ن که مۆزیک ژه نێکی ئینگلیز بووله تاو به نگ کێشی و بێلانه یی بوو به موسڵمان ، یان که سێکی شێتووشه پڕی وه کوو (عه بدوڵا فه ڕه نسی ) که بوو به موسڵمان وته رکی ژیانی ڕازاوه وسیڤیلایزی فه ڕه نسی کردوو ئێستا له له گوندێکی ووڵاتی مۆریتانیایه و ژیانێکی ئاژه ڵانه به سه ر ده با ، هه ر ئه م ده سته یه ش له موسڵمانان په نجا ساڵ زیاتره باوه ڕبه خوا بوونی  ئاینشتاینمان پێئه فرۆشنه وه ، به ڵام خۆشبه ختانه چه ند مانگێک  به ر له ئێستا دوا نامه ی ئاینشتاین له شاری له نده ن له مه زاتێکی کراوه دا به بڕی  400  هه زار دۆلار فرۆشراو بڵاوکرایه وه، له م نامه نایابه دا ئاینشتاین ڕه پو ڕاست باوه ڕبوون به خوا و به ئاینی جوله که ڕه تده کاته وه وبه خه یاڵی پڕوپووچ و منداڵانه یان دا ده نێ ، به مه ش کێشه یه کی گه وره ی  له کۆڵ کردینه وه و ده می ئاخێوه رانی جوله که و خواناسانی ئیسلامی  پێکه وه به قفڵێکی گه وره داخست .
 نامه که ی ئاینشتاین وه ڵام دانه وه ی پرۆفیسۆری جوله که ( ئێریک گاتکایند) ه  که کتێبێکی له مه ڕ ئاینی جوله که وه نووسیبوو.
 ئه مه ش ده قی نامه که ی ئاینشتاینه ، که به ڕێز( كاوه حه سه ن) کردوویه تی به کوردی :
 زۆر سوپاست ئه که م بۆ ڕه وانه کردنی کتێبه که ت ، له چه ند ڕۆژی رابردوودا به شێکی زۆرم لێی خوێنده وه . ئه وه ی زۆر جێگای سه رنجم بوو که قسه ی له سه ربکه م ئه و ڕاستییانه یه سه باره ت به ژیان و ئه و چوار چێوه ئینسانییه یه که ئێمه پێکه وه گرێ ده دات ، یاخود ئه و خاڵه هاوبه شانه یه که له نێوان ئێمه ی مرۆڤدایه . سه ره تا ووشه ی ( خوا) به بۆچوونی من شتێک نییه بێجگه له ده ربڕین و به هه مهێنراوی لایه نه لاوازه کانی مرۆڤ خۆی . من پێم وایه بایبڵ یا خوود (قورئان) کۆکراوه ی کۆمه ڵه شتێکی باشن ، به ڵام  هێشتا ئه م شته باشانه ش نابنه مایه ی نکوڵی کردن له و ڕاستییه ی که بایبڵ گوزارشته له ئه فسانه کانی سه ره تای ده ستپێکردنی ژیان و زۆر مناڵانه دێته پێش چاو . گرنگ نییه ئێمه چۆن ئه و شته باشانه وه رده گێڕین ، یاخوود چه ند خوێندنه وه مان ده چێته پێش سه باره ت به تێگه یشتنمان له بایبڵ له پڕۆسه ی چوونه پێشه وه ی ژیان ، مناڵانه بوونی ئه فسانه کان ئاڵوگۆڕیان به سه رادا نایه ت . چونکه خوێندنه وه کان به پێی بارودۆخو هه لومه رجه جیاوازه کانه و جیاوازی زۆری هه یه له گه ڵ تێکسته کانی بایبڵدا.
 بۆ من دینی جووله که وه ک هه ر دینه کانی تر ، که به هه وڵی ئه وانه ی که باوه ڕیان پێیه تی ڕاگیراوه به زیندویی تاکو ئێستا له ناو نه چووه ، سه رباری ئه م راستییه ش ئه ویش وه کو دیارده یه کی مناڵانه وایه . من که خۆشم سه ر به دینی جووله که م و ڕێزێکی زۆرم بۆ هه موو ئه وانه ش هه یه که هاوشێوه ی منن ، دینی جووله که هیچ جیاوازیه کی نییه له گه ڵ دینه کانی تردا ، وه خه ڵکانی جووله که ش هیچ جیاوازیه کی تایبه ت و باشتریان نییه له گه ڵ خه ڵکانی تردا.
 زۆر نیگه ران ودڵته نگ بووم که باس له سه رکه وتن و پایه دار بوون ده که یت، وه بۆ پاڵپشتی ئه م باسه شت پشت به دوو هۆ ده به ستیت، یه که م هۆ بۆ پایه دار بوونه که ت  باس له پیاوبوون ده که یت ، دووهه میش ( جوله که) بوونت کردووه ته پاڵپشتیه کی سه ره کی له و پایه داربوونه دا . له ڕاستیدا پیاو بوون زۆر مه سه له یه ک نییه ئه گه ر ڕێگه خۆشکه ر نه بێت بۆ به ر هه م هێنانی گرفت و بریندارکردنی ئه وانی تر. به ڵام کاتێک  مه سه له که دێته سه ر جوله که و باوه ڕبوون به یه ک خوا ئه مه شتێکه تایبه ته به خه ڵکی جوله که و مافی خۆیانه ئه گه ر باوه ڕێکی وه هایان هه بێت . ئه گه ر پێت وایه جوله که ده توانێت برینداربوون و ئازاره کانی بکاته ده ستمایه یه ک بۆ ئه وه ی خۆی له خه ڵکانی تر جیا بکاته وه ، ئه م پاساو هێنانه وه یه چیتر به ده ردی خه ڵکی جوله که ناخوات .  ئه و ئازارانه ی که خه ڵکی جوله که بیینیان شتێکی حاشا هه ڵنه گره . ئێمه ئه گه ر په نا بۆ ئه م جۆره هۆکارانه به رین ، له ڕاستیدا خۆمان ده خه ڵه تێنین ، چونکه ئه و هۆ کارانه  نابنه هۆی فراوانبوونه وه ی سنووره مۆراڵییه کان ، به ڵکو پێچه وانه که ی به رهه م ده هێنن.
 له کۆتاییدا ئاشکرایه من و تۆ جیاوازین له بیرو بۆ چوونه کاندا ، به تایبه ت په نا بردنی تۆ بۆ ئه و هۆ کارانه و هێنانه وه ی به هانه بۆ یان ، جیاوازییه کانمان ڕه نگدانه وه ی ئه و دایه لۆگه ژیرانه یه یه که من و تۆ گرتوومانه ته به ر ، به ڵام هه ردوکمان باسمان له سه ر چوونه پێشه وه ی ڕه وشی بیرکردنه وه کانی به شه رو کاردانه وه کانێتی له سه ر ده ورو به ری .
 له گه ڵ ڕێزی هاوڕێیانه م بۆت
 دڵسۆزت / ئه لبێرت ئاینشتاین / 1954       
 
 په راوێز:
 
 1.بڕوانه گۆڤاری Time ڕۆژی  16/4/2007  Einstein and Faith By:Walter Issacson             
 2.سیناگۆگ (Synagogue ) واتا په رستگای جوله که ، هاوتایه به مزگه وتی موسڵمان وکڵێسای کریستیان.
 3. Mike Tyson  پاڵه وانی بۆکسێن (مولاکه مه ) بوو، دوای ئه وه ی ئافره تێکی به زۆر لاقه کرد گیراو خرایه به ندیخانه وه ، له به ندیخانه دا موسڵمانه کان لێی نزیکبوونه وه و کردیان به ئیسلام ، دواتریش ناوی خۆی گۆڕی بۆ مالیک تایسۆن .
 
 ئارام حه مه ساڵح……. کالیفۆرنیا / ئه مریکا        aramhamesalh@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.