ئه‌لكه‌لیمه / مـه‌عناها
له سونفی یه‌كی سه‌ره‌تایی: ئه‌مه شه‌ش ساڵ، تا سێی ناوه‌ندی: ئه‌مه نۆ، چوار بۆ شه‌شی ئاماده‌یی: ئه‌مه سێی تر. ئه‌وه گشتی كردی: دوانزه ساڵ. ساڵێكیش (ڕیازیات)م، لێبووه دێوه‌زمه و به‌و بۆنه‌یه‌وه ته‌نیا له كوردی ناجیح بووم، ئه‌وه سیانزه. دووانی تڕه مه‌عهه‌دیش، ئه‌مه پانزه ساڵی ڕه‌به‌ق.. پانزه ساڵ ته‌مه‌نی ئینسانێك. پانزه ساڵی ڕه‌به‌قی عومرم، له‌پاڵ ده‌رسه بێمه‌عناكانی تردا، من ده‌رسی (التربیه الاسلامیه)م، خوێند. ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه ده‌بوو ئه‌زبه‌ری بكه‌م و حه‌زیشم لێ‌بوو، (كه‌لیمه وه مه‌عناها) بوو. من ئێستا كه‌مێك نه‌بێ، شتێكی ئه‌وتۆم له ماناكان بیر نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێمخۆشه له خواره‌وه، مانای هه‌نێك وشه‌تان بۆ لێكبده‌مه‌وه، هه‌رچه‌ن وێده‌چێ له‌گه‌ڵ شتی تردا، تێكه‌ڵی بكه‌م، به‌ڵام له‌گشت بارێكدا، سودێكی هه‌ر ده‌بێ بۆتان.. ها وانییه!
ز الكلمه معناها
1. بۆهیمییه‌ت نه‌وعه هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی سێجڕته‌كییه، كورد پێوه‌ی ئیدمان بووه.
2. قاچی مه‌قه‌ست، ئه‌وه‌ی به گورجی زمان له بنا ئه‌بڕێته‌وه.
3. مۆهمییه‌ت له‌گه‌ڵ بۆهیمییه‌تدا فه‌رقی نییه، ئه‌وه نه‌بێ، ئه‌میان به‌سه‌ر سه‌را سه‌رچۆپی بۆ ئه‌گری.
4. گویزگی هه‌رچۆنێك تێیدا له خۆت بڕوانی، هه‌ر یه‌ك دیوی خۆت ئه‌بینی.
5. مۆسیقا مۆسیقا..
6. قوونڵاشكه له خۆی وه شكه
7. یاوو مامۆستا حمه‌عه‌لی هاوسێمان (خوا عه‌فووی كا، له‌گه‌ڵ مردووی حازرییا)، توركمانێكی باش بوو، ئه‌صڵه‌عیش بوو. ئه‌یانوت مامۆستایه‌كی زۆرباشی ئینگلیزیشیه، ئه‌و گوێزڵغی له‌چاوا بوو، دارولموعه‌لیمینی جارانی ته‌واو كردبوو، نه‌ك زانكۆی ئه‌م سه‌رده‌مه، جا ئه‌و مامۆستا توركمانه ئه‌صڵه‌عه ئینگلیزیزانه، هه‌م دراوسێمان بوو، هه‌م بایه‌عیشمان بوو، بیرم دێ، یه‌كدووجارێ ده‌رسی ئینگلیزی به خوشكێكم وته‌وه، كه ئێستا خاوه‌ن شه‌ش مناڵه، ئه‌و پیاوه كه‌هه‌میشه له‌سه‌رووی شووشه‌ی عه‌ینه‌كه‌كه‌یه‌وه ته‌ماشای ئه‌كرد، ئه‌هات و ئه‌یوت: یاوو، دایك محه‌مه‌د، نایه‌ن بیوه‌ن، ئارده‌كه‌تان، نه‌گه‌ره‌كتانه؟
8. ئه‌وه چییه؟ ئه‌وه (ڕاپ)ه..
9. پیاوه‌تی ئیته‌قی شه‌ڕه مه‌ن حه‌سه‌نته ئیله‌یهی.. (ئیتر دوایی گلله‌یی له من مه‌كه‌ن)
10. وه‌چێیه‌كتا بووه‌م؟ ئه‌گه‌ر عه‌لامه‌تی ئیستیفهامی له‌گه‌ڵ نه‌بێ و هاوڕێیه‌تی دوزڵاوییه‌كانت نه‌كردبێ، ڕه‌نگه پیاوی له‌سه‌ر بكوژرێ.. خۆ مه‌عناشی زۆر خراب نییه: بۆ كوێت به‌رم؟
11. خوا خوای ئێمه و خوێی خوداداد عه‌لی!
12. پیاوه‌تی مامۆستا حه‌مه عه‌لی له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یا، نه‌یهێشتبوو دز و جه‌رده ماڵه‌كه‌مان تاڵان بكا، هاتبوو هه‌موو شته‌كی گواستبووه ماڵه‌كه‌ی خۆی.. خۆ باوكم ده‌ڵێ: له‌سه‌ر ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌مان نووسرابوو: ئه‌مه ماڵی شۆڕشه!!
13. ژیان ؟!
من خوێندم، پانزه ساڵ خوێندم. پانزه ساڵ له‌پاڵ (التربیه الاسلامیه)دا، هه‌زار و یه‌ك ده‌رسی بێمه‌عنای ترم خوێند، كه‌چی ده‌رسێك نه‌بوو، مامۆستایه‌ك نه‌بوو، بتوانێ.. بزانێ: مه‌عنای ژیانم بۆ لێكباته‌وه.