ئه‌و پیاوه‌ی کتێبه‌کانی کووشت…!
تا چیرۆکیکت هه‌بێت بۆ گێرانه‌وه‌و
که‌سێکیش هه‌بێت بۆی بگێڕیته‌وه،
ئیشت باشه..
((ئه‌لێساندرۆ باریکۆ))
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ساڵ تێگه‌شتبم مرۆڤی زیندووم نه‌بینیوه، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی مرۆڤی زیندوو له‌ناو ئه‌م هه‌موو بۆگه‌نی و زه‌لکاوو زێرابه گه‌ورانه‌دا ناژی. ئه‌م هه‌فته‌یه خۆشاردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ژیان زۆر بووه، ئینسان ته‌نها بۆ ئه‌وه ئه‌ژی خۆی ونکات، چوونکه ونبوون سه‌ربه‌ترسێکی گه‌وره‌یه و که‌س جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌ی نییه هه‌بێت. هه‌بوون له‌سه‌رده‌می تازه‌دا مه‌رجی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه وه‌حشی بیت. (مرۆڤه‌گه‌وره‌کان وه‌حشین!) که‌سێک ئه‌م ڕسته‌یه‌ی ئاخنیوه‌ته سه‌رمه‌وه و ده‌رچوونم لێی سه‌خته. بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه وه‌حشیبوون مانایه‌کی پڕاوپڕ نییه بۆمه‌زنی، مرۆڤ ئه‌توانێت مه‌زنێتی خۆی بژی و وه‌حشیش نه‌بێت؟ ئه‌م پرسیاره‌م ده‌یانجار له‌خۆمدا زیندوکردۆته‌وه. ده‌یانجار وه‌ک کۆلاره له‌زه‌ینمدا هه‌ڵیده‌ده‌م و بۆ دواجار ئه‌گه‌مه ده‌ره‌نجامێکی سه‌یر. ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی وه‌حشیبوون سه‌ربه‌خولقه‌تی پێشینه‌ی مرۆڤ نییه، به‌شێک له بیرکردنه‌وه‌می کوشتووه. هه‌میشه کوشتن له‌م چرکانه‌دا ڕوئه‌دات، کاتێک گومان ناگه‌یه‌نینه حه‌قیقه‌ت و ئیدی شتێک له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌کوژین.
له‌یه‌کێک له نوسینه‌کانیدا خوێندمه‌وه، مرۆڤه وه‌حشیه‌کان بۆئه‌وه وه‌حشین که جیان. من پێم گووت: مرۆڤی وه‌حشی ئه‌توانێت له وێنه‌ی پێغه‌مبه‌رێکیشدا ده‌رکه‌وێت. ئه‌و سه‌ری به‌گومانێکه‌وه ئه‌جوڵێنێ و پێم ئه‌ڵێت:” بۆ ناشێ؟”… من به‌رده‌وام قسه‌کانم درێژ ده‌که‌مه‌وه و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک بۆی ئه‌نووسم: ”خۆ فریشته‌کانیش جیان؟”… ئه‌و بێده‌نگه و من تۆنه‌کانی ده‌نگم زیاتر هه‌ڵده‌کشێنم و ئه‌قیژێنم :
”ئه‌ی خودا؟ ئه‌ی وه‌حش؟ گه‌ر مرۆڤه مزنه‌کان وه‌حشن خودی وه‌حش ده‌بێته چی؟”.
ئه‌و سه‌ری داخستووه و وه‌ک مامۆستایه‌کی نابه‌ڵه‌د له‌ژێر شوشه‌ی چاویلکه‌کانییه‌وه سه‌یر‌م ده‌کات. به په‌نجه‌ی ده‌سته راست ئاماژه بۆ شتێک ده‌کات. وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم بڵێت تۆ گه‌مژه‌ی، شانه‌کانی ده‌جوڵێنێ و سه‌ری له وینه‌ی کتێبێک‌دا ئه‌خاته کۆشیه‌وه. له‌و وێنه‌دا هه‌سته‌که‌م گومان کردن له‌وه‌ی مرۆڤی مه‌زن وه‌حشییه دڵی قووڵ شکاندووم، هه‌ندیک جارمنداڵانیش له‌و کاتانه‌دا دڵیان ده‌شکێت، که‌فامیله‌کانیان له ئاستی پرسیاره‌کانیاندا گه‌مژه‌ن؟!
خۆم ڕادێنم که‌مێک قسه نه‌که‌م و ده‌ست ئه‌خه‌مه سه‌ر ته‌په‌ته‌پی دڵی خۆم، مات ده‌بم و وینه‌م له وێنه‌ی ئه‌و نێچیره ده‌چێت به‌یه‌که‌مین تیری ڕاوچییه‌ک شڵه‌ژابێت.
ئه‌و وه‌ک به‌رده‌وام بۆ خۆڵی به‌رده‌مه‌که‌ی ده‌ڕوانێ و ئیماژی پیاوێکم نیشانده‌دات که که‌له‌سه‌ر ڕسته ماندووه کانی خۆی کوژرابێت. کۆکه‌یه‌ک ده‌کات و سه‌ری به پێوانه‌ی چه‌ند په‌نجه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بڕێت. خۆی ڕاست ده‌کاته‌وه و به‌ده‌م نه‌فه‌سی جگه‌ره‌یه‌که‌وه که یه‌که‌مین قوومی هێشتا له گه‌روی به‌ره‌ڵا نه‌بووه پێمده‌ڵێت:
(مرۆڤه مه‌زنه‌کان وه‌حشین)، بیر ئه‌که‌مه‌وه هه‌مدیس ئه‌یه‌وێت بم کوژێت. کوشتن له نێوان من و ئه‌و پیاوه‌دا گوناه کردن نه‌بوو له‌یه‌کتری، به‌ڵکو تۆڵه‌ی من و ئه‌و بوو له‌و به‌شه غه‌مگینانه‌ی که‌هه‌ر یه‌که‌مان له‌وی تردا شاردبوومانه‌وه. هه‌ندێک که‌س هه‌ن ئه‌م به‌شه له کوشتن هه‌ڵده‌گرن و ئیدی ئه‌یکه‌نه پێناسه‌یه‌کی جاوید بۆ خۆیان، منیش تا ڕاده‌یه‌ک که‌سێکی له‌و جۆره‌م. توخمێکم ئاره‌زووم هه‌یه بکوژم، به‌لام که‌س نه‌مکوژێت!؟
هه‌ربۆیه کوژران بۆ من له‌هه‌ر شتێک خراپ تر ویرانی کردووم. به‌قه‌هری منداڵیکه‌وه که‌جانتاکه‌ی فڕێده‌دا و کارتی سفره‌کانی به‌ره‌و دایکی درێژ ده‌کات، هاوار ده‌که‌م:
وه‌حشیبوون یانی چی؟ ئه‌مه‌وێت زیاتر بڵێم وله‌پڕ گوێم ده‌چێته سه‌ر ده‌نگی مرۆڤێک، جانه‌وه‌رێک، شه‌یتانێک، که خراپ به‌ر هۆشیاریم ده‌که‌وێت و پێم ده‌لێت:
”که‌سێک ئه‌توانێت وه‌حشیبێت، که که‌دۆزه‌خی ناوکتێبه‌کان بکوژێت! له‌وکاته‌دا هێنده‌ی مشکێک له‌ترسی مردن رایکردبێت، بچکۆله بوومه‌وه. سه‌رم یه‌ک به‌یه‌ک ئه‌وکتیبانه‌ی ئه‌هێنایه‌وه که به‌ناڕێکی ئه‌مخوێندنه‌وه و نه‌م زانیبوو جه‌هانمیان تێدا بکوژم، تا له مرۆڤه‌وه بگۆڕێم بۆ وه‌حشی. زمانم تێکشکا و له‌به‌رده‌م ده‌سته‌کانیدا بووبوم به مشتێک به‌رد. ئه‌وه‌ی له‌نێوانی من و ئه‌و مرۆڤه‌دا ئه‌م بینی مردن بوو. مردن به‌هه‌موو ماناکانی خۆیه‌وه. ئه‌و هه‌ندێک جار ئه‌دوا و، من بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه چۆن ببمه وه‌حش؟ وه‌حشی بوون له‌وچرکه‌دا بۆ من له‌هه‌ر شتێک گرنگ تربوو. هه‌ر بۆیه ئه‌بوو شتێک بکه‌م. پێچێکم به‌خۆمدا و سه‌رم بۆ پشته‌وه سوراند. هه‌موو ئه‌و کتیبانه‌ی منیان والێکردبوو مرۆڤ بم، یه‌ک به‌یه‌ک له‌سه‌رم ده‌هاتنه ده‌ره‌وه و تفێکیان ئه‌خسته سه‌ر سیمام. که‌م که‌م تاریکی دایگرتم. وێنه‌ی شتێکم لێنیشتبوو له‌نێوان مرۆڤ و ده‌عه‌جانه‌کاندا یاری ده‌کرد. ئه‌م ویست هه‌را بکه‌م، ده‌نگم له درزی دانه‌کانمه‌وه بۆ نه‌ده‌هاته ده‌رێ و زمان له‌زارمدا شکابوو. هێنده‌ی لاڵێک هاوارم پێنه‌مابوو بیکه‌م. سه‌رم له خۆوه ده‌جوولا و ده‌روێشانه خه‌ریکی حاڵیکی خراپ بووم. گێژمه‌خوارد و پشتمه‌نا به ته‌نهایمه‌وه. خودا و دونیا و ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌شم کردبوو به خویه‌کی خراپ. به‌ره‌و کتێبخانه‌یه‌ک خۆم چه‌رخان، دێوورم به لای ده‌یان ڕۆژنامه‌و گۆڤار و چیرۆکی مناڵانه‌دا کرده‌وه، چوومه لای برایانی کارامازۆرف، ئانا کارینای تۆڵستۆیم بینی، هێڵنجه‌که‌ی سارته‌رم له ده‌ستابوو، سه‌رم نابوو به کۆشکه‌که‌ی کافکاوه و ئه‌گریام، به‌ره‌و سێرڤانتس ئه‌ڕۆشتم و دۆنکیشۆتم خستبووه دڵمه‌وه. هه‌ستم کرد چۆن په‌تیاره بووم. له‌نێوان خۆم و دونیادا ته‌نهاییه‌ک ئاشتی مابوویه‌وه، نائوومیدی وه‌ک ئه‌ستێره ده‌کشا. هه‌موو شتێک بۆنی شه‌وێکی لێده‌هات که مانگی له‌خۆی خستبێت. بیرکردنه‌وه‌م له‌مرۆڤ و جه‌هانمدا مه‌له‌ی ده‌کرد. ئازاره‌کانم ده‌جوولان و شتێک له ناخما به قووڵی ده‌له‌رییه‌وه. وێنه‌ی هیچم بۆ نه‌ده‌خرایه سه‌ر هیچ. به‌قورسایی خوولی ئه‌ستێره‌یه‌ک حه‌زم له جێهێشتنی مرۆڤ بوو، خواستی شتیکم بوو که له ئنسان مه‌زنتره. به خه‌یاڵ ده‌چووم بۆلای ’’ئۆکتای ئاقباڵ’’ ئه‌و پیاوه‌مه‌زنه‌ی مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له مرۆڤه‌وه ببێت به باڵنده. وه‌لێ من باڵنده‌م بۆ چییه؟ من خه‌می ئه‌وه‌م هه‌یه ببمه”وه‌حش”
(مرۆڤه مه‌زنه‌کان وه‌حشین) ئه‌م ڕسته‌یه له سه‌رما هه‌لذه‌سووڕێت. ڕووخساری شێواندووم. ئه‌گه‌ڕیمه‌وه ماڵ. ئه‌ڕۆمه به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ک که دونیای له‌سه‌ر گیر نه‌بووه، وێنه‌یه‌کم ده‌چیته سه‌ر ڕووی ناوه‌وه‌ی شووشه‌که و به‌مه‌دا ئه‌زانم خراپ بووم. درزی زۆرم تێکه‌وتووه و شتێکم نه‌ماوه کاوول بێت. له‌پڕ هه‌ست به تاریکییه‌کی سارد ده‌که‌م. شه‌وێکی ناکۆتا به‌ڕۆحما بڵاو ده‌بێته‌وه، زارم وشک ده‌بێت و تینوێتی هه‌راسانی کردووم. به‌ره‌و په‌رداخێک ئاو ده‌ڕۆم.. چاوم ده‌سوڕێت و کتێبێک ئه‌گرم به ده‌ستمه‌وه. ئه‌مه‌وێک شوێنێکی بخوینمه‌وه، شوێنێک ناوه‌وه‌م له ڕوخسارمه‌وه بهینێته ده‌رێ. به‌رگه‌که‌ی هیچی له‌سه‌ر نییه و ره‌نگه ده‌سنوسێکی خۆم بێت. حاڵی نیم. باوه‌ڕ به‌م رایه ناهێنم و کتیبه‌که ده‌قه‌یه‌ک ئه‌مده‌ساو ده‌ست ده‌که‌م، چاوم به یه‌که‌مین خه‌ت و ئاخیرین ڕاسته‌یدا ئه‌گێڕم. له‌ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌که‌وم به‌سه‌ر شتێکیا، ناوێرم کتووپڕ تێی بگه‌م، دڵم له‌بنه‌وه ده‌له‌رزێت. وه‌ک منداڵێک په‌نجه‌ی خۆم له‌سه‌ر پیته‌بچکۆله‌کانی دا ئه‌نێم. به‌شه‌رمی قوتابییه‌که‌وه که هێشتا نازانێت یه‌ک چه‌نه، له‌مێشکی خۆمدا حونجه‌یده‌که‌م و ئیدی نووسراوه ج ه هـ ا ن م . قه‌باره‌که‌ی گه‌وره نییه، سه‌رم ختووره‌ییه‌کی خراپ ده‌کات و له خۆوه ئه‌شیوێم، حه‌زکردن له داخستنه‌وه‌ی کتێبه‌که به‌قووڵی گرتوومی، ئه‌مه‌وێت فریی به‌م و ئه‌شزانم به‌م کاره پێده‌چێت نه‌بمه وه‌حش. جه‌سته‌م گران بووه، ده‌سته‌کانم به ئاسمانه‌وه ناوه‌ستن و وه‌ک شتێک به قوورسی ئه‌که‌ون. له دڵی خۆما دۆعاده‌که‌م، دۆعایه‌کی ڕه‌وان، دۆعایه‌ک که‌ئاسمان و زه‌وی بکێشێت به یه‌کدا، پارانه‌وه‌یه‌ک خودا ناچار بکات ئه‌م کتێبه نه‌عله‌تییه دانێم. خودایه یارمه‌تیم به بیهاوێژم، یه‌ک.. دوو.. سێ، له‌سه‌ری خۆمدا بوومه‌ته ئیماندار، باوه‌ڕیکم گرتووه ئه‌سحابه‌کانیش نه‌یان بووه. چاوی خۆم ناوه به‌یه‌کداو ئه‌مه‌وێت له په‌نجه‌ره‌که‌وه هه‌ڵیبه‌م. ده‌لاقه‌یه‌کم واڵایه، ژووره‌که‌م پڕبووه له بۆنی مرۆڤ و ئه‌وباڵنده غه‌مگینانه‌یش که بکۆڵانه‌که‌ماندا فڕیوون. وه‌لێ هیچ شتێک له بۆنی مرۆڤ خه‌سارترم ناکا…!
گوژم ده‌خۆمه‌وه و کتێبه‌که له‌ده‌ستما سه‌نگینه. هێزێکی ترده‌که‌م. خۆم کۆ ده‌که‌مه‌وه بۆ دوهه‌م جار… خودایه له‌گه‌ڵم به و قورسایی خۆتم بۆ بنیره، دوهه‌م جاره و ئیتر ئه‌بێت ئه‌م کتێبه نه‌عله‌تییه بڕوات. ده‌ستی خۆم ئه‌خه‌مه پشت سه‌رم، میلێکی قایم دێنمه‌وه، هاوارێک ده‌که‌م و کتیبه‌که ده‌هاوم. ڕه‌نگه ئه‌مجاره دام نابێت. به‌خۆم ده‌لیم گومانێکم نییه. ده‌سته‌کانم سووک بوون و ئه‌مه‌وێت ئه‌و ناوه جیبێڵم. شه‌قاوێکی خێرا بۆپێشی خۆم ده‌نێم. جه‌سته‌م بێهێز بووه و هه‌سته‌که‌م ئه‌ستیره‌یه‌ک ڕووخاوه به‌سه‌رما. گێژ گێژ بووم، به‌شیوه‌یه‌ک خودی خۆمم بۆ نابرێته هیچ کوێ. بیر ئه‌که‌مه‌وه (کوێ) چییه؟ (کوێم) له‌کوێ بۆ ئاشکرا ئه‌بێت؟ به‌ڵام من ئێستا ره‌نگه له‌و(کوێیه )بم. نه‌زانین چه‌ند قۆڕه؟ خوداگه‌مژه‌کانی وا درووست کردووه که هه‌ست ناکه‌ن گه‌مژه‌ن.. گه‌مژه‌یی موسیبه‌تی خه‌ڵکی ڕۆشنبیره. ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر نه‌بوایه‌گه‌مژه‌یی له‌دایک نه ئه‌بوو. بیر له پێجه‌وانه‌ی ئه‌مڕسته‌یه ده‌که‌مه‌وه و وه‌یلانمه‌کات. به‌درێژایی ئه‌م قسه‌ساردانه‌ی من ئه‌یکه‌م. پێموابێت شتێک له‌م (کوێیه)دا که‌وتووه. گوێی نادامێ و هاواری خواده‌که‌م که بڕۆم. ئه‌زانم ئه‌وه‌نده‌ی من پێویستم بێت خودا فریام نه‌که‌وتووه. به خۆم ده‌ڵێم:” هاواری که‌س مه‌که. چوونکه خودا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایکم درووستی کردووه.
خۆم ڕادێنم که‌س به‌م قسانه‌م نه‌زانێت. بێده‌نگ ئه‌بم و هه‌نگاوێک بۆ به‌رپێی خۆم ده‌نێم. ئه‌له‌رزم، وه‌ک له‌رزینی گاڵایه‌کی بچووک به‌ده‌م نه‌سیمه‌وه.. هه‌ستێکی خراپه، ژیان وا تێک چووه هیچ له هیچ جیاناکه‌مه‌وه. هیچم بۆ نابریته سه‌ر هیچ. ئه‌ڕۆم و وه‌ک کوێریک قاچم بۆ جیگایه‌کی باش ئه‌کوتم. ڕێگام لێ وون بووه وئیدی که‌وشه‌کانم به‌ر شتێک ئه‌که‌وێت. شتێک که ئه‌کرێت کتێبه‌که‌بێت و‌ئێستا به‌قه‌د قه‌باره‌ی دڵی که‌سێک گه‌وره بووه. ئه‌مه‌وێت خۆمی لێ غافڵ که‌م. ئه‌ڕۆم و له‌حزه‌یه‌ک به په‌تیاره‌یم ده‌کوژم. شل شل بووم، بۆنی جه‌نگه‌ڵ و ڕیقنه‌ی باڵنده‌کان له ڕۆحم دێت، خه‌ریکه ئه‌بم به که‌متیار و شتی پیس، خه‌ریکه سینگی ده‌یناسۆریکه‌وه ئه‌لچکێم. خودا چۆن زه‌وی به ئاسمانه‌وه نوساندووه، هه‌سته‌که‌م بوجۆره به حه‌یوانه‌وه نوساوم… که‌سێک له‌سه‌رمدا هاوار ئه‌کات میز بکه، میز بکه و نزات هه‌بێت تا وه‌حشه‌کان زیندوو بکه‌یته‌وه… من ده‌ستێکم له‌سه‌ر لێدانی دڵی خۆم داناوه و ده‌ستته‌که‌ی دیکه‌شم ڕۆشتووه بۆدۆعای ژێرئاسمان. دڵم به‌سه‌ری پانجه‌کانمه‌وه لێئه‌دات. به‌سه‌رمادێت وکتێبه‌که بۆ هاوا به‌رز ئه‌که‌مه‌وه، ژووره‌که‌م پر ده‌که‌م له نووسراوی ڕه‌ش و سپی، بێڕه‌نگی به هه‌موو به‌یه‌نما فیچقه‌ده‌کات، دیوێکم بووه به فواره‌ی چه‌قۆ و دیوێکم له‌شمشیر و ڕم، خۆم ڕاست ئه‌که‌مه‌وه و به هه‌مووهیزی خۆم شیر له ژووره‌که‌م به‌رز ئه‌که‌مه‌وه. لایه‌که‌م به‌ر دیواره‌که‌م ده‌که‌وێت ، ده‌ستێکم وه‌ک کیردێک به کولی ئه‌چیته ڕۆحی لاپه‌ره‌یه‌که‌وه، چاوێکه‌م وه‌ک تیر ده‌هاوم بۆ سه‌رسینگی دێڕێک، قاچه‌کانم لێده‌که‌مه‌وه و وه‌ک کوشتنی مێشێک، دیڕێکی پێ پان ده‌که‌مه‌وه، په‌نجه‌کانم وه‌ک ده‌رزی یه‌ک به یه‌ک ژماره‌کانی ئه‌سمن، هه‌سته‌که‌م ژووره‌که‌م پڕ بووه له دێڕ و پارچه‌و ژماره و وشه‌ی پێکراوو خوێن زه‌ده، سه‌ر سیسه‌مه‌که‌م خوێنی یه‌که‌مین خه‌ت به‌سه‌رسینگیه‌وه‌یه. ئێره جه‌نگه، جه‌نگی من و مرۆڤ، جه‌نگی کتێب و وه‌حشییه‌ک، ئه‌بێت جه‌هانمم کوشتبێت. ئه‌بێت بووبێتمه وه‌حش..! ئه‌بێت گه‌رده‌لووله‌کانم وه‌کو ڕم له‌دونیاوه ببردبێته ژوورێ. وه‌ک تیمساحێک خۆم گیڤ ده‌که‌مه‌وه و ده‌م ده‌که‌مه ئاسمان. ئه‌مه‌وێت هاوارێک بکه‌م هه‌رچی ئه‌ژدیهایه گوێی لێبێت. ئه‌مه‌وێت به ئه‌ستێره و مانگ و هێستره کانیش بڵێم من لێره‌وه مرۆڤ نیم، من مرۆڤ نیمم…!
ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌بێت، ناتوانێت له حه‌یوانه‌وه بڕوات بۆ شتی‌تر.———————————————————–
سوپاسی بێ پایانم بۆ هاوڕێی زێده ئازیزم کاک_
((یوسیف عێزه‌دینی)) چیرۆک نوس، که به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان به‌م نوسینه‌وه ماندوو بوو..
میهری ئه‌وان هه‌میشه لای ئیمه مایه‌ی ستایشی زۆره….به‌هاری 2008