Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پکه‌ گوڵێکتان پێشکه‌ش ده‌کات …..زانا گه‌لاڵی

ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پکه‌ گوڵێکتان پێشکه‌ش ده‌کات …..زانا گه‌لاڵی

Closed
by December 16, 2008 گشتی

 ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پکه‌ گوڵێکتان پێشکه‌ش ده‌کات
 
 زانا گه‌لاڵی

 
 لێم ببوره‌ ناو نیشانی تازه‌ترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ( ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ) ه‌ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ ١٤ تراك پێكهاتووه‌ ، له‌ هۆنراوه‌ی هه‌ردوو شاعیری به‌توانا  ( هه‌ردی نوری ، ئه‌دیب چلكی )ه‌ هۆنراوه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی نووسراوه‌ .
 ئاوازی دوو له‌ گۆرانییه‌كان ئه‌نۆنیۆمه‌ ‌و عارف شه‌كوریش به‌ دوو گۆرانی و ١٠ گۆرانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازی بۆ دانراوه‌ .
 ئاماده‌كردنی میوزیكی له‌لایه‌ن میوزیك ژه‌نانی به‌توانا  فورات كه‌زداڵ ، عارف شه‌كوری ، دیده‌ن توانا  ئاماده‌كراوه‌ . وابڕیاره‌ له‌ ئاینده‌كی نزیك له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆره‌كه‌وه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ .
 سه‌باره‌ت به‌ زۆر خایه‌ندنی ماوه‌ی ئه‌لبوومی پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ كه‌ بووه‌ هۆی چاوه‌ڕییكردنێكی زۆر ئاقانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند له‌م باره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی  ده‌ڵێت  : من نامه‌وێ هه‌موو ساڵێك كارێك بكه‌م  دوای ٦ مانگ كاره‌كه‌م  كۆتایی بێ به‌ڵكوو به‌ ٢ تا ٣ ساڵ كارێك ده‌كه‌م و به‌ڵام گرنگی  و جێگه‌ی خۆی بگرێ نموونه‌شم ئه‌لبوومه‌كه‌ی پێشوومه‌  كه‌ تا ئێستا  جێگه‌ی خۆی  كردۆته‌وه‌  لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست كه‌ ئه‌مه‌ جێی دڵخۆشكه‌ری منه‌ بێگومان ئه‌م ئه‌لبوومه‌م هه‌روه‌ك و ئه‌وه‌ی پێشتر جێگه‌ی خۆی ده‌‌گری و چاوه‌ڕوان بن به‌م  زووانه‌ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی چه‌پكه‌ گوڵێكتان  پێشكه‌شده‌كات  .
 شایه‌نی باسه‌ به‌ پێی بۆ چوونی چه‌ندین  كه‌سی به‌تواناوه‌ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ چاوه‌ڕێی با‌شترین ئه‌لبوومی سه‌رده‌می نوێ و هونه‌ری كوردی لێ ده‌كرێت و به‌م زووانه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.