ئه‌ی (با) نمه‌كی جوانی ده‌تگرێ….حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی
بۆ كوێ ڕۆیشتی
ئه‌ی هاوده‌می مناڵیم و..
به‌وری خه‌یاڵ؟!
خۆ هێشتا له‌مانای سه‌فه‌ر سه‌ر دهرناكهی
ته‌نها جارێك
سه‌رنجت له هه‌نگاوی موسافیرێكی دڵته‌نگ نه‌دابوو
تا بتوانی ئازاری پهژموردهیهك بخوێنیه‌وه
به‌ده‌م ده‌نگی گۆرانی بێژێكی غه‌ریبه‌وه
برسیه‌تی بهرچنهیهكت نه‌شكاندبوو
تا له برسیه‌تی جانه‌وه‌ره‌كانی ئه‌وێ تێبگه‌ی
بۆ كوێ رۆیشتی؟
ئه‌م سه‌فه‌ره..
به‌ره‌و كام بیابان و..
ماڵی كام ماری دووسه‌ره؟
هێشتا دایه..
له خوێنه زێی ئه‌شكی خۆیدا بێحاڵهو ..
له‌گه‌ڵ جیڕه‌ی ده‌رگای هه‌ر ژوورێك و
كردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كدا
تژی ده‌بێ له بێڕه‌نگی
ده‌سته‌كانی بابهـ ش
هه‌ر به ئاسمانه‌وه دێن و ده‌چن
ئه‌ی هه‌وێرده‌ی روانین
له‌م ته‌متومانی ژه‌هره‌دا
له كڵاورۆژنهی كام خانهقاوهبڕوانم
له میحرابی كام مزگه‌وته نزا بكه‌م
راوی كام جاڵجاڵۆكه‌ی خه‌یاڵ بنێم
یادگاریه‌كان، به‌كام ده‌نگ بسپێرم؟
كه هێشتا گوێیان..
بۆ گریانی ئینجانه‌یه‌كی ره‌شپۆش نه‌گرتووه
بۆ كوێ رۆیشتی؟
وا به‌رده‌بێر ده‌كه‌مه هه‌سانی داس و سه‌رینی شه‌و..
له‌م وه‌رزی سه‌فه‌ره‌دا،
هه‌رچی لێره‌وه تێپه‌ڕی
دڵی شاخێكی پێكاو..
كانیاوی نیگه‌رانكرد!
باگه‌ڕ هات و.. خۆڵبارانی كرده دیاری هه‌نارستان
شۆرش هات و..
قه‌له‌می له نوسینه‌وه‌ی كڕێوهدا شكا!
سێلاو هات و..
نیشتیمانی له ڕه‌نگی بیابان هه‌ڵكێشا
نه‌سیم هات و..
شوێن پێ جێماوه‌كانی گه‌له گورگی بۆ خوێندمه‌وه
خه‌یاڵ هات و..
ئاسمانی وه‌ك شاهید عه‌یانێك بیر خستمه‌وه
كه‌چی ئاسمان..
وه‌ك نابینایه‌ك خۆی ناساند!
تا به‌رۆكی ئه‌زهه‌رم گرت
به‌ڕوو زه‌ردییه‌وه گووتی:
كوێرانه گه‌واهی ناده‌م
كێ ده‌ڵێ ئه‌مه ڕه‌وی ترس نیه له تاعون؟!
ئێوه به‌ری دره‌ختی كام سۆفین و..
وه‌چه‌ی كام له یارانی قوره‌یشن؟
حوشتره‌وانی كام سارایهن؟
ئاخر ئێوه..
له سه‌جه‌ره‌ی ئێمه‌دا نین
چۆن بتوانم..
پهنجهرهیهكتان به‌ڕوودا بكه‌مه‌وه؟
ئه‌ی موسافیری ڕه‌نگ په‌ڕیوو..
ده‌بڕۆ.. پشتی رێگات بچه‌مێنه
تا ده‌گه‌یته قه‌رسیلی حه‌قیقه‌ت ..
ئای خودایه..
له‌م زه‌مه‌نه ڕووزهردهدا..
چۆن بتوانم..
رۆژمێری سه‌ده‌یه‌ك هه‌ڵده‌مه‌وه..
چۆن بتوانم..
چریكه‌یه‌كی (عبدلباست) بكه‌مه ناسنامه‌ی خۆم
لاولاوی ئومێد كام په‌نجه‌ره بكاته په‌یژه..
تا ویژدانی (ئه‌بو نه‌واس) راِچڵهكێنم،
كه‌چی وه‌ك حهریفێك گوتی:
مهچریكێنه..
با ماسییه‌كانی دیجله نه‌ترسێن
تۆ خه‌ڵكی كام كیشوه‌ری؟!
گوتم:
ده‌وه‌نێكی باڵهكایهتیم
نانا ..
ئاتهشگایهكی دڵ به‌كوڵی هه‌ورامانم
نانا..
ژێی تاره‌كه‌ی مه‌حه‌مه‌د عارف و مه‌قامێكی مه‌ردانم
هاتووم..
هه‌واڵی نیشتیمانی سوتهمهرۆ
به (ئهبوسیرین) بگه‌یه‌نم
گوتی برۆ..
نیشتیمانی تۆ له نیشتیمانی من ناچێ
هه‌ر وه‌ك چۆن تۆش له‌من ناچی
ئه‌و له خه‌ونی تۆ تێناگا
ده‌بڕۆ ..
هه‌وری خه‌می خۆت ڕاو بكه ..
له (رووهیمی به‌غدادی)م پرسی
پاسارییهكانت نه‌بینی؟
گووتی: دان بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كان ڕۆمهكهن
با سه‌یری شه‌ڕه ده‌نووك بكه‌ین!
ئه‌ی خودایه..
ئێمه له‌كام چاخی به‌ردینه‌دا جێماوین
له‌لایه‌ك له‌شكری كولله
گوڵاڵه سووره‌م ده‌كوژێ و..
له‌لایه‌ك ته‌نها به‌رماڵێك كۆمانده‌كاته‌وه!
ویژدانی حه‌للاج گووتی:
به‌و موسافیره بڵێن: گیانی (ئه‌حمه‌د) هێشتا سڕه
با به‌رۆكی ـ باـ ی سارا بگرێ
ئه‌وان له‌وێ..
وه‌ك ماسی پێكراو سه‌رئاو كه‌وتوون
سارا له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و دایه ..
گوتم : ئه‌ی ـ باـ
كوا ڕوانین و..
كوا ستیان و..
كوا ئه‌ڵقه‌ی كیژانی به‌ده‌زگیران
كوا زارۆك و كوا زورهانم؟
ده‌وه‌ره وه‌كو مه‌ردان ..
ته‌نها گریانی مناڵێكی تینووم بده‌وه
ئاخر ئه‌ی ـ با ـ
پشت له ماڵی ویژدان مه‌كه
با نمه‌كی خانهدانیمان نه‌تگرێ
له‌وه‌تی هه‌ی..
له‌نیشتیمانی منا،
بۆنی گه‌ردنی حهبیهو عه‌نبه‌ر خاتونم ده‌كه‌ی
له هه‌نارستان و..
ڕه‌زو باخما وچان ده‌ده‌ی
لێره‌ش.. له مه‌مله‌كه‌تی لم و نه‌ڕ
وشكتر..
له قانگهلاشكی به‌ربای پایزی لێڕهوارمی ئه‌ی ـ باـ
با نمه‌كی جوانیمان نه‌تگرێ
به‌نیگه‌رانیه‌وه گووتی:
له‌و تهپۆلكانه بپرسه به سوره‌ته‌كانی قورعان هه‌ڵچنراون
ئه‌ها ئێره..
سه‌راپا نیشتیمانی سیسرك و مار و دووپشكه
ده‌تۆش بڕۆ..
ده‌سرۆكه‌ی لاشانی مناڵه‌كان و..
مێخه‌كبه‌ندی كهژاڵانت
له دامێنی دره‌ختی مزگه‌وته‌كانا بنێژه
ئاخر منی ـ با ـ
له‌به‌ر شانه‌كردنی بسكی خه‌ناوی كیژان
چۆن بتوانم ئه‌سپه‌شێی سه‌فه‌ر زین بكه‌م؟
ئه‌وێ رۆژێ..
مێخهكبهندێكم بینی
به دڕكهزی سه‌ربازگه‌دا هه‌ڵواسرابوو
له‌و لاشه‌وه، گوێم له نركه‌ی
ته‌سبیحێكی سه‌ر به گوڵینگهو..
كوڵاوێكی بێ جامانه بوو
چاوه‌ڕێی سووری زه‌وی و ..
گه‌یشتن به سێبه‌ری مێخه‌ك بوون..
ئه‌ی موسافیری عاشق..
ده‌ته‌وێ ناونیشانی كام چرایهم پێ بده‌ی؟
هێشتا چراكانی خوا..
له چاوه‌ڕوانی موسافیرێكدا كز ده‌سوتێن!
ئای له‌خۆم..
چۆن بتوانم له‌م وه‌رزی بێ ئهمهكییهدا
مه‌كرو نازی فاتمی جیران و..
ده‌نگی خۆشی حه‌مه‌شوان و..
قه‌را قه‌رای شه‌و دره‌نگی مناڵانی كوچه‌و..
دیمه‌نی به‌یانیانی، سه‌ر تهنوروی ژنانی گهڕهكت نیشان بده‌م.. ئه‌ی با
چۆن بتوانم موروویهكی شین و كلدانێك
بكه‌مه ناونیشانی ئاسكی دڵم.. ئه‌ی با
چۆن بتوانم..
ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگه له ئاوێنه‌ی كارێزێكا بشۆمه‌وه..ئه‌ی با
دهبگهڕێ.. دهبگهڕێ ..
ژێر پێی مێروله و ماڵی ماریش بگه‌ڕێ
دهبگهڕێ شیتاڵێكم پێ بده‌وه
دهبگهڕێ ..
با چیتر دایه له ده‌رگا نه‌ڕوانێ و..
بابه‌ش ..
ده‌سته‌كانی به ئاسمانه‌وه نه‌بن
ئه‌ی با..
دهبگهڕێ .. دهبگهڕێ
با نمه‌كی جوانیمان نه‌تگرێ
* رووهیمی به‌غدادی : له‌سه‌رده‌می حه‌للاج گووتی: تا سۆفییه‌كان خه‌ریكی شه‌ڕه‌ده‌نووك بن ، له سۆفی گه‌ریه‌تی مه‌ترسن
* ئه‌حمه‌د ئه‌و كه‌سه بوو له‌دژی حه‌للاج شاهیدی نه‌دا بۆیه كوژرا
* مه‌به‌ست له عبدلباستی قورعان خوێنه كه به‌ره‌گه‌ز كورده و خه‌لكی جهزیرو بۆتانه له باكوری كوردستان
* ئهبوسیرین .. یه‌كه‌م كه‌س بوو خه‌وننامه‌ی داهێناو خه‌ڵكی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بوو