ئۆجه‌لان… پیاوی ئاشتی و پیاوی شه‌ڕ!
ره‌نگه ساڵی 1984 ئه‌و كاته‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان خه‌باتی چه‌كداری له‌دژی حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندبێت، زۆرێك ئه‌م كاره‌یان به خۆكوشتن زانیبێت، به‌وه‌ی كوردانی باكور له‌ژێر سته‌م و داگیركاری چه‌ندان ساڵه‌ی توركه‌كاندا ناڵاندبێتیان، به‌جۆرێك نه‌ك هه‌ر كه‌لتورو مافی سیاسی و رۆشنبیری كوردی قهدهغهكراوبوو،ته‌نانه‌ت به‌كوردی قسه‌كردنیش سزای به‌دواوه‌بوو.
ساڵه‌كان رۆشتن و په‌كه‌كه بو به رێكخراوێكی گه‌وره‌ی چه‌كداری و شه‌ڕكردنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد لهباكوردا درێژه پێدا، سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنی رێبه‌ره‌كه‌ی و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای توركیا، تا حاڵی حازر جه‌نگی په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا نزیكه‌ی 45 هه‌زار كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌و زیانی سه‌دان ملیار دۆلاری له حكومه‌تی توركیا داوه.
له‌دوای په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه كه له‌رۆژی نه‌ورۆزدا ئاراسته‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان وحكومه‌تی توركیای كرد به‌مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌ی سه‌رده‌مێكی نوێ ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له‌توركیادا جارێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی كوردی له توركیا بویه‌وه به مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی و پشتگیرییه‌كه‌ی بێوێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و تۆپی چاره‌سه‌ری خسته‌وه گۆڕه‌پانی حكومه‌تی توركییه‌وه .
ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا پێشوازی له‌په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كرد‌و به‌هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی وه‌سفكرد بۆ كۆتایهێنان بهتوندوتیژییهك كه‌زیاتر له 30 ده‌یه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه، و ئه‌وروپیه‌كانیش پشتیوانی خۆیان بۆ له په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان دهربرٍی و داوای بهدهمهوهچونێكی پۆزه‌تیڤانه‌یان بۆ ئه‌و پهیامهكرد.
راگه‌یاندنه‌كانی جیهانیش به‌گرنگیه‌وه په‌یامه‌كه‌یان بڵاوكردهوهو به‌جۆرێك ئاژانس و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك بی بی سی و سی ئێن ئێن و ئیرۆ نیوس و رۆیته‌رز و لۆمۆندی فه‌ره‌نسی و لۆفیگارۆو په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانیان به گرنگ وهسفكردو به‌سه‌ره‌تای ئاشیان له‌توركیادا وه‌سفكرد، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كه‌مجاریش رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان په‌كه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی ناو نه‌هێنا.
په‌نا بردنه‌وه بۆ عه‌بدوڵا ئۆجهلانێك كه له‌ساڵی 1999ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌ستگیركراوه و له‌زیندانی ئیمرالی به سزای هه‌تا هه‌تایی به‌نده، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی هێشتا ئه‌م پیاوه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمی كورده‌كانی باكور ته‌ماشا ده‌كرێت و بڕیاری شه‌ڕو ئاشتی هێشتا له ئیمراڵییه.
وه‌ك ئۆجه‌لان له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو كه پێویسته چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه خاكی توركیا بهجێبهێڵن و چه‌كه‌كان بێده‌نگ بن و بیرۆكه‌كان بكه‌ونه كار, هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد بوو ئه‌م ئه‌مه كۆتایی نیه به‌ڵكو سه‌ره‌تایه، به‌بڕوای به‌شێك له‌چاودێران په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كێشه‌ی كورد لهباكوردا له‌قۆناغێكه‌وه ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، به‌جۆرێك ئیدی تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانی حكومه‌تی توركیا‌و به‌بیانو ناساندنی كێشه‌ی كورد وه‌ك كێشه‌ی رێكخراوێكی تیرۆرستی كۆتایی دێت و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا ئاشتی ناوێت ئه‌وه په‌كه‌كه‌و كورده‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌و تورك و حكومه‌تی توركیایه.
په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له‌ئاسته جیهانی ونێودهوڵهتیهكهیدا ده‌ستكه‌وتی گرنگ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ئیدی سه‌رده‌می بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ خه‌باتی باكور كۆتایی دێت و هاوسۆزی و هاوپشتی ئازادیخوازانی جیهان و دۆستانی كورد بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گۆڕینی وێنه‌ی خه‌باتی میلله‌تی كورد له‌باكور له‌خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه بۆ خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی ده‌گۆڕێت.
هه‌رچی چۆنێك بێت ئێستا ئیدی ئۆجه‌لان هه‌رچه‌نده ماوه‌ی 14 ساڵه زیندانییهو له ساڵانی رابوردوشدا هیچ وڵاتێكی دونیا نه‌خۆی و نهرێكخراوهكهیان نه‌ده‌گرته خۆی، ئێستا له رێبه‌ری پارتێكی چه‌كدارییه‌وه بووه‌ته ره‌مزێكی گرنگی ئاشتی له توركیا‌و له‌جیهاندا و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وڵاتانی زلهێزی جیهانی و و ته‌واوی ئازادیخوازانی دونیاشی ناچاركردوه له ئێستادا وه‌ك پیاوی ئاشتی لێ بڕوانن نه‌ك پیاوی شه‌ڕو میلله‌ته‌كه‌شی وه‌ك میلله‌تێكی ئاشتیخواز نه‌ك میلله‌تێكی شه‌ڕكه‌ر.
هێمن مه‌حمود
Hemnm1979@yahoo.com
*له‌ژماره‌ی رۆژی 24-3-2013 ی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا بڵاوبوه‌ته‌وه