ئینسایكلۆپیدیای خێزان، به‌مزووانه له‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ردا..
ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه رابكێشم كه به‌مزووانه كتێبی ((ئینسایكلۆپیدیای خێزان)) به چاپێكی زۆر قه‌شه‌نگ و جوانه‌وه، كه ده‌زگای په‌خشی سه‌رده‌م له سلێمانی چاپی ده‌كات، له‌ژێر چاپدایه‌و ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ری كوردزمانه‌وه.
ئه‌م كتێبه به‌نده: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ ئاماده‌ی كردووه، كه به‌رهه‌می شه‌ونخوونی زیاتر له چوار ساڵ و نیوه، به قه‌باره‌ی كتێبی فه‌رهه‌نگی و گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی كتێبی ئاسایی و له نزیكه‌ی 650 لاپه‌ڕه‌دایه. ئه‌م ئینسایكلۆپیدیایه تایبه‌ته به هه‌موو چه‌مكه گرنگه‌كانی خێزان، له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و سێكسی و ته‌ندروستییه‌وه. واتا به‌پێی پیتی ئه‌بجه‌دی و له ئه‌لفه‌وه بۆ یا (ئا-ی) شرۆڤه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی تیایه كه بایه‌خدارن بۆ هه‌موو تاكێكی كورد.
كتێبه‌كه كراوه به چوار به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌شه‌كانیش له‌ناو هه‌ر پیتێكدا هه‌ن، به‌شی یه‌كه‌م بۆ پێش هاوسه‌رگیری و دروستكردنی خێزان ته‌رخانكراوه، واتا ئه‌و قۆناغه‌ی كه پێی ده‌ووترێت ده‌ستگیرانداری و ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان زاوا‌و بووك، شرۆڤه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌مكه گرنگانه‌یه كه گه‌نجان بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێویستییان پێی ده‌بێت. رێنووماییه‌كی پڕ بایه‌خداره بۆ لاوان كه چۆن و كه‌ی و كێ بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌شی دووه‌میش ته‌رخانه بۆ پرۆسه‌ی سێكسی نێوان ژن و مێرد، باس و لێكدانه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به هۆشیاری سێكسی و دواجار دووگیانیبوون و قۆناغی سكپڕی ژن به چه‌ندین زاراوه خراوه‌ته به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری و پێناسه‌وه، ئه‌وجا ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌له‌و ساواكه‌ی له به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌دا به چه‌ندین چه‌مك و وته‌زا شیكراوه‌ته‌وه.
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی ساوا‌و منداڵی پێش قۆناغی خوێندن تا ده‌گات به هه‌رزه‌كاری و لاوێتی، به‌هێند وه‌رگیراون و به ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه. كێشه‌و گرفته زۆره‌كانی په‌روه‌رده‌كردن و گۆشكردنی منداڵ و جگه‌رگۆشه‌كانمان بۆ باوان و بۆ داده‌كان به وردی شیكراونه‌ته‌وه. كه وه‌كو رێبه‌رێك وایه بۆ ئه‌و دایك و باوكه گه‌نجانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر باری ئه‌م ئه‌ركه قوورسه‌وه.
له دوا به‌شدا كه نزیكه‌ی سه‌د لاپه‌ڕه‌ی دووا به‌شی كتێبه‌كه‌ی داگیر كردووه، ته‌رخانه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی نێوان ژن و مێرد و منداڵه‌كانیان و كه‌سوخزمانیان، چۆنییه‌تی به‌خته‌وه‌ربوونیان و هه‌روه‌ها كێشه‌و شه‌ڕو شۆڕی نێوان هاوسه‌رانیش فه‌رامۆش نه‌كراوه. ته‌نانه‌ت ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی به‌سه‌ر هاوسه‌ران له‌لایه‌ك و منداڵه‌كانیان له‌لایه‌كی دیكه‌وه به وردی و پشت به‌ستوو به زانستی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی، شرۆڤه كراوه، كه بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه بۆ هه‌موو تاكێكی كوردی هاوچه‌رخ.
شایانی وتنه كه تایتڵی هه‌موو چه‌مكه‌كان به‌پێی ئه‌بجه‌دی ریزكراون و به‌رامبه‌ریان كراون به ئینگلیزی. سوود له زیاتر له په‌نجاو شه‌ش 56 كتێب وه‌رگیراوه، بێجگه له ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته عه‌ره‌بی و هۆڵه‌ندی و ئیسپانییه‌كان.
به‌نده ده‌مێكه هه‌ستم به‌وه كردووه كه ئه‌مجۆره فه‌رهه‌نگانه له كتێبخانه‌ی كوردیدا كه‌من و له‌م ساڵانه‌ی دوواییه‌دا تاق و ته‌را لێره‌و له‌وێ به تێكۆشانی چه‌ند كه‌سانێك، نه‌ك كۆڕ‌و سه‌نته‌رو وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه رۆشنبیریه زۆره‌كانمان !!
كه‌سانێك كه خودی خۆیان هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌و به‌و پێداویستییه گرنگه ده‌كه‌ن و ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كی كه‌سێتییانه‌و شه‌خسی راده‌په‌ڕێنن، دیاره ئه‌وه‌ش شه‌ونخوونی و ماندووبوونێكی ئه‌وتۆی ده‌وێت كه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌ركی خۆشی و رابواردن و سه‌یران و گه‌شت و سه‌فه‌ركردن بكرێت و ته‌نیا خۆ ئاماده بكرێت بۆ ئه‌م جۆره پرۆژانه كه گرنگن بۆ كتێبخانه‌و فه‌رهه‌نگی كوردی.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م پرۆژه‌یه‌م به ده‌زگاو په‌خشی سه‌رده‌می هێژا راگه‌یاندووه‌و ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و ئه‌مه‌كه‌وه باوه‌شی میهرو سۆزیان بۆ پرۆژه‌كه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئه‌م فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌یه به كه‌سێكی بێمووچه‌و هه‌ژاری وه‌ك به‌نده چاپ نه‌ده‌كرا. نموونه‌ی ئه‌م ده‌زگا دڵسۆزانه زیاد بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش ته‌مه‌ن درێژ بن، كه ماندووبوونی نووسه‌ران به‌هێند وه‌رده‌گرن و رێزیان لێده‌نێن.
ئه‌وه‌شم بیر نه‌چێت كه مامۆستا ئومێد عومه‌ر (كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانكۆی لایدنی هۆڵه‌ندی و به‌شی سۆسیۆ- سایكۆلۆژی) به‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌كه‌وه به‌م كتێبه‌دا چۆته‌وه‌و سه‌رنج و تێبینی ورد‌و گرنگی داومه‌تێ.. ئه‌وه‌ش كه ماوه‌ته‌وه و پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌رگه جوان و نایابه كه له فه‌نتازیا نزیك بۆته‌وه كار‌و ئیشی كاك (ئارام عه‌لی)یه.. خوا له وێنه‌یان زیاد بكات. به‌و ئومێده‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه سوودێكی بچووك به تاكی كورد‌و كتێبخانه و خێزانی كوردستانه ئازاد‌و شیرینه‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت.
نووسین و ئاماده‌كردنی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ