Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانین!

Closed
by November 12, 2008 ژنان

 ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانین!
    نۆڤه‌مبه‌ری 2008

 نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ به‌رێز:
   مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
 ئێمه‌ ئه‌و که‌س‌و رێکخراوانه‌ی که‌ ئه‌م نامه‌یه‌مان واژۆ کردووه‌، ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌ یاسای باری که‌سێتی که‌ له‌رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌. ئه‌م یاسایه‌ نه‌ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، نه‌ له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجانه‌کانی ژنانی کوردستان و نه‌له‌گه‌ڵ چاوه‌روانییه‌کانی ئه‌وان له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، له‌گه‌ڵ هیچیان نایه‌ته‌وه‌. ژنانی چالاک له‌ ناوخۆی کوردستان ساڵانێکی زۆره‌ خه‌بات ده‌که‌ن بۆ یه‌کسانی و چه‌سپاندنی مافی یاسایی و تاراده‌یه‌کیش توانیویانه‌ هێندێک ئاڵ‌وگۆڕی به‌رچاو پێکبهێنن.
 زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌و یاسایه‌ که‌ فره‌ژنی سه‌لماند و ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتی کرد به‌ 16 ساڵ، نه‌ک به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان، به‌ڵکوو له‌چاو یاساکانی وڵاتانی وه‌کوو تونس (که‌ فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه‌) و سۆمالی (که‌ ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتی بۆ کوڕان 18 ساڵه‌) چه‌ند هه‌نگاو له‌پاشه‌!
 به‌ڕه‌چاوکردنی ده‌ستووری عێراق که‌ به‌ ئاشکرا مۆرکی لایه‌نێکی ئایینی توندڕه‌وی پێوه‌دیاره‌ و به‌و زۆرینه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یانه‌، ئێمه‌ نیگه‌رانین که‌ ورده‌ ورده‌ چاره‌نووسی یاسای باری که‌سێتی و یاساکانی دیکه‌ له‌وه‌ش خراپتر بێت. ته‌نیا رێگا چاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مرۆ و له‌ کاتی ئێستادا که‌ هێشتا ئه‌و لایه‌نه‌ کۆنه‌خوازانه‌ به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌گرتووه‌ته‌ده‌ست، رێگانه‌ده‌ین مافه‌ یاسایی و مه‌ده‌نییه‌کان پێشێل بکرێن. ئه‌وه‌ی که‌ روویدا، یه‌کێکه‌ له‌ ئاکامه‌کانی ده‌ستێوردانی ئایین له‌ کاروبار و ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا.
 ئێمه‌ داواکارین:
 1-  یاسای فره‌ژنی ره‌تبکرێته‌وه‌ و یاسای باری که‌سێتی به‌چه‌شنێک دابرێژرێت که‌ له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌مه‌ڕ مافی ژنان، جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تیدا بێته‌وه‌ وله‌سایه‌ی ئه‌و یاسا نوێیه‌دا مافی مه‌ده‌نی ژنان و ئافره‌تانی کوردستان پارێزراوبێت.
 2- هه‌ڵگرانی هه‌موو باوه‌ڕو ئایینه‌کان هه‌ڵبه‌ت پێویسته‌ سه‌ربه‌ست‌بن له‌به‌رێوه‌بردنی داب‌ونه‌ریتی خۆیان و له‌و سۆنگه‌وه‌ رێزی هه‌مووتاكێک ئه‌بێت پارێزراوبێت، به‌ڵام ‌جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێداویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌.‌
 که‌مپه‌ینی پارێزگاری له‌ مافه‌ مه‌ده‌نی‌و یاساییه‌کانی ژنانی کوردستان
 Campaign to support Women’s Civil & Legal Rights in Kurdistan (CWCLRK)
 
 په‌یوه‌ندی:
 kampeyn.jin@gmail.com
 
 Sweden ئازاد غه‌ریب
 USA ئازاد مورادیان
 Sweden ئامینه‌ کاکه‌باوه‌
 Sweden ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
 Sweden به‌دری ته‌وحیدی
 Sweden به‌یان ناسێح
 Sweden بیژه‌ن قاره‌مانی
  پارتی چه‌پی کوردستان
 Sweden پشکۆ نه‌جمه‌دین
 Sweden تارا توانا
 Sweden تانیا توانا
 Finland تاهیر قاسمی
 Sweden جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور
 Sweden جه‌میله‌ ره‌حیمی
 Finland حه‌سه‌ن حاته‌می
 Sweden حه‌مه‌ره‌سوڵ که‌ریمی
  خه‌بات جه‌ماڵ عارف
 ئوقیانووسێک له‌ تاوان خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا
 Sweden دڵشاد عه‌لی
 USA رادیۆ ده‌نگی کوردی/ئه‌مریکایی بۆ دیموکراسی
 Sweden رووناک شوانی
 Sweden رووناک عوسمان
 Sweden رێکپۆش عه‌زیز
 Sweden رێگا ره‌ئوف
 Sweden سارا عه‌زیزی
 Sweden سارا محه‌مه‌د
 Sweden ساعد وه‌ته‌ندووست
 Sweden سۆزان فه‌تحی
 Sweden شادی ساڵحی
 Sweden شنه‌ هیدایه‌تی
 Sweden شه‌رمین ئه‌سدف
 Sweden شه‌هلا ده‌باغی
 Sweden شوان باڵانی
 New Zealand عه‌بدولوه‌حید خه‌نده‌ره‌ش
 Canada عه‌بدۆڵڵا سه‌یدا
 Sweden عه‌تییه‌ ره‌سوول
 Canada عوسمان مه‌حموودی
 Sweden فایزه‌ ێالحی
 Sweden فایزه‌ نیکدین
 Sweden فه‌رهاد جه‌هان‌میهه‌ن
 Sweden فه‌وزیه‌ خه‌تمی
 Sweden قادر نادر
  قاره‌مان چالاک
 Belgien کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری
 Sweden که‌ماڵ ئه‌مجه‌دی
 Sweden که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
 Kurdistan کوێستان فتووحی
 Sweden کۆمه‌ڵه‌ی سۆسیال دیمۆکراتی کورد- سوندسڤاڵ
 Sweden گه‌شه‌ی ژنانی کوردستان
 Sweden گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی
 Sweden گوڵاڵه‌ عوسمان
  له‌نجه‌ مسته‌فا
 Canada ماپاره‌ مورادزاده‌
  مافی مرۆڤ، مافی ژنی کورد
 Austria محمد فه‌قێ عه‌لی
 Sweden مینا لبادی
 Sweden ناوه‌ندی چاک
 Norway ناڵی کاوه‌
 Sweden نه‌جیبه‌ مه‌حموود
 Sweden هادی سوفی‌زاده‌
 Sweden هه‌ڵاڵه‌ رافێع
 Sweden Woman Aid
 Sweden www.giareng.com  Zhiwar Rekxerawi jinani kurd
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.