Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئێوارەیەك لەیەكێتى نوسەرانى كورد …. سۆران عەزیز

ئێوارەیەك لەیەكێتى نوسەرانى كورد …. سۆران عەزیز

Closed
by March 12, 2008 گشتی

 لەیەكێك لەم ئێوارانەدا لەگەڵ َهاوڕێى شاعیرم رابەر چوینە یەكێتى نوسەران، لەو كاتە كەمەى كەدانیشتبووین گوێمان لەهەندێك قسەى سەیرو سەمەرە بوو كەبەراستى جێى تێرامانە. من زۆر جار لەژیانمدا پێم وابووە دەبێت ئێمەى گەنج لەگەڵ رۆشنبیراندا دابنیشین پرسیاریان لێبكەی و گوێبگرین، ئەو ئێوارەیەش بەو مەبەستەوە چوین، بەڵام بەداخەوە نەك گوێمان لەقسەى جددى نەبوو لەسەر ئاریشەكانى كۆمەڵگە، بەڵكو گوێمان لەهەندىَ وشەبوو كەمرۆڤ ناچاردەكات بپرسێت ئایا ئەمانە بەراستى بەچى پێیان وتراوە رۆشنبیر خۆ ئەمانە ئاگایان لە دنیا نییە. ئەمانە ناخوێننەوە، كەدەڵێم ئەمانە مەبەست لەهەمویان نییە، چونكە بەراستى كارێكى ئەخلاقییە بڵێین كەسى رۆشنبیرى زۆر جدیشى تێدایە ئاگاى لەگۆڕانە گەورەكانى نێو ئەدەبوو رۆشنبیرى ئێستاى دنیا هەیە، بەڵام هەر لەو ئێوارەدا لەتەنیشت كەسە جدیەكانەوە هەندێك دانیشتبوون باسى دۆڵمەو خواردنى كواركیان دەكرد. لەناو خواردنەوە لەپردا گواستیانەوە  بۆ شەڕە جنێوى ناو رۆژنامەكان، ئەوان هەندێكیان پێیان وابوو رۆژنامەكان رەخنەو جنێو لەیەك جیاناكەنەوە، یەكێكیان باسى ئەوەى كرد كە جنێو لەنێو راگەیاندنى حیزبەكانەوە هاتووە واتە جنێو پاشخانى  گەورەى ئەوان بووە ئێستاش لەوانەوە هاتۆتەدەرەوە، بەڵام هەر یەكێك لەوىَ كەخۆى مێژووى بریتیبووە لەجنێوودان  و خۆهەڵواسین بەوانیتردا  بەتایبەت شاعیرەگەورەكان  و رۆشنبیرە دیارەكانى ئێستاى كورد  گوتى" كاكە ئەوە گرنگە ئێستا راگەیاندنى حیزب وازى هێناوە، بەڵام رۆژنامەكان لەنەزانینەوە، لەتێنەگەیشتن لەرەخنە و جنێو ئەو كارە بەردەوامى پێدەدەن". كاكى جنێودەر و  خۆهەڵواس بەوانیتردا گوتى" تێیاندایە لەو رۆژنامەنوسەگەنجانە ئەگەر یەكێك جنێوێكى پێبڵێت بڵاوى دەكاتەوە شانازیشى پێووە دەكات، ئەو گوتى ئەوانە خۆیانى پێگەورە دەكەن ئەوانە دەیانەوێت خۆیان بەوشتانە بكەنە پاڵەوانى كورد ئەوە لەكاتێكدا ئەوان خوێندەواریان نییە ئەوان مێژوویەكى ناشیرینیان هەیە ئەو بەناو رۆشنبیرە كەمێژوییەكى لەنووسیندا هەیە گوتى" ئاخر چۆن دەكرێت كەسێكى منداڵى مێژوو پیس بێت خۆى بخاتە ئاستى بنەماڵەیەكى گەورەى وەك "برایم ئەحمەد " من لەگەڵ رێزێكى زۆرم بۆ ئەو بنەماڵە كەمنیش پێم وایە گورەن بەتایبەت "برایم ئەحمەد"دەستێكى باڵاى هەبووە لەدروست كردن و بردنە پێشەوەى ئەدەبوو رۆشنبیرى كوردى، بەڵام ئایا گەورەى بۆ ئەوەیە كاكى بەناو رۆشنبیر بخرێنە سەرووى رەخنەوە. ئایا ئەمە دروستكردنى موقەدەس نییە كەرۆشنبیربوون هەزار جار دژى دروستكردنى موقەدەس و بتەكانە، ئیدى ئەو بتى سیاسى بێت یان رۆشنبیر، بەڵام دەزانم تۆ ئەوە نازانیت كەرۆشنبیر بوون وامان لێدەكات هیچ شتێك نەخەینە سەرووى رەخنەوە، بەڵام من بڵێم چى بەناو رۆشنبیرەكانى كورد ئاگایان لەمەش نییە  ئەوان تۆزێك خۆیان ماندووناكەن هەوڵ نادەن كتێبە گەورەكان بخوێننەوە بۆ ئەوەى تێبگەن كەبەراستى قوربەسەرى ئەو میللەتە ئەوەبووە كە ئەمانە رۆشنبیرەكانى بوون ئەوان ئەگەر تۆزێك هەوڵیان بدایە و لەتەمبەڵیەوە وازیان بهێنایە تێدەگەیشتن كە مێژووى ئەوان  بریتیە لەكۆمەڵىَ دەقى لاواز مێژووى ئەوان بریتیە لەشەڕە قسەى بێمانا، ئەو شەڕەش ئەوەندەى پرژاوەتە سەر كەسایەتى دەق ئەوەندە نەپرژاوەتە سەر دەقەكە وەك ئەوەى رۆمانێكى شەسەد لاپەرەیى لەستونێكى رۆژنامەدا كورت كردۆتەوە بەهەموو ویژدانە زیندووەكەیەوە خۆى لەقەرەى رۆمانەكە نادات، بەڵكو زۆرتر باس لە كەسایەتیەكەدەكات ئەمە نەك هەر نەیتوانى پاشخانێكى فیكرى بۆ ئەو میللەتە بێ مێژووە بێ مێژوو لەدروستكردنى پاشخانى رۆشنبیربون دروست ناكات، بەڵكو ئەوە هەر ئەوەندەى پێدەكرێت كەتائێستا كردوویەتى ئەوەى كەتا ئێستا مێژومانیان كردووە بەشیعر وایان دەزانى شیعر دەتوانى شۆڕش بكات، بەڵام لەكۆتایدا تێگەیشتین كەشیعر لەكۆمەڵگەى بەشەرى بەدرێژاى مێژوو هیچى پێنەكراوە ئەتا ئێستاش لەكۆمەڵگەى كوردیشدا ئێستا بەدەست ئەو گرفتە گەورەیەوە دەناڵێنین كەمێژوى رۆشنبیرى ئێمە بریتییە لەشیعر كەهیچى نەكرد، بۆیە ئێستاش تێگەیشتین كە نەمانتوانیووە كەرەستەى خۆماڵى دروست بكەین بۆ خوێندنەوەى كۆمەڵگەى كوردى، ئایا باشتر نییە ئێوە لەجیاتى باسكردنى دۆڵمە و كوارك و قسەگوتن بەرۆژنامەكان بێن كەرەستەى خۆماڵى دروست بكەن بۆ خوێندنەوەى كۆمەَڵگە .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.