Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئێوارە یەکی پا یزی …. ناسک حوسێن

ئێوارە یەکی پا یزی …. ناسک حوسێن

Closed
by March 3, 2011 ئەدەب

ئەم ئێوارەیەم  وە ک ئێوارەکانی ترم  نیە
زۆر جیاوازە  ئێوارە یە کی  پایزیە
خۆر لە ئاوابونایە و زەردەپەڕە
دەریاش هێمنە وزۆر ئارامە
وردە شەپۆلەکان بۆنی خۆشی دەریا دێنن
چەن دیمەنێکی جوانە
رۆمانسیە سحراویە
گەڵاکان سەما ئەکەن بەدەم کزە بای ساردە وە
درختەکان ڕووت  ئەبنەوە
دێنەوە سەر ‌حەقیقەتی خۆیان
وەرزی جوانی وەرزی راستی
وەرزێکی ئاشقانە یە
منیش بۆ ساتێک چاوەکانم دا ئەخەم
پڕ بە سینەم هەناسەیەك هەڵ ئەمژم  بۆنی خۆشی دەریا ئەکەم
هەر لەو ساتەی چاوەکا نم دەکەمەوە
چی ببینم !!!
جگە لە روی جوانی تۆ  ! ! ئا لێرەدا
تۆ   لەگەل مای  تۆ لە لامی زۆر نزیکی
دیسا ن تیکە ڵ بە ڕۆحم ئە بی

باوەشت بۆ دەگرمەوە
توند توند لە باوە شت دە گرم
تۆش هەروەکوو خۆت
هێمن ئارام
دەموچاوە پڕو جوانەکەت
باڵای بەرزو جوانت
بۆنی خۆشت . . .
تۆش باوەشم بۆ دەکەیتەوە
ماچم ئەکەی بۆن بە سینە مەوە  ئەکەی
لە چاوەکانم  ئەروانی وە ك ئەوەی
وەکو جاران
هە روە کو خۆت نەگۆڕاوی
ئەوسا لەم جئ ژوا نی غەریبە
چی گە ڵای زەردە
لەخۆمانی کۆ ئەکە ینەوە
لە ناو ماچا ئەبینە رۆحێک لە ناو یەکدا
ئەتوێینەوە
بەم شێوە یە  تا بەیانی
چی گەڵایە لەبن دارەکا ندا  نوستوون
تەنها  ئێمە بەخە بەرین

ئێمەش بە یەکەوە خۆر هەڵ دەگر ین
دەهێنینەوە لێرەدا بڕیار ئەدەین
دیسانەوە بۆ ئێوارەیەکی
پا یزیانە بژێینە وە..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.