Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەجنداى مافى مرۆڤ لاى میللەتانى جیهان……هه‌ژار بابان

ئەجنداى مافى مرۆڤ لاى میللەتانى جیهان……هه‌ژار بابان

Closed
by June 7, 2008 گشتی

  ئەم ساڵ 60 ساڵ بەسەر ئەوجاڕەنامەیەدا تێَدەپەڕىَ كەڕێكخراوى نەتەوەیەكگرتوەكان بۆمافى مرۆڤ پەسەندى كردووە ، لەدەى كانونى یەكەمى ساڵى 1948دا .
 ئەم جاڕنامەیە دەنگێكى گەورەى دایەوەو بوو بەمایەى خۆشى وئاهەنگ گێڕان بەگەلانى چەوساوەو مرۆڤە حەسرەت دیدەكان دیارە سەرەڕاى گرنگى وبەهاى ئەم جاڕنامەیە نەیتوانى تەواوى سەرجەم مافەكانى مرۆڤ لەهەموو شوێنەكان بپارێزىَ ، چونكە لەنیوەى دووەمى سەدەى بیست دا زۆر كارەسات گەلێك بەسەرچین وتوێژەكانى خەڵك دا شوێنە جیاجیاكانى دنیادا هێنراوە ، ئێستاش لەسەرانسەرى دونیادا ملیۆنەها مرۆڤ بەدەستى قورسى ژیان ونەخۆشى ودیكتاتۆرى یەوە دەناڵێنن ، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنىَ كەزۆر ئەستەمە سەرەڕاى ئەوهەموو هەوڵ وتەقەلایەى مرۆڤ داویەتى بۆدابین كردنى ماف بتوانىَ ماف بۆخۆى دابین بكات وەك خۆى .
 جاڕنامەى گەردونى مافى مرۆڤ بەرهەمى تێكۆشانى دوورودرێژى مرۆڤە ئازادى خوازو تێكۆشەرەكانە لەپێناو مافە سروشتى یەكانى مرۆڤ وبەشدارى كردن لەژیان وكاروفێًركردن وبیركردنەوەو ژیانى گشتى دا ، هەروەها ژیان بەسەروەرى ودوور لەچەوساندنەوەو خۆخواردنەوە ، بەهیممەتى زۆرى گەڕانى ئاشتى خوازو ڕێكخراوە چالاكەكانى لەبوارى مافى مرۆڤ دا ، توانرا چەندین ڕێكەوتن نامەى نێودەوڵەتى وناوچەیى لەنێوان لەوڵاتاندا ببەسترىَ بۆمافەكانى مرۆڤ وڕێگرى لەبەردەم پێشێل كردنى مافى خەڵك لەلایەن ڕژێمە تۆتالیتارەكان وگروپە چەكدارو توندڕەوەكانى جیهانەوە ، ڕێكەوتن نامەكان سەرەڕاى بوونى پێشێل كاری یەكى زۆر ، بەڵام لەڕوویەكى ترەوە بەرهەم دارەو بۆبەشێك لەدانیشتوانى زەوى ودەكرىَ بەپۆزەتیف ناوى ببرىَ ، چونكە ئێستا لەزۆر لەو وڵاتانەى كەخاوەنى ئیمزاى سەرپەیمان نامە مرۆڤایەتیەكانن ، تاڕادایەكى باش پابەندن بەناوەڕۆكەكەیەوەو مافى مرۆڤ تیایاندا جێگیرەو بووە بەبەشێك لەكلتوریان پەیمان نامەكانى مافى مرۆڤ لەسەرووى هەمویانەوە جاڕنامەى مرۆڤداو لەگەڵ ئازادی یە بنەڕەتى یەكانیا ، دیارە ئەمەش دەبێت بەهۆى دروست بوونى هیوا لەلاى گەلانى تر ، هەروەها دەبێت بەجێى ڕوناكى بۆئایندەى مرۆڤایەتى لەسەرزەوى دا .
 ڕێكەتنامەى وڵاتانى ئەوروپا بۆمافەكانى مرۆڤ
 لەساڵى 1949 دا وڵاتانى ئەوروپاى خۆرئاوا ڕێكخراوى ئەنجومەنى ئەوروپایان دروست كرد ، ئەو ئەنجومەنە هەستا بەسیاغەكردنى ڕێكەوتن نامەى ئەوروپى بۆمافى مرۆڤ كەكۆمەڵێك مافى مەدەنى وسیاسى لەخۆگرتوە لەگەڵ پاراستنى سەروەرى مرۆڤ دا ، هەروەها دانانى میكانیزمێك بۆچاودێرى پابەندبوونى وڵاتان بەبەندەكانى ڕێكەوتنامەكەوە ، ئەم ڕێكەوتن نامەیە لەچوارى تشرینى دوەمى ساڵى 1950 لەڕۆما ئیمزاى ڕێكەوتنى كۆتایى لەسەركرا لەلایەن ووڵاتانى بەشداربوەوە .
 ڕێكەتن نامەكە ووڵاتانى پێكهێنەر ناچار دەكات بەدان نان بەمافەكانى تاك وڕێزگرتن لەبۆچونەكانى هەروەها دانانى دوومیكانیزم بۆچاودێرى وجێبەجێكردنى پاراستنى نیودەوڵەتى بۆمافەكانى مرۆڤ  لەئەوروپا لەگەڵ پابەندبوون بەڕێزگرتنى ئەو وڵاتانەى پەیمان نامەكەیان مۆر كردوە لیژنەى ئەوروپا بۆمافى مرۆڤ لایەنێكى سەربەخۆیە وپێك دێت لەكۆمەڵێك لەخەڵكى شارەزا لەبوارى مافى مرۆڤدا ، نوێنەرایەتى ئەو وڵاتەدەكەن كەئەندامن لەپەیمان نامەكەدا ، لیژنەكە سەیرى هەموو ئەو داواو سكاڵایانە دەكات كەلەلایەن هاووڵاتى ئاسایى وكۆمەڵ وڕێكخراوە ناحكومیەكانەوە دەخرێنەڕوو ، تیایدا باس لەو پێشێل كارییانە دەكرێت كەیەكێك لەوڵاتە ئندامەكان لەبوارى مافى مرۆڤدا ئەنجامیان دابێت ، دواتر لیژنەكە ئەوسكاڵایانە ڕەوانە دەكات بۆدادگاى ئەوروپى بۆمافەكانى مرۆڤ .
 ڕێكەتن نامەى ئەوروپى بۆمافەكانى مرۆڤ كۆمەڵێك ماف وبوارى فروانى داوە بەتاك ، لەوانە هاوڵاتى مافى ئەوەى هەیە سكاڵا لەدژى حكومەتەكەى تۆمار بكات لەلاى دامەزراوە ئەوروپی یە سەربەخۆكان ، بەبىَ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڕەشەوئازاردان وكوشتن ببێتەوە .
 ڕێككەوتننامەى ئەمریكایى بۆمافەكانى مرۆڤ
 ئەم ڕێكوتن نامەیە لە 22/11/1969 لەشارى (سان خوسیە) لە (كۆستاریكا) بەسترا كەكۆمەڵێك مافى كەسێتى وسیاسى ومەدەنى ویاسایى تێدا جێگیر كراوە لەگەڵ مافى موڵكایەتى دا لەدیباجەى ڕێككەوتن نامەكەدا هاتوە وڵاتە ئەمریكى یە بەشداربووەكان بۆجارێكى نوىَ لەسەر ئەم كیشوەرە دوپاتى ئەكەنەوە كەلەچوارچێوەى دامەزراوە دیموكراتیەكاندا ، ڕژێمێكى دیموكرات بهێننە كایەوە كەئازادى تاك ودادپەروەرى كۆمەڵایەتى لەسەربنەماى مافە بنەڕەتى یەكانى مافەكانى مرۆڤ درویت بكەن ، هەروەها بڕیار دەدەن ماف وئازادى تەنها بۆهاوڵاتیانى ئەو وڵاتانە نین بەڵكو بۆهەركەسێكە كەدێتە ئەوىَ ولەوىَ دەژى بەبىَ جیاوازى ڕەنگ ڕەگەزو زمان وئاین ، وەپێویستە سەرجەم ئەمانە لەیاسا ناوخۆیەكانى وڵاتانى كیشوەرى ئەمریكا جێى بكرێتەوە .
 هەروەها بەپێى ئەو ڕێكەوتنە تاك مافى ئەوەى هەیە سكاڵا لەدژى هەرحكومەتێك یادەوڵەتێكى ئەندام لەڕێكخراوى وڵاتانى ئەمریكا تۆماربكات وپێشكەش بەلیژنەى مافى مرۆڤى ئەمریكى بكات كە دواتر لەساڵى 1979 دامەزراوە بارەگاى سەرەكى لەشارى ( سان خوسیە) یە لەوڵاتى ( كۆستاریكا) تالەوێوە سەیربكرێت وێكۆڵینەوەى پێویستى بۆئەنجام بدرێت ئەگەر پێویست بكات ڕەوانەى دادگاى مافى مرۆڤ دەكرێت بۆبڕیارى كۆتایى كەئەم دادگایە لەڕێكەوتننامەكەى وڵاتانى ئەمریكادا بڕیارى دروست كردنى دراوە .
 لیژنەى مافى مرۆڤى ئەمریكى هەمیشە ئامادەى ئەوەى چاوبگێڕىَ بەو سكاڵایانەى كەلە لایەن تاكەوە لەدژى وڵاتانى ئەندام وڵاتانى كراون لەسەر ئەووڵاتانەش پێویستە بەڕاگەیاندنێك دان بەو مافەى تاكدا بنێن .
 پەیماننامەى ئەفریقى بۆمافى مرۆڤ
 لە 8/7/1981 دا كۆنگرەى باڵاى وڵاتانى ئەفریقا ڕەزامەندى نیشان دا لەسەر دەقى پەیماننامەى ئەفریقى بۆمافى مرۆڤ وگەلان لەدیباجەى ئەو پەمیاننامەیەدا هاتوە وڵاتانى ئەندام لەیەكێتى ئەفریقا پێكهێنەرى ئەو پەیماننامەیەن بەبڕیارى ژمارە (5/115) لەخولى ئاسایى ژمارە (16) ى كۆنگرەى سەرۆكى حكومەت ووڵاتانى ئەندام لەیەكێتى ئەفریقیا ، بۆپێكهێنانى میكانیزمێك بۆبەرگرى كردن لەمافەكانى مرۆڤ وگەلان لە گەڵ پاراستنیان .
 پەیماننامەكە ڕێگە دەدات لیژنەیەك بەناوى ( لیژنەى ئەفریقى بۆمافەكانى مرۆڤ وگەلان) پێك بێت بۆچاودێرى چۆنێتى جێبەجێكردنى مافى مرۆڤ لەئەفرقیا وهەروەها لەگەڵ وەرگرتنى ئەو سكاڵاو داواكاریانەى لەلایەن خەڵكەوە لەدژى حكومەتەمانیان دەكرێن ن بەڵام هیچ شوێنێك دیارى نەكراوە كە لیژنەكە ڕاپۆرتى خۆى بۆبەرزكاتەوە .
 بەپێى ناوەڕۆكى بەپێى ناوەڕۆكى پەیماننامەكە دەبێت یەكێتى ئەفریقا مافى یەكسانى ودادپەروەرى وپاراستنى كەرامەتى خەڵك لەئامانجە بنەڕەتى یەكانى بێت وبیكات بەپرۆژەیەك بۆخزمەت كردنى گەلانى ئەفریقالەبەشێكى تردا هاتوە مافەكانى مرۆڤ خۆى لەتایبەتمەندى یەكانى مرۆڤ دەبینێتەوە لەگەڵ پاراستنى لەلایەن دەوڵەتەوەو رێزگرتنى بۆچون وجیاوازى بەبەشێكى گرنگ لەمافى مرۆڤ دانراوە .
 پەیماننامەى عەرەبى بۆمافەكانى مرۆڤ
 پەیماننامەى كۆمكارى وڵاتانى عەرەب بۆمافەكانى مرۆڤ لە (22) ئازارى 1945 بڕیارى لەسەر دراوە ، بەڵام هیچ جۆرە ئیشارەتێكى ڕوونى لەخۆ نەگرتوە سەبارەت بەمافەكانى مرۆڤ وئەنجامى ئەو پەرەسەندنانەى لەبوارى مافى مرۆڤ دا ڕوودەدەن بۆبانگەواز لەنیشتمانى عەرەب داكە ڕىَ زلە مافەكانى مرۆڤ بگیرىَ ، كۆمكارى عەرەب دوو ڕێگەى داناوە كەخۆى لەدوو بڕیارى جیاوازدا دەبینێتەوە .
 1/ بڕیارىە ژمارە 03259) كۆمكارى وڵاتانى عەرەب بۆپێكهێنانى لیژنەیەكى تایبەت لەئەمیندارێتى گشتى بۆتاوو توىَ كردنى بەشدارى كردنى كۆمكارى ناوبراو لەئاهەنگى 01968) بەبۆنەى ناساندنى ئەو ساڵە وەك ساڵێكى نێو دەوڵەتى لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بەپَى بڕیارى ژمارە (1961) ى نەتەوە یەكگرتوەكان لە ( 12/12/1963) .
 2/ بڕیارى ژمارە (688) كۆمكارى عەرەبى لەڕۆژى (15/9/1970) كەباس لەپێكهێنانى لیژنەیەك دەكات لەكەسانى شارەزا بۆدراسەكردنى پرۆژەى ڕاگەیاندنى عەرەبى بۆمافى مرۆڤ لەبەر ڕۆشنایى پەیماننامەى عەرەبى  بۆمافى مرۆڤ .
 لیژنەى هەمیشەیى عەرەبى بۆمافەكانى مرۆڤ
 ئەم لیژنەیە پێكهێنرا بەپێى بڕیارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەب ژمارە (2443) لە ڕۆژى 03/9/1968) دائەم لیژنەیە تایبەت كراوە بەهەموو كاروبارەكانى مافى مرۆڤ لەلایەنى عەرەبى وجیهانى لە خولى یازدەهەمى ئەم لیژنەیەدا بڕیارى كۆتایى درا لەسەر پەیماننامەى عەرەبى بۆمافەكانى مرۆڤ ( المیپاق العربی لحقوق الانسان) وبەرزكرایەوە بۆئەنجومەنى كۆمكارى عەرەبى تالەوێشەوە بڕیارى لەسەر بدرێت .
 ڕێكخراوە عەرەبى یە ناحكومیەكان
 
 
Hazhar24@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.