Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەو نامانەی کە ناخوێنرێنەوە ڕوبەڕوی ئەو میدیایە خۆی پێ  ئازاد و ئەهلو و سەربەخۆ یە

ئەو نامانەی کە ناخوێنرێنەوە ڕوبەڕوی ئەو میدیایە خۆی پێ ئازاد و ئەهلو و سەربەخۆ یە

Closed
by February 27, 2013 گشتی

 

 

 

بۆ / بەڕێز کاک ئاسۆس هەردی:  سڵاو 

 

بابەت/ ئەم نامەیە بەشێکە لەپڕۆژەی ئەو نامانەی کە ناخوێنرێنەوە، ڕووبەڕووی میدیای ئازاد و ئەهلی و سەربەخۆ و بوێر و ڕاستگۆ و خێرا و داکۆکیکەر لە ئازادی ڕادەربڕین و یەک دنیا سیفەتی باشی دیکە.

بەڕێز گیان : پارساڵ لە یادی تیرۆری سەردەشت عوسماندا وتارێکی پڕ لە سۆز و عاتیفە و کاریگەر و ئازایانەت نوسی، لە یادتە؟ لەو وتارەدا زۆر پەرێشانی ئەوەبوویت یان وا پیشانتدا کە زۆر خەم بۆ ئەوە دەخۆیت کە سەردەشتت نەناسیوە پێش شەهید بوونی. بێتاقەت بووی بەوەی بۆ تەنها جارێکیش نەتبینیوە و لەگەڵی چەند قسەیەکتان نەکردوە. من زۆر ڕامام لەدوای خوێندنەوەی بابەتەکەی تۆ، زۆر هەوڵمدا بیدۆزمەوە بۆچی ئەبێت خەمخۆرێکی وەک جەنابت ئەو کوڕە ئازایەت نەناسیبێت پێش شەهیدبوونی. مەخابن نەگەشتمە هیچ ئەنجامێک. 

ئێستا کە دەبینم جەنابتان و هەفتەنامەکەتان دەرگاتان لەسەر دەنگە بوێرەکان داخستوە و هەرگیز ئامادە نین یەک دێڕ بڵاوبکەنەوە بەدڵێ ئەو دەسەڵاتە خۆماڵی و خودموختار و خاوەن حەق و خاوەن پارە و خاوەن شتەکان نەبێت. نەک دەسەڵات ئێستا لە ئاستی ئەو کۆمپانیا مشەخۆرانەشدا بە شیوەیەک بچوک بونەتەوە هێندەی نەماوە لە چاوی ئێمە وون ببن بەیەکجاری.  دەبینم ئێستا وەک سەکۆیەکی ئازاد و کراوە کار لەسەر خەفەکردن و شاردنەوەی ئەو بیر و ئایدیا و ناوە نوێیانە دەکەن کە پێدەچێت زەرەری بۆ پەزەکانی ئێوە هەبێت.. دڵیابووم بۆچی سەردەشتتان نەناسیوە پێشتر. ئێستا ئەزانم ڕێگرەکان چی بوون.

پێم مەڵێ ئەی ئەو هەموو وتارە ڕخنەئامێزە نابینیت؟ مەڵێ بۆ کوێربوویت؟ مەڵێ کاک مەریوان و کا بەختیار و کاک ڕێبین دنیایان خراپکردوە و تۆ هیچ نابینیت.. نا عەزیزم.. ئەوانە کۆمەڵێک خەڵکی بیرمەند و پاک و جوان و ئاقڵن بیست ساڵە هەموو ڕۆژێک هەر ئەوانن. ئەوان نەیانتوانی لەماوەی ئەو بیست ساڵەدا یەک هەنگاو بنێن .. هەنگاوێک تەنها بەو ئاراستەیەی منێکی توڕە، توڕەتر ببم و بێمەوە و پیاسیەک بەدڵی خۆم بکەم لەو نیشتیمانە ئیهانەکراوەدا. بێمەوە و بچمە بەر بارەگای زلحیزبەکان و سنگی ڕووتم بخەمە بەر گوللە شێتەکانیان و بڵێم تا نەڕۆن ناڕۆم. تا دەست لە بینی ئەم نەوە نوێیە هەڵنەگرن ناڕۆم، تا کەڵبەکانتان لە جەرگی ئەو نیشتیمانە شێواوە دەرنەهێنن و دەست لە چڕینی لاشەی گڕگرتوی هەڵنەگرن ناڕۆم.. بەداخەوە وەک نەیان توانی منی گەنج ئاوا پەروەردە بکەن، ئێستا پیاوێکی ترسنۆک و بێغیرەت و قسە زلم لێدەرچوە ئەوە نزیکەی پانزە ساڵە تەنها سێ هەفتە توانیم سەرێک لەو وڵاتە جوانەم بەمەوە، لەترسان نازانم سەفەرەکەی ترم کەیە و چۆن دەبێت. 

ئەگەر ئەو بەڕێزانەی گۆشەکانی گۆڤارەکەی تۆ نەبوایە، مەسعود دەیتوانی بڵێت ئازادی ڕادەبڕین بە ڕەهایی هەیە؟ نێچیرڤان دەیتوانی دەست بەسەر خوێنی ئەم خاکەدا بگرێت و بەتاڵانی ببات، موریدەکانی ئەو گۆشە نوسانەش بە سەرکردە گەنجە موسەقەفەکە ناوی ببەن و بێنە سەرچۆک بۆ باڵای بەرز و ڕێکی؟  ئەگەر ئەوان نەبوونایە خەڵک بیری لەوە دەکردەوە جنێودان و یاخی بون و ناڕۆشنبیربوون عەیبە؟  ئێستا نیوەی گەنجانی کوردستان کە خۆیان بە موریدی گۆشەی خانەقاکانی ئەوان دەزانن ناوێرن بەدەنگی بەرزیش لەگەڵ هاوڕێکانیان قسە بکەن، ناوێرن هاوڕێکانیان بەناوی خۆیان بانگ بکەن، ناوێرن لە شەقامێک بە موخالفی بپەڕنەوە، ناوێرن لەکاتی لێخوڕینا وەک کوڕی مەسئولەکان تیژ بڕۆن. هەموو بەئاقڵی بەدیار ئەم گۆشە ساردو سڕانەی گۆڤارەکەی تۆوە وەک مەڕی گێژ دانیشتون هەموو گیرۆدەی ئەو چەمکە قۆڕ و بێمانایەن کە ئێوە ناوتان ناوە ” ڕێز” .. ئەو بەڕێزانە لەماوە ئەم بیست ساڵەدا گەورەترین خزمەتیان بەدەسەڵات کرد بە دروستکردنی گەنجی ئاقڵ و ڕێکو پێک و ترسنۆک و بێدەنگ و خوێڕی. زمانی شەرمن و بێجۆشی ئەو پیاوە گەورانەی گۆشەی ڕۆژنامەکانی ئێوە بوو بە بەربەست لە ڕێی دروستبوونەوەی قارەمان، ئازا، سڵنەکەر… دەیان کوڕی ئازا لەو بەڕیزانەوە فێری ترس لە بلاوکردنەوەی ناوەکانی خۆیان بوون. فێری نیفاق و دووڕوویی و ترس لە چواردەوری خۆیان بوون. ئەم هەموو ناوە خوازراوە لە سایتەکان و فەیسبوکەکاندا دەبینیت بە دزیەوە وەک (خراپترین سیفەت) جنێو ئەدەن و ئەنوسن؟ ئەوانە هەمووی بەرهەمی ئەو ڕێز و حورمەت و ئاقڵی و موئەدەبیەیە کە کاکە بەختیار و کاکە مەریوان و کاکە ئاراس و کاکەکانی تر دروستیان کردن. 

کاکە ئاسۆسی ئەزیز: لێت دەپرسم ئایا جەنابتان جگە لە کاک بەختیار عەلی و کاک ڕێبین ی برات و کاک ئاراسی هاوڕێت گروپی قانعەکان و کاک کاک کاک کاک ەکانی تری هاوتەمەن و هاومێژوو هاونیشتیمان و هاوڕێی گیانی بەگیانیەکان، ڕۆژێک لە ڕۆژان بابەت و بیروڕای ئەوانی دیکە دەخوێنیتەوە؟ من گومانم هەیە وەڵامی ئەم پرسیارە ئەرێنی بێت. ئایا پێت وایە سەردەشت تەواو؟ ئیتر سۆران و سەردەشتێکی تر دروست نابنەوە و نین لە ئێستادا؟ دەشێت جەنابتان بێئاگا بن دەشێت لە دیتنی ئێوەدا ئەمسالی ئەوان لەسەر زەویدا نەما بن. بەڵام بە راشکاوی پێد دەڵێم هەڵەی قوربان هەڵەیت.. 

ئێستا لەو کوردستانە بچوکە نازدارەی تۆدا دەیان سەردەشت و سۆران هەن، دەنوسن و ڕەخنە دەگرن و هاوار دەکەن. ئێستا لە نوسینەکانی سەردەشت بیری وا پەیدا بوە لاقەی عەرشی ئەو خودایانە دەکەن کە جەنابتان لە دادگاکەی و لە غەرامە مادییەکەی دەترسن. دەست دەبەن بۆ پیرۆزییەکان و ڕووتیان دەکەنەوە لە بەها. بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی مەودای خوێندنەوە و دیتنی ئێوە لۆکاڵییە و ڕێگا نادەن ئەو نوسینانە لەو سنورە داخراوانەدا بێتەدەرەوە و لە بازنەیەکی بچوکدا قەتیس ماون، لەبەر ئەوەی لەبەرخاتری کادیرە پارەدارەکانی حیزب و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان ناتانەوێت توشی شەرمندەیی و روو زەردی ببن، حاشا ناتانەوێت هیچ کام لە سەردەشت و سۆرانە زیندوەکان بناسن. بیرمە لە پەرەگرافی پێشوودا نوسیومە گۆشەنوسەکان گەنجی خوێڕیان دروست کرد. بەڵام سۆران و سەردەشت سەرەداوێکیان بۆ ئێمەومانان جێهێشتوەو ئێستا لە سەرو ئێوەوە باشتر ڕوو لەو دێوەزمە سامناکانە دەکەین و بەڕویاندا هەڵدەشاخێین. حاشا سۆران و سەردەشت بەهیچ شێوەیەک نەکەوتبونە ژێر کاریگەری ئەو گوتارە شەرمنانەی ئێوەو مانانەوە، هەر بۆیە تا لەسەرزەوی بوون ئێوە نەتانناسین و نەتازانی مرۆڤی لەوشێوەیەش هەیە.

من خۆمت وەک سۆران و زەردەشت پێ ناناسێنم.. نا لەبەر ئەوەی بەخۆم بڵێم حەدم نیە.. نانا ئوستاز گیان. لەبەر ئەوەی من لە وڵاتێکی ئازادەوە و دور لەدەستی پیاوخۆرەکانی دەسەڵات و حیزب دەژیم، هێشتا خۆمم لە ڕوبەڕوبونەوەی جەسەدی ئەواندا نەدیوە، بەڵام دەیان کوڕی باش و ئازا و خاوەن فیکر لەوێ دەژین و دەمرن و تێدەپەڕن ئێوە نایان ناسن.. وە هەر ناتانەوێت بیان ناسن نەوەک ببنە هاوڕێ.. کەبوونە هاوڕێ خەتەرە خەتەر. . . دەبێ وەک هاوڕێکانی تر بابەتەکانیان بڵاو بکەنەوە دەست نەنێن بەڕویانەوە. 

وەسێت بێت ئەگەر هاتمەوە و لەسەر شەقامێکی شار خوێنم ڕژا 

وێنەکەم لە پێشی پێشەوەی ڕۆژنامەکەتان دا مەنێن

ناوەکەم مەخەنە سەر لافیتەیەک و پرسە بۆ کەسوکارم مەنێرن 

لە سەرقەبرانەکەمدا لەبەردەم مایکرۆفۆنەکاندا هوتافی ئازادی لێنەدەن

دەستی دایکم ماچ مەکەن و مەڵێن هێمن برا بوو هاوڕێ نەبوو. هێمن شاخ بوو درەخت نەبوو

هێمن باڵدار بوو خشۆک نەبوو هێمن هێمن هێمن هێمن..

ئەگەر کوژرام وێنەیەکم بە خەتێکی لاری ڕەشەوە مەکەن بە پڕۆفایل پیکچەر و

مەمخەنە ناو کەڤەر فۆتۆکانتانەوە. 

لێمگەڕێن لەسەر پشتی منێکی کوژراو کەڵەکی ئازادیخوازانەی خۆتان مەکەن

….

ماوێتی 

هێمن ڕەئووف … کەنەدا

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.