بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە شاری هامیلتۆن/ کەنەدا بۆ پشتیوانی کردن له خۆپیشاندانەکانی کوردستان
لە 17 ی ئەم مانگەوە جەماوەری کوردستان، بۆ داواکاری و خواستەکانیان، بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵاتی بنەماڵەکان، بۆ وەستانەوە بە دژی گەندەڵی و فەسادی ئیداری ڕۆژانە خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام دەسەڵات لە کوردستان، هەموو ڕۆژێک بە چەک و گوللە وەڵامیان دەداتەوە، تائێستا 3 لاوی خوێن گەرم شەهید بوون و زیاد لە 150ی تریش بریندار بوون. بەڵام جەماوەری کوردستان سەربەرزانە کوڵ نادات و ڕۆژ لە دوای رؤژ جەماوەری زیاتر ، شار و قەزا و ناحیەی تر بە خۆپیشاندانەکانەوە پەیوەست دەبن و شەپۆلی توڕەیی جەماوەر بەردەوام پەرە دەسەنێت.
ئێمه بۆ پشتیوانی کردنی جەماوەری کوردستان ، هەروەها بۆ لەقاودانی ئەو کردەوەی نامرۆڤانەیەی دەسەڵات لە کوردستان، بانگهوازی سهرجهم ئازادیخوازان ، لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و عهدالهتخوازان دهکهین بهبێ جیاوازای حیزب و گروپ و بیروڕا یهک که ههیانه بێنه دهنگ. ئەمرۆ کاتی ئەوەیە هەموان پێکەوە پشتیوانی کەس و کاری خۆمان بین. هەوڵێ بێوچان بدەین کۆمەڵگای کەنەدی و جیهانی بۆ پشتیوانی کردنی خواستەکانی خۆپێشاندانەکانی کوردستان ڕابکێشین و کارو کردەوەی دەسەڵات بەلە خوێن گەوزانی خۆپیشاندانەکان ڕسوا بکەین.
بۆ ئەم مەبەستە له شاری هامیلتۆن/ کەنەدا کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی ساز دەکەین، داوا لە هەمووان دەکەین بەشدار بن
دەستەی سازکردنی خۆپیشاندان
کات و شوێن
Sunday February 27 at 2-4 pm
Location is on King & James Street
Map: http://maps.google.ca/maps?hl=en&xhr=t&q=king+street+and+James&cp=0&rlz=1R2ADSA_enCA420&wrapid=tljp129861533595600&um=1&ie=UTF-8&sa=N&tab=wl
Contact: 905- 973-1029
905- 973- 0088
416- 827- 4578