Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
با دریژە بە نارەزایەتییەكانمان بدەین لە پیناوی:…..

با دریژە بە نارەزایەتییەكانمان بدەین لە پیناوی:…..

Closed
by September 19, 2010 سەردەشت عوسمان

با دریژە بە نارەزایەتییەكانمان بدەین لە پیناوی:
پیكھینانی لیژنەیەكی سەربەخۆ و ئاشكرا كردنی بكوژانی سەردەشت و لە دژی سەركوتو كوشتاری پارتی
موزەفەر عەبدولاَ

mozafar_as@yahoo.com

دوای زیاتر لە 4 مانگ تیپەر بوون بەسەر تیرۆری رۆژنامەنوس و قوتابی سەردەرشت عوسمان و، تەقینەوەی نارەزایەتی ئازادیخوازانەی خەلكی كوردستان بە گشتی لە دەرەوەو ناوەوەو نارەزایەتی دەربرینی دەیان ریكخراوو دەولەت بەرووی پارتی داو ، تۆمەتبار كردنی پارتی بەم تاوانە، لە ئاكامدا پارتی ملی دا بە پیكھینانی لیژنەیەكی لیكۆلینەوە لە دامو دەزگا تۆقینەرەكانی  خۆی، لە  پاراستنو ئاسایشو پولیس لە ژیر پەردەی دادگاو یاسادا  تا نارەزای یەتی یەكان كۆتایی پی بینی و خۆی رزگار بكات لە ژیر ھەر فشارو تۆمەتباری یەك.
 بەلاَم ھەروەك جەماوەر كە بی بنەما نەبوو پەنجەی تاوانبارییان بو پارتی دریژ كردو تاقی كرنەوەیان لەگەلَی ھەبوو و چاوەریی ئەم سیناریۆ گالتە جاری یە بوون ، ئیستا ئەم  ئاكامە گالتە جاری یە راستەو خۆ مۆری دا لە تاوانباری پارتی و لە سیناریۆی لیژنەی لیكۆلینەوە گالتە جاری یەكەی و ھەم لە راست و دروستی و پیشبینی و چاوەروانی خەلكی . جا ئەوەی تاوانەكەی سەرانی پارتی و دامو دەزگاكانی و، ھەر لایەنیك كە بچیتە پشتی بەرگری لە پارتی، گەورەتر دەكاتەوە ئەوەیە كە پارتی و بنەمالەكەی خۆیان ھەستاون بەو كردەوە تیرۆریستی یەو رۆژنامە نوسیكی بی تاوانیان تیرۆر كردوە بەلاَم ئیستا دەیاناویت تیرۆر كراو بە تیرۆریست دابنین تا لە گەورەیی ئەم كیشە سیاسی یە كەم كەنەوەو بی ئیعتباریكەن و بەمەش  جەماوەریش تاوانبار بكەن و نارەزایەتییە بەرھەقەكانیان خەوشدار بكەن.
بەلاَم بە پیچەوانەی سیاسەتو كردەوە دژی جەماوەرییەكانی پارتی یەوە، نارەزایەتی خەلَكی و چاوەروانی و داواكانیان بەرھەقن و ھەرگیز ناتوانن  بیشیوننو خەوشداری بكەن .بۆیەش پیویستە و لە توانادایە بە ھیزی یەكگرتوانەو ریكخراوو بەردەوامیدان و بە بەرزكردنەوەی خواستی  پیكھینانی لیژنەیەكی سەربەخۆ  لە ریكخراوە مافپەروەرە نیو دەولَەتییەكان و لە نوینەری خیزانی سەردەشت و رۆژنامە نوسە سەربەخۆ و ئازادەكان ،تاوانباران بدۆزننەوەو ئاشكرا بكرین و بدرینە دادگایەكی سەربەخۆ و ئاشكراو دادپەروەرو بە سزا بگەیەنرین .وە ھاوكات ھەمو ئەو كەسانەش كە تا ئیستا تیوە گلاون لەم لیژنەی لیكۆلینەوەیەو دادگا گالتە جاری یە دەبیت دادگا بكرین و سزا بدین ،چونكە بوونەتە بەشیك لەم تاوانە.
بۆ ئەم مەبەستانە ئەركی سەرشانی ھەموو كەسانو ھەلسوراوانی سیاسی و رۆژنامەنوسانو رۆشنبیرانو بەرگریكارانی مافی مرۆڤ و ھەر كەسو لایەنیكە كە لە دژی سیاسەتو كردەوەی ملھورانەی  پارتی  دووبارە بیننەوە مەیدانو دەست بەرنەوە بۆ بەریخستنی كەمپەینی نارەزایەتی و ھەر شیوەیەك لە نارازایەتی كە مەیسەرە تا بەدی ھینانی ئەو خواستانە0046313315725.

16-9-2010

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.