بزوتنه‌وه‌ی كریكاری كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی گه‌وره‌دایه!
مه‌رجی هه‌رسه‌ره‌كی ئاینده‌یه‌كی ئینسانی وشایسته به‌چینی كریكاری كوردستان؛ ڕێكخراوبوون وهاتنه‌مه‌یدانیه‌تی بۆ داكۆكیكردن له‌ماف وداخوازه‌یه‌كانی تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت بالانسی هاوكێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێگه‌ی چینایه‌تی خۆیدا بشكینیته‌وه.كه‌ئه‌مه‌ش به‌رله‌هه‌رشتێك ئه‌ركێكی له‌ڕاده‌به‌رده گه‌وره‌وگران ده‌خات به‌رده‌ست كرێكارانی سۆسیالیست و كۆمۆنیسته‌كان و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی چینی كریكار!
به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ده‌بینین جیهان به چ پرۆسه‌یه‌كی خێرا له ئالۆگوری سیاسی تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌وكاته سه‌رده‌رهێنانی ئه‌م چینه له ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهان و چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن ده‌بێته ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌ی. ئه‌مڕۆ به‌هیمه‌تی فراوان بوونه‌وه‌ی سۆسیال میدایا به‌وردی ئاگاداری ڕووداوه‌كانی جیهانین كه‌چۆن ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهان دۆخیكی خولقاند به‌دوای خۆیدا ملیۆنه‌ها ئینسان له‌هه‌زاران شار‌و شارۆچكه‌ی جیهانی هێناوه‌ته‌مه‌یدان وجاریكیتریش جریوه‌ی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی وشۆڕش نمایشی هێزی چینایه‌تی خۆی ده‌كات.جیاواز له‌وه‌ی كه‌تائیسته كلیلی وه‌رجه‌رخانی ئه‌م دۆخه له‌ده‌ست كام بزوتنه‌وه‌ی سیاسیدایه، به‌لام ئاماده‌ی وهاتنه‌مه‌یدانی چینی كرێكار له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كی جیهاندا، ئه‌گه‌رو پرسیارێكی حه‌یاتیه بۆ شكاندنه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێزه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكاردا.هه‌ربۆیه جه‌وهه‌رو ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شۆڕش و راپه‌ڕینانه‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوه‌چه‌كه، لێمان ده‌خوازێ به‌وشیاری و ئاماده‌یه‌كی ته‌واوه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین.لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه ئایا بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و سوسیالیستی له‌كوردستاندا له‌چ ئاستێكی ئاماده‌ی وچ پتانسیل وتوانایه‌كی هه‌یه كام میكانیزم زه‌رفیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ڕێكخستنی چینی كریكاری كوردستان وهێنانه مه‌یدانی؟ به‌رله‌هه‌رشتێك ده‌بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه ڕۆشن بێت قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕێكخراوبوونی چینی كرێكار له‌قۆناغێكدا دێته‌گۆڕی كه ئه‌م چینه هه‌نگاوێكی به‌رچاوی ناوه له به‌راورد به‌سه‌رده‌می پێش ڕووخانی به‌عس.چ له‌ڕووی كه‌یفه‌یت و كه‌میه‌تی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كان و چ له‌ڕووی كه‌م بوونه‌وه‌ی خۆشخه‌یالی به‌ده‌سه‌لاتی كوردایه‌تی وه به‌مانایه‌ك له كرده‌وه‌دا په‌ییـبردن به به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی. ڕه‌نگه لێره‌دا بواری ئه‌وه نه‌بێ كه‌ئاوڕبده‌ینه‌وه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كیانی ئه‌م قۆناغه. به‌لام وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كرێكارانی چیمه‌تۆی تاسلوچه، كریكارانی شاره‌وانی كریكارانی نه‌وت…به‌گشتی ناڕه‌زایه‌تیه كریكاریه‌كان له ئاستێكی گه‌لێك به‌رچاوتردا له‌م سالانه‌ی دوایدا خۆی نواندوه.ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له خۆپیشاندانه‌كانی پاش 17 شوباتدا كرێكاران به‌شداریانكرد. ئه‌وه‌ی كه‌ئایا كام ئاسۆ به‌سه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌دا زال بوو یا ئه‌وه‌ی كه‌به‌رهه‌می ده‌خاله‌تكردنی كرێكاران چی بوو وه چ ده‌سكه‌وتێكی هه‌بوو بۆ چینی كرێكار ڕه‌نگه بكرێت وه‌ك باسێكی جیاواز له‌سه‌ریان ڕاوه‌ستین. به‌لام له‌هه‌رحالێكدا هه‌ر ئه‌ندازه له ده‌ركه‌وتنی چینی كرێكار له‌م قۆناغه‌داو هه‌ر ئه‌ندازه له پیشره‌وه‌یه‌كانیشی هێشتا نه‌یتوانیوه بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له پێگه‌یه‌كی شایسته‌و كارا به‌هره‌مه‌ند بكات بۆ گۆرینی هاوكیشه‌كان له به‌رژوه‌ندی خۆیدا!
بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م چینه كام نه‌خشه‌و ئارایشتی سیاسی و عه‌مه‌لی له‌خۆی نیشانده‌دات و تا چ ڕاده‌یه‌ك ئێمه ده‌ستوپه‌نجه‌مان له‌گه‌ل ژیان و مه‌شخه‌ڵه‌كانی ئه‌م چینه‌دا نه‌رم ده‌كه‌ین وده‌یاناسین و چ ڕیگه‌و میكانیزمیكی ده‌خاله‌تكه‌رانه دیاری ده‌كه‌ین وكاری ڕێكخراوه‌ی ریكخستنی ئه‌م چینه له‌لای ئێمه چۆن ده‌بێت و كام جۆر له ڕێكخراو كۆر‌و كۆمه‌ڵ وسه‌ندیكا،نه‌قابه‌ی كرێكاری،كۆبوونه‌وه‌ی گشتی..دروستده‌كه‌ین؟ ئه‌مانه سه‌ره‌داوی پرسیارگه‌لێكن كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه ده‌بێ خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ له پراتیكی سیاسی له‌نێو چینی كریكاردا ئاماده بكات وهه‌نگاو به‌هه‌نگاوی نه‌خشه عه‌مه‌له‌كه‌ی بووبێته هه‌وێنی ئاڵوگۆڕێكی جدی له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری كوردستاندا. به‌تایه‌بت ئه‌گه‌ر ئه‌زمون و وانه‌كانی پاش ڕووداوه‌كانی پاش 17 شوبات له‌به‌رچاو بگرین بیگۆمان ده‌خاله‌تگه‌ری وخۆئاماده كردنێكی جدی ده‌خوازیت تا چینی كریكاری كوردستان ئاراسته‌یه‌كی رۆشنی له‌خه‌باتێكی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی بگریته‌به‌ر.كه هه‌موو ئه‌مانه به‌رله‌هه‌رشتیك ده‌خواێ كه‌چینی كریكار ریكخراویكی چینایه‌تی به‌هیزی هه‌بیت كه له ئیسته‌دا ماتریال و تروسكه‌ی ئه‌و ریكخراوه به‌دی ده‌كریت و ته‌نیا پێویستی به به‌هێزكردن و فراوانكردنه‌وه سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌یه!
ماتریال و نروسكه‌ی ڕێكخستنی چینی كریكاری كوردستان
هه‌موومان ئاگادرای دروستكردنی ڕێكخراوی بیناسازی كوردستانین( ر.ب .ك) كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا وه‌ك ڕادیكالترین ڕێكخراو پێ نایه دنیای خه‌بات و
تیكۆشانه‌وه.كه‌به‌بروای من كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ماتریاله‌و ئه‌م ڕیكخراوه ئاماده‌و چالاكه ده‌توانێت به‌ردی بناغه‌ی به‌هێزكردن و هێنانه‌مه‌یدانی چینی كریكاری كوردستان بێت. بۆیه گرنگه سه‌رنج و تێڕوانین و پێشنیاره‌كانی خۆمان بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م ڕێكخراوه بخه‌ینه ڕوو. ئاشكرایه هه‌ر له‌پێكهێنانی ئه‌م ڕێكخراوه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ناسراوترین ڕوخساره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری كوردستان له‌م ڕێكخراوه‌و چه‌ند كۆبوونه‌وه هه‌ول و ته‌قه‌لایدیكه بۆ ڕێكخستنی كریكاران، تا كه‌مپه‌ینی ئه‌م دواینه‌یان بۆ داكوكیكردن له‌ماف وداخوازیه‌كانی چینی كرێًكار له كوردستاندا، تیكرا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن كه ئومیدی ئێمه به ئاینده‌ی ئه‌م ڕٍێكخراوه پرشنگدارتر ده‌كاته‌وه.به‌لام به‌بڕوای من مانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زه‌نگی مه‌رگی خۆی لێده‌دات وپیویسته هه‌نگاوی جدی بۆ به‌هێزكردن و جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه هه‌لهینینه‌وه. بۆیه لیره‌دا من چه‌ند خالیك ئاماژه پێ ده‌كه‌م به‌هیوای ئاوردانه‌وه‌ی ئه‌م ریكخراوه‌و كاركردن له‌سه‌ریان.
پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئایا ( ر.ب .ك) چ جۆره میكانیزمیك بۆ ڕێكخراو كردنی كرێكاران ده‌خه ده‌ستووركاری خۆیان و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟ به‌بڕوای من گرنگترین و گونجاوترین میكانیزمی ڕێكخراوكردنی كرێكارانی كوردستان له قۆناغی ئه‌مرۆدا دروستكردن و په‌ره‌پیدان به كۆبوونه‌وه‌ی گشتیه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و كارگه‌و كارخانه‌كاندا.كه له‌راستیدا ئێمه له‌خه‌باتی ئه‌مڕۆی كریكاراندا ئه‌م دیاریده‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینین، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كاری به‌رده‌وام و ئامانجداره بۆ به‌گه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی فروان به‌مه‌به‌ستی دروستكردن و جێخستنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی وه‌ك گونجاوترین وه‌سیله‌ی خه‌باتكارانه‌ی كریكاران له قۆناغی ئه‌مرۆدا.
مه‌سه‌له‌یه‌كی تر فراوانكردنه‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌لسوڕانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له ئاست هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان و تیپه‌راندانی قۆناغی قه‌تیسمانی هه‌لسورانه له چوارچێوه‌ی شاری سلیمانیدا چونكه هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ده ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوونه‌وه فراوان بوونه‌وه له‌ناوچه‌ی سلیمانیدا، نا‌توانیت چینی كرێكار له‌ئاستی سه‌راسه‌ری كوردستاندا بهێنێنه مه‌یدان و قه‌تیسمانی كاری ئێمه به‌و جگرافیا سیاسیه‌ی ئێسته‌دا مه‌حاله چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبكریت كه‌هاوكشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌كه‌ی خۆدا بشكینیته‌وه. هه‌ربۆیه چ ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌كه‌و چ حیكمه‌تی ڕێكخراوی سه‌راسه‌ری ده‌خوازێ چه‌ندین ده‌سته‌و كۆر‌و كۆمه‌لی كریكاری له‌و ناوچانه‌دا وه‌ك ماتریالی سه‌ره‌تای له‌شكل پیدان كه له‌مباره‌شه‌وه دیسان كاركردن له‌سه‌ر فراوانكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌توانیت ده‌وریكی به‌رچاو كاری هه‌بێت.
دیویكی تری مه‌ترسی سه‌راسه‌ری نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركه‌تن و هاتنه‌مه‌یدانی هه‌لسوڕاوان و ڕابه‌رانێكی عه‌مه‌لی هه‌بێت كه‌سنووری شار‌و ناوچه‌كه‌ی خۆی شكاندبێ و وه‌ك رابه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی كرێكاری له‌ئاستی هه‌موو كوردستاندا ده‌ركه‌وتبیت. كه‌واته ئه‌وه ڕۆشنه كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێویستی به ده‌ركه‌وتنی رابه‌رانێكی عه‌مه‌لی له‌ئاستی سه‌راسه‌ری كوردستاندا هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن فلان سیاسه‌مه‌دارو فلان ئه‌دیب و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تی ناسراو له بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌كانی خۆیاندا له‌كۆمه‌لگای كوردستاندا ناسرانه‌ته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه بزوتنه‌وه‌ی كریًكاریش پێویستی به‌وه‌ها ڕوخسارگه‌ل و ڕابه‌رانێكه بۆ مانۆرلێدان وهێنانه مه‌یدانی ئه‌م چینه له هه‌موو كوردستاندا.به‌مانایه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌شێك له گرفتی سه‌ره‌كی سه‌راسه‌ری نه‌بوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌و ڕه‌نج بردنیه‌تی له ده‌ركه‌وتنی وه‌ها رابه‌رانێك.دیوێكی تری ئه‌م باسه له‌حالی ده‌ركه‌وتنی وه‌ها رابه‌رانێك پركردنه‌وه‌ی بۆشایه‌كی تری گه‌وره‌یه كه‌تائیسته دابرانێكی دروستكردوه له په‌یوند به گریدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كریكاری كوردستان به‌جیهانه‌وه. له‌كاتێكدا ده‌بینین كه به‌هه‌مان شێوه فلان سیاسه‌تمه‌دارو هونه‌مه‌ندو نووسه‌رێكی بزوتنه‌وه‌كانیكه له چ ئاستكدا به‌چ راده‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بردنه پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆیان هه‌یه له‌ئاستێكی به‌راده‌یه‌ك نیونه‌ته‌وه‌یدا.
ئه‌گه‌ر له‌مباره‌وه سه‌رنجیكی ڕۆڵی ڕابه‌رانیكی كرێكاری له‌چه‌شنی ئه‌سانلو، محمود سالحی، ره‌زا شه‌هابی و…له ئیران‌دا بده‌ین، ڕه‌نگه باشتر ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ركه‌وێ كه‌كاتێك هه‌ر یه‌ك له‌م ڕوخساره ناسراوانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئیران په‌یامێك ده‌ده‌ن به‌فلان سه‌ندیكا و نه‌قابه‌ی كریكاری به فلانه ڕابه‌ری عه‌مه‌لی فه‌ره‌نسا، كه‌ندا ئه‌مریكا دواتر سه‌ندیكاو نقاباتی كریكاری چه‌ند ملیونی دێن به‌ده‌م دواكانیانه‌وه‌و ئه‌م ڕێگه‌یه چۆن زۆرجار تا ئه‌وشوێنه ده‌ڕوات كه‌حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی نه‌توانێ هه‌روا ئاسان ڕابه‌رانی كرێكاری له ئیران‌دا له‌سێداره بدات له‌كاتێكدا هیچ ڕۆژیك نیه له‌و وولاته‌دا چه‌ندین كه‌س له‌به‌رچاوی بیرورای گشتیدا له‌سیداره نه‌دریت. كه‌واته دروستكردنی ئه‌م پرده راسته‌خۆ له‌لایه‌ن رابه‌رانی كریكاری و ریكخراوه‌كانیانه‌وه، ده‌توانێت كارییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی له‌ڕاگرتنی هاوكێشه‌كاندا هه‌بێ له‌به‌رژوه‌ندی چنی كریكار. دیاره مه‌به‌ستی ئێمه له‌دروست بوونی ئه‌و پردی په‌یوه‌ندیه له‌لایه‌ن ڕابه‌رانی كرێًكاری و ڕێكخراوه‌كانیانه‌وه به‌مانای ئه‌وه نیه كه‌هیچ كارێك ممكین نیه به‌ر له‌پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه. نـــا، ڕه‌نگه تائێسته چه‌ندین جار ڕیكخراوه كرێكاریه‌كانی یونان، كه‌ندا، سوید، به‌ریتانیا، فنلاند جۆرێك له هاوپشتی خۆیان بۆ داخوازیه‌كی دیاریكراو ڕاگه‌یاندبێت، به‌لام ده‌ركه‌وتنی وه‌ها ڕابه‌رانێك هاوكێشه‌كه له‌نێوخۆشدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌گوڕێت و ئه‌وكاته نه‌ك هه‌ر ئاسان ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری ئاسته‌نگ ده‌كاته‌وه، به‌لكو ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوزیه‌كانیشان به‌پشتیوانه‌ی هاوپشتی ئه‌و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ی كارایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بالانس وپێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری كوردستان ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌تی سه‌رمایه‌داری كوردستان.
به‌كورتی بزوتنه‌وه‌ی كریكاری و سوسیالیستی كوردستان به دۆخیكدا تیپه‌رده‌بێت كه كاركردن بۆ جێخستن وبه‌هێزكردنی پێگه‌ی چینایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر كردوه‌ته ئه‌مرێكی واقع و ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌ندامان وهه‌ڵسوڕانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گه‌لیك فراوانتركردوه‌ته‌وه، به‌لام تروسكه‌ی هاتنه‌مه‌یدان و فراوان بونه‌وه‌ی نارٍِه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ئاستی سه‌راسه‌ری جیهاندا وگه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی ڕایدیكالیزمی سوسیالیستی ده‌توانێ كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر داینه‌مۆی به‌روپێشچونی جولانه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌ش هه‌بێت له كوردستاندا. بۆیه چیكردن ئه‌و پرسیاریه كه به‌رۆكی هه‌ر سوسیالیست كۆمۆنستیك ده‌گرێ له‌م كۆمه‌لگایه‌دا، ئه‌مڕۆ ته‌حزوبی كۆمۆنیستی بووه‌ته ئه‌مرێك كه هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌توانێت ده‌وری پێشره‌وانه‌ی خۆی تیدا ببینیته‌وه! بۆیه چاوه‌رانی له رابه‌رانی عه‌مه‌لی بزوتنه‌وه‌ی كریكاری و ریكخراوه‌كه‌یان ( ر.ب.ك) ده‌كریت كه هه‌نگاوی شایسته‌و چارنووساز بنین له‌م راستایه‌دا. ئه‌زموونی چه‌ند سالی رابردو ئه‌و راستیه‌ی نیشانداوین كه ژماره‌یه‌ك له‌رابه‌رانی ڕێكخراوی بیناسازی شایسته‌ی ده‌ركه‌وتن له قامه‌تی ڕابه‌رانیكی كریكاری پڕ نفوزی ئه‌وتۆدا كه‌توانای وه‌لامدانه‌وه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایانه‌یان هه‌بیت!
ڕێبوار عارف