Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
بمان به نه وه بۆ ئه وێ…..سیڤه ر جمال علی باپیر

بمان به نه وه بۆ ئه وێ…..سیڤه ر جمال علی باپیر

Closed
by March 5, 2011 ئەدەب

بمان به نه و ه بۆ ئه وێ .بۆ سه رده می شا خ.بۆلای جوانی پێشمه رگه بۆ لای کوڕانی که تافه له به رو پوزه وانه له پێ بمان به نه وه بۆ ئه وێ بۆ سه رده می مقاوه مه ت بۆ ئه وسه رده مه ی با رانی عشق بۆ خاک به لێزمه بوو له زه مه نی مقاوه مه تدا هیوای هه موان ئازادی ئه مڕۆ نه بێ سبه ی هه ر ئه بێ به ڵام ئا زادی ئه مڕۆ یه ک  به یه ک ئه مان کووژێ.دوای مقا و مه ت که هاتین هیچمان نه بوو ته نها وته نها عه شقی گه لمان هه بوو.به پێچه وانه وه ئه مڕۆ هه موو شتێکمان هه یه و گه ل ئێمه  ی نا وێ  ووشه ی پێشمه رگه پڕ به خۆی جوان بوو له ئازادییا کران به میلشیا وزێره ڤانی و کۆما ندۆ. له وێ خه ممان خه می خاک بوو له ئا زادییا له سه ر ده سه ڵا ت و کورسیه ک خه ریکه کار له کار بترازێ.له وێ جگه له جێبێکی په نجه ر و تراکتۆرێکی خۆڵاوی هیچیترمان نه بوو له ئا زادییا هه زاران ئۆتۆمبێلی بریقه دار و که سیش نا زانێ چۆن لێ ئه خوڕێ.له وێ گیرفا نی هه موان وه ک یه ک بوو جگه له نانه وورده هیچی ترمان پێ نه بوو ئه مڕۆ هه ر سه فته دۆلاره وتێی ئه خنررێ له وێ دايکی شه هیدان تاجی سه رمان بوون له ئا زادی دا گه وره تر ین
به رهه می خۆی ئه به خشێ و که سێ نيه بپرسێ بڵێ بۆ باش له بیرمه له شاخ پێشمه رگه یه ک نه بوو  بۆی زه حمه ت نه بێ ته نها ژنێکی هه بێ له ئا زادی دا به دوان و سیا ن نا وه ستێ …نووسه ره کانی سه رده می مقاومه ت ووشه ووشه گڕو تینیان ئه داەنێ به ڵام له ئا زادییا پێمان ئه ڵێن ئێوه نه بوون کردتان .له وێ سه رکرده چه ند خۆشه ویست ئه مڕۆ ئه ڵێن بڕۆن ئێوه مان ناوێ له وێ په رله مان مان نه بوو له ئازادییا کورسیه کانی په رله مان به پۆستاڵی به عس ئه شکێنرێ وفڕێ ئه درێ له وێ تیپی مۆسیقای شه هید کارزانمان هه بوو که سێک نه بوو به سروده کانی نه گریا بێ .ئه مڕۆ سرودی نشتمانی ئه شێوێنرێ  له شاخ وته ی سه رکرده شاخی ئه هێنا یه له رزین ئێسته ئه ڵێن با بۆخۆی بڵێ له وێ ئێزگه یه کی خشه خش که رمان هه بوو که سێک نه بوو به حه سره ته وه گوێی بۆ نه گرێ .له ئازادییا له بری ئێزگه چه ندین که ناڵ و که سیش وه ختی نیه گوێی لێ بگرێ .خۆ ئه گه ر له سلێمانی شه هیدێک بکه وتایه شه وشه وی پێشمه رگه ئه بوو ئای چ ئۆقیانوسێک هه ڵ ئه ستا .له ئازادییا هه ر شه هیده وئه که وێ و که سیش ناپه رژێ بلێ بۆ. له شاخ ماڵمان نه بووبه ڵام ماڵی هه مووان بۆ ئێمه بوو  خۆ ناوی کۆمپانیاشمان هه ر نه بیستبوو له ئازادییاله باتی ماڵ به ده یان ڤێلاو کومپانیامان هه یه و له خۆشمان زیا تر که س بۆی نییه توخنی که وێ من نامه وێ چیتر ته زبیحی ئه سه ف بهۆ نمه وه من ئه مه وێ بڕۆمه وه بۆ ئه وێ بۆ لای تراکتۆره خۆڵاویه که و بۆ لا ی خشه خشی ئێزگه وکوڕانی پێشمه رگه من جگه له خۆشه ویستی گه ل شتێکی ترم ناوێ ئه ڕۆمه وه هه رێمی چوار و وانه کانی ئازادی ئه خوێنمه وه.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.