Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
به‌به‌كه‌ …. ئه‌مین محه‌مه‌د

به‌به‌كه‌ …. ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

به‌به‌ هــــــات به‌ خــــلـــــــه‌ خـــل

نـــه‌رم و نـــــــۆڵی شـــــل و مـــــل

خـــــــۆی ئه‌خــــــشـــــێنێ‌ و ئه‌ڕوا

چی به‌رده‌ســـــــت كـــــه‌وێ‌ ئه‌یخوا

بــاش و خــــــــراپ نــــــــــازانێ‌

دێت و ده‌چــــــــــــــــــێ‌ و ده‌ڕوانێ‌

به‌ هــه‌مـــــوو شــــت ئه‌ڵێ‌ حـــه‌م

پــاكــــو پیــــــس ئــــه‌با بۆ ده‌م

مــن كـــــه‌وتوومـــــــه‌ته‌ خه‌مــــی

شــــــــــــتێ‌ نــــــــه‌با بۆ ده‌مــــی

هـــــــــــــه‌میشـــــــــه‌ له‌ ئامێزم

وه‌كــــــــو خــــــــــــۆم ئه‌یپارێزم

تا به‌ قریـــــــــوه‌ و گـــــڕوگــــاڵ

ڕونــــاكــیــی بخـــــــــــــاته‌ مـاڵ 

 

22 /2 /2009

ئه‌مین محه‌مه‌د/ سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.