به‌ندایه‌تی به یه‌كسانی باشتره له ئازادییه‌ك كه یه‌كسانی تێدا نه‌بێ
له‌مێژووی سیاسی كوردیدا به‌رده‌وام پرۆسه‌یه‌كی بهپهڕاوێز خستنی مرۆڤی ژیر‌و خاوه‌ن به‌هره‌و به‌ئه‌زموون هه‌بووه‌و هه‌یه , له‌به‌رانبه‌ریشدا مرۆڤی كه‌م ئه‌زموون و كه‌م مه‌عریفه‌و بێ به‌هره به‌ڵام له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه خورت و به‌هێز زۆر گرنگی پێدراوه‌و له‌هه‌موو قۆناغێكدا پێگه‌ی به‌هێز بووه‌و له‌هه‌موو كاروبارێكدا له‌ڕێزی پێشه‌وه بووه , هۆكاره‌كه‌شی حیزبایه‌تی و ئینتیمای سیاسییه , یه‌كێك له‌كاره‌ساته سیاسییه‌كانی كورد ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ئیتر ناتوانێ یاخود نایه‌وێ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكات و به یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بكات , ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌حیزبی قائیدن ده‌یان جار ماف و ده‌سكه‌وت و ئیمتیازاتیان زیاتره له‌خه‌ڵكی تر , حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌م جیاوازی و نایه‌كسانییه نه‌ریتێكی دزێویان هێنایه ناو سیسته‌می سیاسی و ئیداری و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات , حیزب حیزبانێ له‌وه‌ش بچوكتر خزم خزمانێ بۆته بیدعه‌یه‌كی خه‌راپ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای هه‌راسانكردووه , ئه‌م ره‌فتاره نالۆژیكی و نامرۆییانه‌ی حیزب هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌باره‌ت به پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاواز كردووه , وای كردووه تاكی كوردی هه‌میشه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا بگه‌ڕێت و پشت له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان بكات , له‌ڕاستیدا ئه‌م ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی یه ئه‌م ڕه‌فتاره ناشارستانییه له هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه , بۆ نمونه كه‌سێكی بێلایه‌ن ده‌بێ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن ببڕێ هه‌ر له سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا زانكۆ و خوێندنی باڵا‌و به‌دیهێنانی شه‌هاده‌ی به‌رز ئینجا ئه‌گه‌ر بكرێت له شوێنێك دابمه‌زرێت , به‌ڵام حیزب دێت بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی ئه‌و هه‌موو قۆناغانه به یه‌ك هه‌نگاو ده‌بڕێت و به‌بێ خوێندنی زانكۆ و به‌بێ ڕه‌نج و تێكۆشان خه‌ڵكی خۆی له‌هه‌مان شوێن داده‌نێ كه كه‌سه بێلایهنهكه به ڕه‌نجی خۆی پێی گه‌یشتووه , ئه‌و ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانییه به ئاستێك گه‌یشتووه كه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگای تێكداوه‌و هه‌موو شته جوانه‌كانی له‌ناو بردووه , له وڵاتی ئێمه‌دا عه‌داله‌ت و یه‌كسانی نه‌بۆته نه‌ریتێكی یاسایی و ڕهگو ڕیشه‌یه‌كی قووڵی نیه , یاخود زه‌مینه‌ی چه‌سپاندن و گه‌شه‌كردنی نیه , ئه‌وانه‌ی له‌بواری سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆگی كارده‌كه‌ن هه‌میشه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چ ئه‌ندامانی خێزانێك كه باوك سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات چ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه حكومه‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌بات ئه‌گه‌ر به یه‌ك چاو سه‌یر بكرێن و به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ئه‌وا له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر ئاسوده ده‌بن ئه‌گه‌ر هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تیش بن , به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا عه‌داله‌ت و یه‌كسانی ته‌نها قسه‌ی سه‌رزاری به‌رپرس دهسهڵاتدارهكانهو له‌دام و ده‌زگاكاندا رۆژێ له رۆژان پڕاكتیزه نه‌كراوه‌و خه‌ڵك جگه له گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی شتێكی تر نابینێ , ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی به‌جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه خه‌ڵك هه‌یه مانگێك نابێ له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رچووه كه‌چی له‌ڕێگای حیزبه‌وه له باشترین شوێن ته‌عین بووه , خه‌ڵكێكی زۆریش هه‌یه چه‌ندین ساڵه به پله‌ی باش و به بڕوانامه‌ی به‌رز ده‌رچووه كه‌چی له‌هیچ شوێنێ وه‌ری ناگرن و خه‌ڵك لهبێكاریدا نازانێ په‌نا بۆكێ به‌رێت , سیاسه‌ت كردن له كوردستان پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه بۆیه چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان پێ نیه , كه ده‌ستیش له كێشه‌و قه‌یرانه‌كان ده‌دات له‌جیاتی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵۆزتر‌و قووڵتریان ده‌كاته‌وه , چه‌نكه له‌دیدی حیزبه‌وه بۆ كێشه‌كان ده‌ڕوانێت و چارهسهركردنهكهشیان هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب ده‌بێت , بۆیه كێشه‌و قه‌یرانه‌كان وه‌كو گه‌ڵای دار به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتوون , ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی كوردی وای لێهاتووه كه‌وا كه‌سایه‌تی هاوڵاتی كه‌سایه‌تی تاكی كۆمه‌ڵگا به پێوه‌ری حیزب هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ , هاوڵاتی ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا دڵسۆز‌و نیشتمانپهروهرو خاوه‌ن خه‌بات و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئه‌رك و ماف و هه‌مووشتێكه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر حیزبی نه‌بوو ئه‌وا وه‌كو نیمچه مرۆڤ ته‌ماشای ده‌كرێت و له زۆربه‌ی ئه‌رك و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بێ به‌ش ده‌كرێ , گه‌ر قسه‌ش بكات گومانی لێده‌كه‌ن و ده‌یان تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن چونكه بیر‌و بۆچوونی ئه‌و حیزبانه وه‌ها ساویلكانه‌یه گه‌ر یه‌كێك ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت یه‌كسه‌ر به‌دوژمنی خۆیانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن , بێگومان مرۆڤ كاتێ هه‌ست ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی هاونیشتمانی و هاوڕه‌گه‌زی خۆی جیاوازی پێ ده‌كرێت و له ئه‌رك و مافه‌كاندا یه‌كسان نیه له‌ناخه‌وه هه‌ست به‌نامۆ بوون ده‌كات , بۆیه بۆ هه‌نده‌ران و بۆ غوربه‌تی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ , ئه‌و ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانییه‌ی كه له سیسته‌می سیاسی كوردیدا هه‌یه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان زه‌مینه‌ی بۆ خۆشده‌كه‌ن چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندایه , ئێستا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بوونه‌ته سه‌كۆی دیبلۆماسییه‌تی كوردی و ده‌بێ له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ته‌ماشای ئایندهی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه بكرێت و چی به‌قازانجی ئه‌وان بێت قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی به‌قازانجی ئه‌وانیش نه‌بێت وه‌كو به‌ردی بن گۆمی لێڵ بزر ده‌كرێت , بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له پێداویستی یه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان , چونكه ئێمه هه‌موومان له‌هه‌ر شوێنێك بین و له‌هه‌ر ئاستێكدا بین پێكه‌وه باجی ئه‌م دیارده دزێوه ده‌ده‌ین , بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی كه ده‌روازه‌ی سه‌رفرازی و به‌ختیاری به‌ڕووی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ده‌كه‌نه‌وه , ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بێگومان هیچ هه‌وڵێكیش به‌فیڕۆ ناچێت , جارێكیان قوتابییه‌ك له سوكڕاتی پرسی : مامۆستا گیان چۆن ده‌توانین هێزو توانا‌و ژیری به‌ده‌ست بێنین ؟ سوكڕات وتی با پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ده‌م ڕوبار , كه چوونه ده‌م ڕوبار له‌وێ سه‌ری قوتابییه‌كه‌ی گرت و نوقمی ژێر ئاوی كرد , قوتابییه‌كه كه خه‌ریك بوو بخنكێ یه‌كسه‌ر ته‌كانێكی دا‌و سه‌ری له‌ژێر ئاو ده‌رهێناو هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵمژی , سوكڕات پێی وت كه له‌ژێر ئاو بوویت ئاره‌زووی چیت كرد , قوتابییه‌كه وتی هه‌وا هه‌ڵمژین , سوكڕات پێی وت هێزو توانا‌و عه‌قڵ و ژیری ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ته‌كانی بۆ بده‌یت و هه‌وڵی بۆ بده‌یت ده‌ستت ده‌كه‌وێت , بێگومان ئێمه‌ش ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كسانی و دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی , با ماف و ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌موو كه‌س وه‌كو یه‌ك بێت نه‌ك بۆ هه‌ندێك كه‌س به غڕام بێت و بۆ هه‌ندێك كه‌سیش به كێلۆ بێت , ( تۆكفیل ) یش له‌م باره‌یه‌وه قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌و ده‌ڵێ ( به‌ندایه‌تی به یه‌كسانی باشتره له ئازادییه‌ك كه یه‌كسانی تێدا نه‌بێت ) *
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی