به تیرێك بمكوژه نه‌یبینم ! … مارف عومه‌ر گوڵ
Closed
شیكاگۆ 1 / 8/2004
تۆ په‌پوله‌ی ده‌ور تروسكه‌ی ته‌مه‌نم بوی
دوێنێ له جیهانێكی بێ سه‌رو سنوردا پێده‌كه‌نیت
ئێستا بوویته به ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ڵدێیت و هه‌ڵنایه‌ی
دوێنێ چڵاو چڵ ئه‌م گه‌ڵا و ئه‌و گه‌ڵات ده‌كرد
ئێستا نه دڵێك ئاوه‌دان ده‌كه‌یته‌وه
نه‌له په‌ڕه‌ی گوڵدا ده‌نوی
یا بمده‌ره به‌ر رێژنه بارانێك ،
نه‌هاته ساڵی خۆزگه‌می تیا په‌ڵه بدات
به وشه‌یه‌ك سه‌ر زه‌نشتم كه نه‌یبیستم
یا به‌تیریًك بمكوژه نه‌یبینم …!