Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بوكه‌كه‌م… ئه‌مین محه‌مه‌د

بوكه‌كه‌م… ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

بوكــه‌كــه‌ی من ڕۆشـتووه‌

بۆ ماڵی خــل خـــل چووه‌

كــــه‌س نازانێ‌ له‌ كوێیه‌

به‌ڵام خۆم چـــــاوم لێیه‌

ئه‌زانم لای خــل خـــلـه‌

خــه‌ریكی قســـه‌ی زلـه‌

بـه‌ گــۆرانی و پێكــه‌نین

ده‌سـت ده‌كه‌ن به‌ هه‌ڵپه‌ڕین

خــــۆزگه‌ زوو بێته‌وه‌ لام

چــونكه‌ ئێستا به‌ ته‌نیام

خۆ له‌ من نه‌ ڕه‌نجـــــاوه‌

سه‌ری له‌ خــل خـــل داوه‌

***

21/4/2011 سلێمانی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.