Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بگه‌ڕێوه‌ … ئارام عه‌بدوڵا

بگه‌ڕێوه‌ … ئارام عه‌بدوڵا

Closed
by January 12, 2013 هۆنراوە

 

 

بــــم توێنــه‌وه‌  لــه‌ ئــه‌ویـنتا  زیندانم  كـه‌ لــه‌  پــه‌رچــه‌مــتا

ڕۆحــیشم  بــكــه‌ بــه‌ مــۆمێ   بــا بسوتــێ  لــه ‌بـه‌ر ده‌مــتا

كـه‌ كــۆڵی سه‌فــه‌رت هــه‌ڵگـــرت  هێنده‌ فــرمێسـكم ڕشتوه‌

دڵنیــام  فــرمێسكــه‌كــانم  پــێش  تــۆ بــــه‌و جێگـــه‌ گه‌شتوه‌

ئـه‌شكـم بـــكه‌ بـه‌ مــلـوانـكـه ‌و  بـه‌ بــێ باكـی  بـیكـه‌ره‌ مـل

به‌  هه‌وره‌ بروسكـه‌ی  نیگات  هه‌مــوو  جه‌سته‌م  بكه‌ به‌ كل

هـــه‌رده‌م  ســێداره‌ی دووریـت بـــۆ گـه‌ردنـم هه‌ڵـده‌خه‌یته‌وه‌

عه‌شقی  خۆت  داگیری  كردووم  تۆڵه‌ی  چیم  لێ ده‌كه‌یته‌وه‌ ؟

لــه‌و كــاتــه‌وه‌ی لــه‌ تۆ دوورم ساتێكـــم بووه‌ بــه‌ یـه‌ك ساڵ

كه‌ ده‌چــمه‌ سـه‌ر هـــه‌ر ڕێگــایـه‌ك ده‌مبـاته‌وه‌ مــاڵی خه‌یاڵ

وه‌ره‌وه‌  شــه‌پۆلــی  نیگـات  بـــڕژێنـه‌  ده‌ریـای  سۆزمه‌وه‌

ڕێگــه‌م  بــده‌ لــه‌ ئاسمــانی  چــاوانتــا  خــۆم  بــدۆزمــه‌وه‌

وه‌ره‌ جــوانترین خــۆری مــن ته‌مــه‌نــی لاویم به‌سه‌ر چوو

هاكا  له ‌تاو  خه‌می  دووریت  به‌ بێ ده‌نگی  گیانم  ده‌رچوو

چه‌نده‌ دوور بیت  من  هه‌میشه‌ له‌  مه‌یخانه‌ی چـاوت مه‌ستم

تۆ خۆت وه‌ك بوكه‌شوشه‌ وای چۆن یاری ده‌كه‌ی به‌ هه‌ستم

ئــه‌گه‌ر گــواره‌ی خــه‌نده‌یه‌كــت بــكــه‌یته‌ گــوێی خـه‌یاڵێكم

گه‌ر ببـم بـه‌ پــاشای پــیریش هــه‌ر ده‌ڵێم چـــوارده‌ ســاڵێكم

هه‌تاكــو  كــه‌ی  چــاوه‌ڕێ بـم  ده‌ پێم  بـڵێ  كـه‌ی  دێیته‌وه‌

ئێستـا  له‌ نـاو  كـام  بــه‌هاردا  تــۆ  وانـه‌ی  نـاز  ده‌ڵێیته‌وه‌ ؟

بــگــه‌ڕێوه‌ و لــه‌ ڕوباری خــۆشه‌ویــستیــت هــه‌ڵــم كێشـه‌

لــه‌گــه‌ڵ خــۆت  به‌هــارێك بێنه‌ بـــۆ پــایزێك لــه‌ ئه‌ندێشـه‌

بــگه‌ڕێوه ‌و لــێم  بــبوره‌  ڕه‌نــگه‌  ته‌مــه‌ن  كه‌مــی  مـابێ

ڕه‌وا  نیه‌  لــه‌م تاریكــیــه‌  خــۆری  چــاوتم  لــێ  ئــاوابێ

بــگــه‌ڕێوه‌ ده‌بــا دڵمــان بــــۆ نیــگــای   یـــه‌ك بــكـه‌ینه‌وه‌

وه‌ره‌ بـــا گــره‌و لــه‌ مــه‌رگ و لــه‌ ژیانــیش  بــــبــه‌ینه‌وه‌

 

 

 

ئارام عه‌بدوڵا ـــ باران

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.