بۆچی منداڵان روو ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان؟
بۆچی منداڵان روو ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان؟
وه‌رگیراو له (اخبار امروز)
وه‌رگێڕانی: سه‌رگوڵ بێتووشی
منداڵانی سه‌رشه‌قام قوربانیانی گه‌شه‌ی ئابووری، شه‌ر، هه‌ژاری ، نه‌بوونی به‌هانه‌رییته‌كان، توندوتیژی بنه‌ماڵه‌و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی جه‌سته‌یی و رۆحین.
ده‌بێ بوترێ هه‌ر منداڵێكی سه‌ر شه‌قام بۆ مانه‌وه‌ی، له سه‌ر شه‌قام هۆكاری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. له كاتێك دا هێندێك له منداڵان له به‌ر هه‌بوونی حه‌زو ئاره‌زوو و چێژ‌و ئازادی رووده‌كه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌وان ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ په‌ناگه‌ییه‌كیان نییه رووده‌كه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له زۆربه‌ی وڵاتاندا منداڵانی سه‌رشه‌قام به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه ته‌نیاو ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان تێده‌كۆشن. بۆ نموونه ده‌ست فرۆشه‌كان، گرووپی منداڵانی سه‌رشه‌قام و تازه‌لاوانی له‌ش فرۆش. ئه‌وه‌ی كه دیار‌و ئاشكرایه منداڵانی سه‌رشه‌قام گیرۆده‌ی ده‌ستی هه‌ژارین، هه‌ر بۆیه پێداویستی و گرفته‌كانیان ئاكامی هه‌وڵ و داخوازی ئه‌وانه بۆ چاره‌سه‌ری پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان له پێناو مانه‌وه‌دا.
منداڵانی سه‌رشه‌قام بۆ دابین كردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك،خۆراك، شوێنی حه‌وانه‌وه، پاك و خاوێنی و جل وبه‌رگ به زۆر قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن.
دیمه‌نێك له منداڵانی سه‌رشه‌قام
له دابه‌ش كردنێك دا ده‌توانین منداڵانی سه‌رشه‌قام به سه‌ر دوو گرپدا دابه‌ش بكه‌ین:
1ـ منداڵانی ناچار به مانه‌وه له سه‌رشه‌قام: ئه‌و جۆره منداڵانه جگه له سه‌رشه‌قام ماڵێكیان بۆ تێدا حه‌وانه‌وه نییه، یاخود له‌وانه‌یه بنه‌ماڵه‌كه‌ی وازیان لێهێنابێت، یان له‌وانه‌یه هیچكام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان له ژیاندا نه‌مابن. ئه‌و جۆره منداڵانه ده‌بێ و ناچارن بۆ مانه‌وه‌یان تێبكۆشن و زۆر جار له وانه‌یه له هێندێك شوێنی وه‌ك بینا چۆڵه‌كاندا بژین.
2ـ ئه‌و منداڵانه‌ی كه زۆربه‌ی كاته‌كانیان له سه‌رشه‌قام تێپه‌رده‌كه‌ن: ئه‌و جۆره منداڵانه به به‌رده‌وامی چاویان به بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێت. له‌وانه‌یه هه‌مووشه‌وێكیش بۆ خه‌وتن بچنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام به هۆی هه‌ژاریی و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی له راده‌به‌ده‌ر له بواری جه‌سته‌یی و جنسی له نێو بنه‌ماڵه‌دا زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆیان له سه‌رشه‌قام تێپه‌ر ده‌كه‌ن.
به گشتی ته‌مه‌نی منداڵانی سه‌رشه‌قام به پێی وڵاتانی جۆراوجۆر جیاوازی هه‌یه. له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا منداڵان له گه‌ڵ گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی به ته‌واوی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ژین، ئه‌وه له كاتێكدایه كه له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندودا، به‌گشتی منداڵانی سه‌رشه‌قام ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 12ساڵه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، رێژه‌ی كچان له نێو منداڵانی سه‌رشه‌قام دا له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا ده‌گاته 30ده‌ر‌سه‌دو له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوشدا 50 ده‌ر‌سه‌ده.
ئه‌وه‌یكه بۆچی منداڵان ده‌كه‌ونه سه‌رشه‌قامه‌كان چه‌ندین هۆكاری هه‌یه. به هه‌رحاڵ لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه له باره‌ی هه‌ژاری له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندودا و له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا ڕاست و دروسته. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری منداڵانی سه‌رشه‌قامه‌كان به شوێن دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی باشتردا روو ده‌كه‌نه سه‌رشه‌قامه‌كان. هۆكاره باوه‌كانی ئه‌م كاره‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1ــ دابین كردنی بژیوی ژیان بۆ خۆیان و بۆ پشتگیری كردن له بنه‌ماڵه‌كانیان.
منداڵان بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی خۆیان روو ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان. هێندێك له منداڵان بۆ یارمه‌تیدانی بنه‌ماڵه‌كانیان پێویستییان به كار هه‌یه. به‌شێك له‌و كارانه‌ی كه ده‌یكه‌ن ئه‌مانه‌ن: سواڵكردن، ئۆتۆمبێل شۆردن، قاچاخی مادده سڕكه‌ره‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و زاڵ، تووشبوون به كاری سێكسی، بۆیاخكردن، ده‌ست فرۆشی و هێندێك جاریش ژه‌نینی مۆسیقا له سه‌ر شه‌قامه‌كان.
2ــ دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌ك:
له نێو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه رێژه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان زۆره و جێگاوشوێنیان كه‌مه، منداڵان له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه جێگاوشوێن به خوشك و براچكۆله‌كانیان یاخود به ئه‌ندامانی گه‌وره‌تری بنه‌ماڵه لێژ نه‌كه‌ن، بڕیار ده‌ده‌ن كه ماڵ به جێ بێڵن.
3ــ خۆده‌ربازكردن له گیروگرفته‌كانی بنه‌ماڵه:
زۆربه‌ی منداڵان ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ژیانی سه‌رشه‌قام باشتره له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ گیروگرفته‌كانی نێوماڵ. گرفتی وه‌ك ناكۆكیی له‌گه‌ڵ دایك و باوك، كه‌ڵك وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی و یان پشت گوێ خستن (وه‌كو به‌ره‌ڵڵاكردنی منداڵی كه‌مئه‌ندام) ئه‌و منداڵه پاك و بێگه‌رده ناچار به به‌جێهێشتنی ماڵ و، وێڵی سه‌رشه‌قام ده‌كه‌ن.
4ــ ئه‌وه‌یكه دیار و ئاشكرایه منداڵی سه‌رشه‌قام له چاو ئه‌و منداڵانه‌ی كه له لایه‌ن دایك و باوك یان گه‌وره‌كانه‌وه پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كرێت، به‌رپرسیارێتییه‌كی زیاتریان له سه‌ر شانه و گوشاری زۆرتریش ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان.
گرفتی منداڵانی سه‌ر شه‌قام ده‌توانین له سێ خاڵی وه‌كو گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌سته‌یی و ره‌وانی دا كۆبكه‌ینه‌وه.
هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری:
به سه‌رنجدان به سه‌رده‌می كامپیۆتێر و ته‌كنۆلۆژیا هێشتاش زۆرن ئه‌و منداڵانه‌ی كه بێبه‌رین له‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییانه‌ی كه له پاراستنی سه‌لامه‌تیی ژیانیاندا كاریگه‌رن. كه‌له‌به‌ری چینایه‌تی له‌دایكبوونی ئه‌و منداڵانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه به گشتی له باری داراییه‌وه توانای كڕینی جلوبه‌رگ و خۆراكیان نییه. ئه‌و توێژه كه به‌مشێوه‌یه ده‌بنه قوربانی به هۆی بێتوانایی له دابینكردنی پێداویستییه شیاوه‌كانی خۆیان، بگره توانای چوون بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌شیان نییه كه به خۆڕایین و هه‌ر بۆیه له‌و شوێنانه ده‌ژین كه ئاسایشی ته‌واویان لێ نییه و به كه‌می ده‌ستیان به پێداویستیی ته‌ندروستیی وه‌كو توالێت و ئاوی خاوێن راده‌گات. كه‌واته ئه‌و منداڵانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانیان له هه‌ژاری و ته‌ندروستییه‌وه‌یه، زیاتر تووشی خه‌سار ده‌بن.
ــ چوارچێوه‌یه‌كی تووندوتیژ:
دیار و ئاشكرایه كه شه‌قام شوێنێكی شیاو بۆ ژیان نییه و ئه‌و منداڵانه هه‌میشه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. له‌وانه‌یه له زۆر شوێندا له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی خه‌ساره جه‌سته‌ییه‌كان و یان ته‌نانه‌ت مه‌رگی سه‌رچاوه‌گرتوو له تووندوتیژی رووبه‌ڕوو ببنه‌وه. سه‌رچاوه دیاره‌كانی تووندوتیژیش بریتین له: پۆلیس، گروپه خرابكاره‌كان، سه‌ندیكاكانی قاچاخی مادده سڕكه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی گروپه‌كانی بازرگانیی جنسی، گروپه‌كانی مه‌رگ و منداڵانی دیكه‌ی سه‌رشه‌قام.
ــ تۆمه‌تباركردن:
كۆمه‌ڵگا به گشتی منداڵانی سه‌رشه‌قام وه‌كو كه‌سانێك ده‌ناسێنێت كه مایه‌ی چه‌رمه‌سه‌رین بۆ كۆمه‌ڵگا. به‌گشتی خه‌ڵكی پێیانوایه كه منداڵانی سه‌رشه‌قام دڕنده‌ن و كۆنتڕۆڵ ناكرێن وه‌یاخود له‌گه‌ڵ گرفتی مادده سڕكه‌ره‌كان رووبه‌ڕوون و په‌یوه‌ستن به گروپه تیرۆریستی و یاخیبوه‌كانه‌وه. له راستیدا هیچكه‌سێك له گه‌ڵ ئه‌و قوربانیانه‌ی كه به‌رهه‌می ناته‌ندروستیی كۆمه‌ڵگا و سیستمه داسه‌پاوه‌كانن، هاودڵی و هه‌ست به نزیكایه‌تیی ناكات. ئه‌و تێڕوانینه نیگه‌تیڤه ریشه‌كه‌ی له بێتوانایی كۆمه‌ڵگه له پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی خۆیدایه.
ــ گرفتی جه‌سته‌یی:
كه‌مبوونی خۆراك: هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه ده‌توانن به‌شی خۆیان خۆراك په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خۆراكه‌ی كه ده‌یخۆن، له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه خۆراكێكی ته‌ندروست نییه، هه‌ر بۆیه ئه‌و منداڵانه تووشی نه‌خۆشیی كه‌م خۆراكی و كه‌م خوێنی و كه‌میی ویتامین ده‌بن.
سه‌ده‌مه: له‌وانه‌یه هێندێك جار ئه‌و سه‌ده‌مانه به ئه‌نقه‌ست بن (وه‌كو خۆبرینداركردن له حاڵه‌تی سه‌رخۆشی، خۆشحاڵی یان خه‌مۆكی) وه‌یان به ئه‌نقه‌ست نه‌بن له‌وانه كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئامرازانه‌ی كه بۆ گه‌وره‌كان دابین كراون.
گرفتی په‌یوه‌ندیدار به زاوزێ و مه‌سایلی جنسی: ئه‌و بابه‌ته هه‌م كچان و هه‌م كوڕان ده‌گرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كچان زیاتر رووبه‌ڕووی چه‌وسانه‌وه و كه‌ڵك لێ وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی و جنسی ده‌بنه‌وه. گرفته باوه‌كانی په‌یوه‌ست به زاوزێ و په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان هه‌ڵگری چه‌ندین نه‌خۆشیی بۆماوه‌یی وه‌كو HIV و AIDS و دووگیانبوونی نه‌خوازراو و له‌باربردنی ترسناكی كۆرپه‌له ده‌بنه‌وه.
گرفته روحی و ره‌وانیه‌كان:
ئه‌و رووداوانه‌ی كه منداڵان تووشی دڵه‌اڕاوكێ ده‌كه‌ن: زۆربه‌ی ئه‌و بارودۆخ و رووداوانه‌ی كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و منداڵانه ره‌وانه‌ی سه‌رشه‌قام ده‌كه‌ن ( بۆ نمونه رووداوه سروشتیه‌كان، ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌خوڵقێندرێن، چه‌وساندنه‌وه و ده‌ستدرێژی) كاریگه‌رییه‌كی به‌رده‌وام له سه‌ر سه‌لامه‌تیی ئه‌وان به‌جێدێڵن. ناكۆكییه‌كانی نێو بنه‌ماڵه كه منداڵ ره‌وانه‌ی سه‌رشه‌قام ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر منداڵ له هه‌موو پشتیوانییه‌كی عاتفی و دارایی بێبه‌ڕی ده‌كات. له ئاكامدا ئه‌و منداڵه كاتێك كه له داهاتوودا ده‌بێته خاوه‌نی منداڵ، هه‌م خۆی و هه‌م منداڵه‌كه‌شی له سۆز و پشتیوانیی باوان و نه‌وه‌كانی پێشووتر بێبه‌ش ده‌بێت.
شێوازه‌كانی كاتیی ژیانی ئه‌و جۆره منداڵانه: له هێندێك له شاره گه‌وره‌كاندا منداڵانی سه‌رشه‌قام به پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه تێیدان، زۆربه‌ی كات له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر یان له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه له هاتوچۆدان. ئه‌و شێوازه له ژیان ده‌بێته هۆی دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نیایی و گرفت له سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه عاتفیه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه.
سه‌لامه‌تیی ره‌وانی:
ئه‌و گوشارانه‌ی كه منداڵانی سه‌رشه‌قام له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بن، توانای ئه‌وان له به‌رامبه‌ر گرفته عاتفیه‌كان، ئاڵۆزیی ره‌وانی و فێربووندا لاواز ده‌كات.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له مادده سڕكه‌ره‌كان:
زۆربه‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام گیرۆده‌ی مادده سڕكه‌ره‌كانن. به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه له ئاكامدا ده‌بێته هۆی سه‌ركێشی، چوونه‌سه‌رێی ئاماری پێكدادانه‌كان، تووندوتیژی و دووگیانبوونی نه‌خوازراو.
كه‌واته نابێ ئه‌و خاڵه له بیر بكه‌ین كه به سه‌رنجدان به‌و هۆكارانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو ده‌بنه هۆی پاڵ پێوه‌نانی منداڵان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، گوشاره‌كانی سه‌ر ئه‌وان و چاره‌نوسی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و منداڵانه و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئه‌و كاره‌ساته چین و چ كه‌سانێكن؟
ده‌بێ بپرسین كه ئایا ئه‌و سیستمانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ دێموكراسی ده‌كه‌ن له هه‌بوونی ئه‌و منداڵانه ئاگادار نین؟
ئایا ئه‌و جۆره منداڵانه شیاوی تۆمه‌ت لێدانی تووندوتیژی و گوشاره تۆقێنه‌ره‌كانن؟
خۆزگه ویژدانی مرۆڤه خۆپه‌ر‌سته‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بووبێت لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه‌ی هه‌بوایه بۆ ئه‌وه‌ی بیانزانیبایه كه ئه‌گه‌ر له دۆخی منداڵێكی لێقه‌وماوی سه‌رشه‌قام دابوونایه دیسان ده‌یانتوانی خاوه‌نی په‌ره‌ستیژ و جێگاوشوێنێكی شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی بن؟
ئایا ده‌یانتوانی باس له سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تیی و بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌یی بكه‌ن؟
به راستی تاوانبار كێیه؟ لێره‌دا دیسان ده‌پرسین ئایا تاوانی ساڵه‌ها سه‌رگه‌ردانیی ئه‌و منداڵه بێ گوناحانه كێ ده‌یداته‌وه؟