Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بۆ لە یەکگرتووی ئیسلامی بترسین ؟

بۆ لە یەکگرتووی ئیسلامی بترسین ؟

Closed
by February 27, 2012 گشتی

ئایا رەوتی ئیسلامی سیاسی لەکوردستاندا لە دوای پرۆرسەی لەکارخستنی بەعسیەکان
تائیستا مەترسیەبوە بۆسەر ژیانی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لەکوردستاندا ؟
لەکاتێکدا حیزبیکی وەک یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ گۆرانکاریەکانی ناوچەکەدا خۆیان تەبا کردو وەو کرارانەوەیەکی نەوعیان پێوەدیارە لەگەڵ پێک ھاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا!
ئایا بەرواردکردنی یەکگرتوو بەئیخوانەکانی میسرو وڵاتانی تری عەرەبی تاچەند لۆژیکیەو تاچەند بیی ئینسافیە ؟
ئەمە سەرتای پرسیارکە کە زۆربەی رۆشنبیران و سیاسیە نا یەکگرتووە ئیسلامیەکان دەیکەن و ھەریەکەو بەگوێری تێگەیشتنی خۆی وەڵامی بۆئەو پرسیارانە دەبینێتەوە ,بەڵام وەڵامی ئەم پرسیارانە  لای من ڕەنگە جیاوازتربێت  لەوەڵامی کەسێکی تر کە پێشتر بریاری داوە تامردن دژایەتی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی بکات و جیاوزتریشە لەو وەڵامەی کە کەسێک ھەمو شتێکی عەلمانی بەلاوە جوانترە لە کەسێکی ئیسلامی , وەڵامی من تەبایش نابیت لەگەڵ بۆچونەکانی  ئەو کەسانەکە لە دیدێکی تەسکی حیزبایەتیەوە لە خودی یەکگرتوی ئیسلامی و ئیسلامیە سیاسیەکانی کوردستان دەروانێت !.
ئەگەرچی مێژوی دروستبونی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ھێشتا ڕون نیە و ئەوەی خۆیان ئیعلانیان کردوە ڕەنگە ڕستەیەکی تەواو نەکراوبێت ؟ چونکە بەرلەوەی پارتێکی سیاسی بن سەرەتا کۆمەڵەیەکی خێرخوازی بون و لەمێژووی دوێنێماندا بەرلە ڕاپەرێن ئەم ھێزە ئامادەگیان نەبوو , تەنھا چەند گروپێکی بچوک نەبێت وەک بزوتنەوەی ئیسلامی و نەھزە و دواتر کۆمەڵی ئیسلامی , بەڵام بونی ئەم ڕەوتە ئیسلامیە لەکوردستاندا لە دوای ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان بەڕووی جەورو ستەمی دەسەڵاتی فاشیستەکانی بەعەسی عەرەبی و تا ھەنوکەیش نەبو وەتە جێگەی ترس و دڵەڕاوکی ئێمەو مانان وەک ئەوەی خودی چەندین کەسی سیاسی و ڕۆشنبیری ھەمیشە قسە لەسەر مەترسیەکانی گەشەکردنی ئەم پارتە ئیسلامیە دەکەن ؟ چونکە ڕەنگە ئەم ترسە لەم پارتە ئیسلامیە ھەمان ئەو ترسە بێت کە پیشتر دەسەڵاتی تاڵیبان خولقاندی و ھیچ پیرۆزیی یەکێان بۆبەھا مرۆیەکان نەھێشتەوە , بەڵام ئایا وێناکردنی یەکگرتوو بە تالیبان تاچەند لۆژیکیە وەک لەکۆتای نەوەداکانی سەدەی ڕابردودا لەدەمی سیاسی و رۆشنبیرە حیزبیەکانەوە دەمان بیستن ؟ بەڵام دەبێت ئێمە کاتێک مەترسیی بینین کە ئەم حیزبە وەک ئیخوانەکانی میسر بانگەشەی ڕەتکردنەوەی ھەمو کۆمەڵەو رێکخراو و پارتێکی سیاسی بکەن و بەتەنھا خۆیان و پارتەکەیان بەشەرعی ئەژماربکەن و لەبری پاراستنی ئازادیە فەردیەکان داوی چەسپاندنی شەریعەت بکەن بە رێگەی خۆیان و دین و دەوڵەوت بۆھەمیشە بلکێنن بەیەکەوە , کاتێک دەبێت لەم ڕەوتە بترسین کە لەتەک ” خوێن ” دا ھاتبن و بە ” خوێن ” گوشکرابن و وینەی تاڵیبانیان ھەبێتو وەک گروپەکەی ” حەسەن بەنا  ” دەسیتان لە ئینقلابێکدا ھەبوبێت و ھەولی تیرۆرکردنی نەیارانی خۆیان بدەن  و ھەموو بەرھەمی بیری پێشکەوتنی مرۆڤایەتی لە زبڵادان بنێن و باس لە سیحری خەلافەتە ئیسلامیەکانی ڕابردو بکەن و بەشمشێرەکانی ئەوان پاسەوانی لەبارەگاکانیان بکەن و لەسەر سوتاندنی بارەگاکانیان ھەرچی مناڵ ھەیە بیان کوژن و  بێنە سەرشەقامەکان و داوای دەرکردنی ئافرەتان بکەن لە شوێنەکانی کارکردن و بەدەستی خۆیان تێزاب بەسەر ئەو ئافرەتانەدا بکەن کە نیمچە رووتن ؟!
بەڵام ئایا ئێمە لەمێژوی ئیعلان کردنی ئەم پارتە ئیسلامی یەوە  تا ئەمڕۆمان کام لەو ھەوڵ و پێناسانەمان بینی تا حوکمی لە داردانی بەھاری ئەم پارتە بدەین و بەردەوام بین لە لێلکردنی وینەی ئەم پارتە ئیسلامیە ؟!
ئەگەرچی ئەم پارتە ئیسلامیە ئەگەر بۆفریودان و خۆڵکردنە چاوی خەڵک  بێت لەئێستا و لەڕابردودا ئەوەیان سەلماندوە کە   خاوەنی چەکدار و میلیشیای حیزبیی نین و بەئینسافیشەوە  و پشکیشیان نەبوە  لەشەری یەکتر کوشتندا و تائیستاش نمونەیەکی جوانیان پێشکەش کردوە و خاوەنی جەماورو وزەو توانی خۆیانن کەمن گومانم لەوە نیە ئەگەر بەم چەشنە یەکگترو بەردەوامبێت دورنیە ئایندەی سیاسی لەکوردستان لە چنگی ئەماندا نەبێت و باڵادەست نەبن , ئەگەر ھێزەکانی تر خۆیان دانەماڵن لەجەوروستەم و شەرف نەگەرێننەوە بۆ دادپەروی و یەکسانی ناو پێک ھاتە جیاوازەکانی کوردستان .
 ئەگەر پرسیارێکی سەتحی لە خۆمان بکەین و یەکگرتوو بخەینە ژێر سادەترین پرسیارەوە کە ئایا یەکگرتووی ئیسلامی لەژێر” ماسکی میانڕەو ” ی خۆیاندا چیی ماسکێکی تری شاراوەیان ھەڵگرتوە ئەگەر بگەنە  دەسەڵات ؟ ئایا بەھەمان میتۆدی ئێستایان کاردەکەن یان وردە وردە ماسکی ئەم پارتەیش ئاشکرا دەبێت و ئیتر قسەی ئەو کەسانە ڕاست دەرئەچن کە ھەمیشە بونی ڕەوتی ئیسلامی و یەکگرتوویان بە مەترسی زانیوە بۆئایندەی کوردستان ؟
بەڵام ڕەنگە وەڵامێکی لەم چەشنە  حوکمی پێش وەخت بێت بۆئەم پارتە ئیسلامیە سیاسە لە ئێستادا ؟ چونکە بەتێڕوانین و ڕامانمان لە ھاوکێشە سیاسیەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە بە گەیشتنی ئەم پارتە بۆدەسەڵات زەحمەتر دەبێت ؟
 چونکە ھێشتا ئەم پارتە لەناو خۆی دا خاوەنی چەندین کێشەی فیکری و عەقیدەیە لەلایەکەو ھەیمەنەی بەھێزی پارتی و یەکێتی لەلایەکی ترەو  بونی ھەڕەشەیەکی جدی لەسەر خودی یەکگرتوو لەلایەن نەیارانیەوە و نەرمی نواندنی یەکگرتوو لەبەرامبەر گوشارەکانی سەریدا زیاتر ئەگەرەکانی بەھێزبونی ئەم پارتە و بەرفراون بونی تموحاتیان بۆ دەسەڵات کەمتردەکاتەوەو تەواجودیی بیری رۆژئاوای لە ناو کایە سیاسیی و رۆشنبیری و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردیدا ھۆکارێکی تری شلگێرانەیە بۆ لاوازبونی ئەگەرەکانی گەیشتنی ئەم پارتە بۆدەسەڵات .

ئیتر بۆچی  سیاسی و رۆشنبیرەکانی ئێمە ئەم پارتە بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئایندەی کوردستان ؟  مەترسی لەسەر چی ؟ ئەم دڵە ڕاوکێیە بۆچی و ئەم ھەموو ناو زەند کردنە پێش وەختە لەپای چی ؟ 
ئەمە ئەو پرسیارانەیە کە ھەرکەسێکی ئاسای دەتوانێت بیان بکات , چونکە ئێمە ھێشتا ئەم پارتەمان لەسەر کورسی دەسەڵات نەبیی نیوەو نەشمان بیستوە کە ھیچ نیازێکی شاراوە لەپشتی ئەم رەوتەوە ھەبێت , ھەرچەندە ئەم پارتە ئیسلامیە ھەمیشە بەوە تاوانبار دەکرێت کە پارتێکی بەکرێ گیراوی ووڵاتانی درواسی عێراقەو بە سەرمایەی وڵاتانی عەرەبستانی سعودیەو قەتەر و یارمەتی دانی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا خۆی ڕاگرتوەو کار بۆسەرخستنی ئامانجەکانی ئەوان دەکات ؟! بەڵام ئایا ئەمە تاچەند ڕاستە و تاچەند ئەو تۆمەتبارکردنە تاوانباری راستەقینەیان دەکات ؟.
 مێژوو پێمان دەڵێت کە ئیسلامی سیاسی ھەمیشە شکست خواردبون لەبەرامبەر بیری نائیسلامی و سیستەمی  سەرمایەداری و لیبراڵی کە بەرھەمی ھزری رۆژئاوایە کانە؟ 
 چونکە لەدوای دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکان و کۆتای ھاتنی حوکمی ئەو ئیمپراتۆریەتە وڵاتانی رۆژئاوا بەشێوەیەکی بەرچاو باڵادەستی خۆیان لە وڵاتانی ئاسیا و ناوچەی رۆژھەڵات فراوانترکردو بەھۆی کرانەوەو فەراھەمکردنی ئازادیەکانی تاکی ناو کۆمەڵگا , بۆچونێکی بێچەوانەی لای کەسایەتی ئیسلامی دروستکردو سیحری جوانی ووڵاتانی رۆژئاو سیستەمی حکومکردنەکانیان , زیاتر تاک و گروپەکانی ناو کۆمەڵگەی ئیسلامی بەلکێشکردو  بیرکردنەوەی ئاینی و مەزھەبی لاوازترکردن .
 ھەروەھا لەدوای سەرکەوتنی پلانی لەکارخستنی دەسەڵاتی مەلیکی لە میسر لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئازادی خوازو لەدوای تێک چونی پەیوەندی نێوان ئیخوانەکانی میسر لەگەڵ دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر و قەدەغەکردنی ئەوپارتە و رێگری لەدروستبونی پارتی ئیسلامی لە وڵاتانی عەرەبی ھۆکارێکی تری ئەو شکستانەبون کە دوچاری ئیسلامی سیاسی ھاتن ,  جگەلە توندڕەوی چەندین گروپی تری سەلەفی و بانگەشە بۆ جیانـەکردنەوەی ئاین لەدەسەڵات و فەرزکردنی شەرعیەت بەسەر یاسای مرۆڤە کاندا , ئەو ھۆکارانەبون کە شکستیان بە ئیسلامی سیاسی ھێناو و تائێستایش ئەم شکستە بەردەوامە جگەلە ھەستانەوەی ئەم ڕ’وتانە نەبێـ کەلەبەھاری عەرەبیدا بینیمان و لەماوەی تەنھا چەند رۆژێک لە حکومکردنیان بەرونی دەرکەوت کە ئەم گروپە ئیسلامیانە چەند کڵۆڵن لە بەریوەبردنی دەوڵەتدا ؟! 
ئەگەر یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ژێر دەمامکی میان ڕەویدا کاربۆئەوەبکات پێگەی خۆی بەھێزبکات و زۆریەک بەمەترسی دەزانن بۆسەر ئیاندەی کوردستان , ئەی ئایا ئەو ھێزانەی بەناوی دیموکراسیەتەوە بێحورمەتی بە پرینسیبەکانی دیموکراسيیەت  دەکەن و رۆژانە لەکوردستان ئەوە دەبینن , بۆچی مەترسی نەبن بۆ ئایندەی نیشتمان ؟!
 


پێـشڕەو حەمید

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.