بێ تۆ…. شیعری: كامران فه‌ریدی
بێ تۆ به‌هار
دووباره كردنه‌وه‌ی پاییزه
به‌جلی سه‌وزه‌وه.
بێ تۆ
رۆژه‌كانم ره‌شن و
پرچه‌كانی سه‌ریشم سپی.
مادام رۆشتی
ئه‌وه‌نده ئه‌گریم
تا دونیا ئاو بیبات.
بێ تۆ
گێلاس تامی بادامێكی تاڵ ئه‌دات و
به‌هاریش بۆنی پاییز.
بێ تۆ
ڕو له‌خودا ئه‌كه‌م
ئه‌گریم
نوێژ ئه‌كه‌م
ئه‌گه‌رێم به‌شوێن ئیمامهكاندا
تادهخیلیان بم و دوعای گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆبكهن.
دیار نیت
من به‌بێ ماچی تۆ
خه‌ون به ئزرائیلهوه ئه‌بینم.!!
ئێستا كه ئه‌ڕۆیت
دڵم مه‌ست كه
تۆزێك پێبكه‌نه و
ئینجا بڕۆ.
سوێند بێت به‌و قیبله‌یه‌ی
سه‌رگه‌ردانی نیگایه‌كی تۆیه
ئیمان دێنم به‌و شه‌یتانه‌ی
له‌ناو چاوه‌كانی تۆدا پێده‌كه‌نێت.
بێ تۆ خه‌وم لێ حه‌رام بێت
په‌نا بۆ باوه‌شی به‌خشنده‌یت ئه‌به‌م
به‌و ئایه‌تانه‌ی له‌سه‌ر لێوه‌كانی تۆ نیشتون
ته‌فسیری هه‌زار سوره‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌م.
مادام رۆشتی
نه ئه‌گریم
نه‌خۆم ئه‌كوژم
نه دێوانه ئه‌بم
ته‌نها تۆزێك دڵم ته‌نگ ئه‌بێت و
پاشان ئه‌مرم .. خانم.
ئێستا كهرۆشتی
دڵم پێش خۆم ئه‌سوتێت
بیرت له‌وه كردوه‌ته‌وه
كه‌سێك هه‌بێت له‌من زیاتر خۆشی بوێیت؟.
تف له گۆڕی هه‌تاو
له‌گۆڕی روناكی
له‌گۆڕی رۆِژ
مادام هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌كانی من لهشهودان.
نامه‌وێت
رۆشتنت بمكاته شاعیر
رۆشتنتم ناوێت
شیعرێكم ده‌وێت باس له‌هاتنت بكات.
به‌شی من لای تۆ
دڵته‌نگیه‌كی به‌رده‌وامه
كه رۆژانه دێوانه‌م ئه‌كه‌ن و
شه‌وانیش ئهمكهنه شاعیر.