Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بەدەم نەگەڕانەوەم …  دلۆڤان قەڵادزەیی

بەدەم نەگەڕانەوەم … دلۆڤان قەڵادزەیی

Closed
by April 29, 2012 هۆنراوە

 

دەستێ بخەرە ڕۆحەمەوە
جارێکی تر من ڕۆحی برینداری تۆ نابینمەوە
جارێکی تر باخچەکانی ڕۆحی من گوڵی دیدەنی تۆ ناگرنەوە
من و میحنەتیەکانم خۆمان ئامادەکردووە بەدەم سەفەرێکی دوور و درێژەوە
سەفەرێک لەوانەیە مەودامان نەداتەوە بگەڕێینەوە کەونی مناڵی
دەستێ بخەرە ڕۆحمەوە
ئاخر من دەمێکە بەر نەفرەتی گەڵا وەریوەکانی خوا کەوتووم لە پایزدا
جارێکی تر ئێوارانی پڕ لە خەزان من ڕاناگرنەوە لەبەر سێبەری دارە وەریووەکاندا
من جارێکی تر ئەشقی برینداری خۆم نادۆزمەوە لە کوچەکانی مەنفادا
ئاخر من لە شەوێکی ساردی تەماوی دا پێم وتی
کە منت ونکرد گەر ویستت من بدۆزیتەوە
ئەوا کتێبەکەی دەستم بکە بە دەلیل کە وێنەیەکی مناڵی تۆی پێوەیە
من چاوەڕێی شەرابی شیعرێکی خۆم ئەکەم
کە بەدەم نەگەڕانەوەم بەر لێوی مەستی تۆ بکەوێت لە کەنارەکانی ژیاندا
مەنفا شاهیدە تۆ ڕێگای دورت بە کەنارەکاندا زۆر پێ بڕیووم
من لەگەڵ باو تەم و خەزاندا ڕێگای دورم زۆر بڕیووە
من بەخۆم و جانتاکەم و دیوانەکەم لەگەڵ گەڵا وەریوەکاندا لە پایزی مەستا ماڵێکمان لە میحنەت چێکردووە
من دوای یازدە ساڵ
لە کوچەکانی قەڵادزێی بریندارا ڕۆحی تۆ چۆن بدۆزمەوە
لەناو کۆڵانەکانی کەونی پڕ لە جەهل
چۆن ڕۆحی تۆ بدۆزمەوە کە لەم کەونەدا هەوا پڕبووە لە سیل لە تاعوون
من بەدەم گەڕانی ڕۆحی تۆوە
ئێستا مەیخانەیەکم لەم کەونە پڕ لە جەهلەدا چێکردووە
بە بتڵێ شەرابی سەر سەوزەوە لەبن گەڵای وەریوی پایزی مەستا پاڵکەوتوم
من پێش یازدە ساڵی پڕ لە ماچ پێم وتی
لە هەر شوێنێ منی وەریوت لەگەڵ گەڵاکانا بینی بەوەدا بمناسەوە
کراسێکم لە گەڵای وەریو لەبەردایەو پاڵتۆیەکیش لە تەم و
دەستیشم پڕە لە غەریبی و ناوچاوانیشم پڕە لە خۆت

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.