Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بەرەو هەڵبژاردن ،نەوشیروان و بێدەنگى ،شەقام وداواكردنى  ئۆپۆزیسیۆنى بەهێز

بەرەو هەڵبژاردن ،نەوشیروان و بێدەنگى ،شەقام وداواكردنى ئۆپۆزیسیۆنى بەهێز

Closed
by February 5, 2009 گشتی

 بەرەو هەڵبژاردن ،نەوشیروان و بێدەنگى ،شەقام وداواكردنى  ئۆپۆزیسیۆنى بەهێز
 ئیبراهیم گەلەژێرى /چۆمان

 
 لە یەكەم لێدوان یاخود ڕاگەیاندنى كۆمپانیاى وشە لە نێو شەقامى كوردى و ڕۆشنبیرانى ئەم هەرێمە بە شێوەیەكى گشتى ،خوێندنەوەى جیا جیا بۆ كرا زۆربەى بۆچونەكانیش ئەوە بوو كە توڕە بونى یاخود كشانەوەى ئەو ئەندامانەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان ناتوانێت ئەو پەیامانەى كە باسى دەكەن جىَ بەجىَ بكەن ، جىَ بەجىَ نەكردنیشى بۆئەوە دەگەرێتەوە كە ئەو كۆمپانیایە دروست كەرو خەبات گێرى حزبێكى سیاسى بوینە ئەوان بەر لەوەى بیانەوێت كۆمەڵگە بەتەواوى رووەو باشى بچێت دەیانەوێت یەكێتى بەرەو باشى بچێت ،ئەمەش لە ئەنجامى زۆر بونى گروپ و باڵ لە نێو ئەو حزبەدا مەوداى كارى لە شەقامى كوردبدا بە هێز نەكرد ، گەل هیچ گوناهێكى نى یە كە ئیمڕۆ بە قسەى هیچ ڕێكخراوێك یاخود دامەزراوەیەكى سیاسى بڕوا بكات .چونكە هەر كارێك دەبیندرێت ئەوا فێڵ لە میللەت بۆتە شتێكى سادەو بردنى داهاتى ئەم ووڵاتە بۆتە شتێكى زۆر ئاسایى ،ئەگەر دوور نەڕۆین ئەوكۆمپانیاى كە كاك نەوشیروان دایمەزراند زۆربەى خەڵك بەتایبەت ئەوانەى كە بەدەست حزبە دەسەڵات دارەكانى كوردستان گیریان خواردبوو وایان دەزانى كە ئەم كۆمپانیایە دەبێتە تەواو كەرى ڕۆژنامە ئەهلیەكانى ئەم هەرێمەوچەندین كارى جدى بۆ خەڵك دەكات یاخود بە شێوەیەكى دامەزراوەى دەوڵەمەند كە بودجەكەیان لەلایەن یەكێتى نیشتمانى دابین دەكرێت دەتواندرێت چەندین ڕۆژنامە نوسى پڕۆفیشناڵ لە بوارەكانى میدیایەكى سەركەووتوى ئەهلى دروست بكەن ،یان تیشك بخەنە سەر هۆشیار كردنەوەى میللەت لەو هەموو گەندڵیانەى كە بەرپرسە باڵابەرزەكانى حكومەت پێوە گیرۆدە بونە ،یان ئەو كۆمپانیایە بە جیاوازتر لە هەموو دامەزراوە سیاسى و ئەهلیەكانى ئەم هەرێمە پەیوەندیەكى تۆكمە لەگەڵ زانكۆكانى كوردستان و خۆێنكارانى زانكۆ ببەستن ، بەڵام لە دوو ساڵى ڕابردوودا  ئەو كۆمپانیایە دامەزراوە  بە پێچەوانەى ئەوكەسانەى كە خەونیان بە وە دەدیت كە ئۆپۆزیسیۆنێكى كارا بن بۆ بەرژەوەندى خەڵك و ئاگادار كردنەوەى دەسەڵات و كۆكردنەوەى چەندین كەسى پسپۆر لە بوارەگشتیەكان،ئەوا ئەو كۆمپیانیە نەیتوانى هیچ لە خەونەكان بهێنێتە دى هەمان ستیالى ڕۆژنامە كانى ترى وەرگرتوە،چونكە بەدواداچونى ئەو كارانەى كە دەبنە گرنگى رۆژنامەكەیان وامان پێدەڵیبَن ،ئەگەر چاوێك بە مێژوى خەباتى ئەو حزبانە بڕوانین بەتایبەت لە شەڕى ناوخۆدا ڕاگەیاندن بوارێكى باش بووە بۆ دووشت ، یەكێكیان بۆ هەرچى لەناخماندایە بەرامبەر بەو لایەنە دەربڕین كە دژمانە ، یەكێكى تریشان بە ئاگاداركردنەوەى جەماوەرى ئەو لایەنە كە ئێمە تواناى زۆر شتمان هەیە كە دەبێت لە كاتى خۆى بكرێت ،ئەوەندەى سەرنجى كۆمپانیاى وشە دەدرێت تەنیا ئەوەمان زۆر لەلا گەڵالە دەبێت كە هێشتا  تێنەگەیشتنى خەڵك لە گەڕانەوەى نێو یەكێتى گەرانەوەى لە ئەركە بنەڕەتیەكانە ،ئەگەر وانەبێت دەبوایە بە نەفسێكى درێژتر لەوەى ئێستا ئەو كۆمپانیە خەریكى دروست كردنى  چەندین پێگەى بەهێزبوایە لەنێو جەماوەردا یاخود نزیك بونەوەى كاك نەوشیروان لەخەڵك كە زۆربەى خەڵك خەونى بەوە دەدى ئیدى ئەویش لەگردەكەى دێتەخوارەوە رۆژانەسەرلەمناڵى شەهید وكەسانى پەراوبَزخراو دڵشكاو دەدات ،وەپێمان وابوو بەر لەوەى كە چوار حزبەكە پرۆژەكەیان پێشكەش راى گشتى بكەن دەبوایە لەجیاتى كۆمەڵەوتارەكەى رۆژنامەدا ئەوموداى كارى خۆى بۆ نزیك بونەوەى هەڵبژاردنى كوردستان پێش خستبا  ، هەفتەى ڕابردوو لەچەند رۆژنامەیك مانشێتى (نەوشیروان لیستى سەربەخۆى دەبێت ) جارێكى تر لەنێو شەقامى كوردیدا قسەو باسێكى زۆر سەبارەت بەبەدیلى ( یەكێتى وپارتى ) لەخۆ دەگرێت ئێمەلەماوەى چەندین ساڵى رابردوو پێمان وابوو بۆ پێشخستنى ئەم  ئەزمونە نابێت هەمووحزب و لایەك لەحكومەت كۆببنەوە چونكە كۆبونەوەى هەموولایەك لەدەسەڵات چ مانایەك بۆ هەبونى دیموكراتى و پێشكەوتنى حزبى بچوك دەهێلێتەوە،ڕەنگە لەدواى پرۆژەى چوار حزبەكە و بەدواتر هەڵبژاردنى پارێزگاكان لەعێراق بەناچارى دەسەڵاتى كوردى كەوتە نێو بارودۆخێكەوەكە دەكرىَ خۆى زۆر تێدا پىَ ئارام نەبێت ،بەڵام سروشتى ژیانى سیاسى وایەدەبێت ئەوانە ى  كەهەمیشە لەماوەى 17 ساڵى رابردوو لە دەسەڵات بوون ، بیرلەوەبكەنەوە كە رۆژێك بێت جىَ ى بهێلن ،باشترین ئامرازێك بۆگۆرینى ئەو دەسەڵاتە یاخود هێنانە كایەى چەند لایەنێكى سیاسى ئیمرۆ لە كوردستان،كەسایەتى نەوشیروانە چونكەئەو كەسایەتیەكى كاریزمایى بەهێزە ،وەلەسەرەتاى شۆرشى نوىَ دا شوێن پەنجەى خۆى دیارى كردوە ئیمرۆ جەماوەر وا تێگەیشتوەئەگەر لیستێكى سەربەخۆى نەبێت ،ئەوا ئەوكەسایتیە توشى دابرانى خەڵك دەبێت ، ئیمرۆ لەم هەرێمە زۆربەى توێژەكانى كۆمەڵگا چاویان بریوەتە لیستەكانى هەڵبژاردنى داهاتوو كەدەبێت هەڵبژاردنى داهاتوو باڵانسى حزبەكان لەكوردستان بگۆرێت دوور نى یە چەند  حزبێكیش لەدەسەڵات دووربخاتەوە ، ئەگەر پێچەوانەبێت نەوشیراون و چوار حزبەكە لیستى سەربەخۆى خۆیان نەبێت بەجیا ئەوا  ناچار شەقامیش دەبێت بیدەنگى هەڵبژێرىَ چونكە ئەو ئۆپۆزیسیۆنە هێشتا لە كوردستان بونى نى یە كە خەڵك بزانێت دەبێتە بەدیلى دەسەڵات هیچ ئۆمێدكى بەهێز چاوەرىَ ى گۆرینى سیستەمى سیاسى ناكات وەك لەووڵاتى دیموكراسى دەبینین . 
 gelejeri@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.