Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بەزمى رەمەزان وگران بوونى بازاڕ

بەزمى رەمەزان وگران بوونى بازاڕ

Closed
by September 20, 2008 گشتی

 بەزمى رەمەزان وگران بوونى بازاڕ
 رێزان بابەشێخ

 لەوكاتەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز نزیك دەبێتەوە، گرانیەكى بەرچاو ڕوولەبازاڕ دەكات،هۆكارەكەشى بازرگانەچەتەكانى ئەم وڵاتەولەلایەكى تر دووكاندارە قۆڵبڕەكانى نێوشارە،زۆرم پێ سەیرە كاتێك مانگى پیرۆزى موسلمانان نزیك دەبێتەوە، كەچى هەرموسڵمانە خەریكى قۆلبَرینى براموسڵمانەكەیەتى،ئەوەتە لەوڵاتە ئەوروپیەكان كە ئێمە ناومان ناوە وڵاتى خوانەناس ونازانم چى كەچى جەژنى ئاینى خۆیان نزیك دەبێتەوە هەموو بازاڕەكان دەست دەكەن بەدابەزاندنى نرخى كاڵاكانیان بەبىَ ئەوەى هیچ بڕیارێك دەربچێت،بۆئەوەى هەژارانیش بتوانن لەم ڕۆژەدا هەست بەخۆشى بكەن ،بەڵام لەوڵاتى ئێمە پێچەوانەیە كاتێك مانگى ڕەمەزان كە بەمانگى لێبوردنى گوناحەكان وزنجیركردنى شەیتانەكان وداخستنى دەرگاى دۆزەخە كەچى موسڵمانەكان بەهەڵى دەزانن بۆمەبەستى بەرژەوەندى خۆیان وپڕكردنى گیرفانیان، لەهەمووشى سەیرترئەوەیە سەیرى هەردووكانێك دەكەیت دەنگى قورئان وزیكروخواپەرستیە، كەچى نرخەكانیشى بەئارەزووى خۆیان بەرزیان كردۆتەوە،لێرەدا من ناڵێم ئەمە كەم تەرخەمى حكومەتە نەخێر ئەمە كارى خەڵكە بەناوموسڵمانەكەیە،بالەوەگەڕێین شەوانە كاتژمێر دووى شەو لەگەڵ دەنگى دهۆڵ خەبەرت دەبێتەوە ،ئەمە بۆخواپەرستى نیە نەخێر ئەمە كارێكى بازرگانیە وپارە كۆكردنەوەیە،شەوانە مزگەوتەكان جمەى دێت لەخەڵكى بۆنوێژى تەراویح، كەچى هەرئەم خەڵكەیە نرخەكانى بازار بەرزدەكەنەوە وشەوانەش داواى لێخۆش بوون دەكەن ،ئاى لەم وڵاتە ئاى لەم موسڵمانانە ،گلەیش لەوڵاتە پێش كەوتوەكان دەكەین كە ئەوان وڵاتێكى خوانەناس ودوونیەوین ،تاكەى فێل لەم میللەتە خێرلەخۆنەدیووە دەكەن بەناوى رەمەزان ودواتر نزیك بوونەوەى جەژن وئەم شتانە ،من پێتان دەڵێم نەنوێژ بكەن نە لەمزگەوتەكان فرمێسكى تیمساح ئاسا هەڵڕێژن ونەخۆتان فیداى خوا وپێغەمبەرەكەى  بكەن بەڵكو بیرلەو میللەتە هەژارەبكەنەوە وژیتر یارى بە ژیان مەكەن وكەل وپەلى بەسەرژویان دەرخواردمەدەن .
 
 rezanbarznjy@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.