Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بەیتێکی سوێر ،،،، کەژال نوری

بەیتێکی سوێر ،،،، کەژال نوری

Closed

 

 

دایک !
منیش هەروەک تۆ دایکم ،
ژنێکیشم خۆش ئەوێ کە دایکمە ،
خوشکەکەم دایکە و نەنکم دایکە و پورم دایکە وهاوریکەم دایکە و ژنی دراوسێ کەم دایکە و ئێمەو ئێمەو ئێمەو ئێمە هەمومان وەک تۆ دایکین
،، درود ئەی دایک ، درووووووود
بگری بائاگر هەلَقرچێ ،
بگری بائاسمان هەموو ئەستیرەکانی لەبارچێ
بگرێ باهەور لەشەرما عارەق بەسەر زەویدا ببارێنی ،
بگری با ( زمان ) ی دەریا وشک بێت ،
بگری و ئاو لەهیج جیگایەک مەهیلە و هەموی بکە بەفرمیسکی خۆت ،
جاوەکانی تۆ دەبێ رۆژێکی ( ساڵ ) یان هەبێ بۆ گریان ،
دەبا زەوی ئەمرۆ ئاوی لێ ببرێ !
ئاو ،
ئاو ،
جگە لەچاوەکانی تۆ ئەمرۆ لەیەک شوێنی گێتی دا ئاو نی یە ،
ئەمرۆ دەریا و زەریا و کانی وجۆم و
روبارەکان لەبری ئاو تەنیا هەر ( خوێن )*
ئاو ئەمرۆ هەموی فرمێسکە
وای ی ی ی ! ئەمڕۆ زەوی چەند سوێــــــــــــــــــــــــرە !!!!!!
بگری با زەوی بێتە ( پرس – ە )*تەوە ،
بگری باجاوەکانی زەردەپەر سورهەلگەرێن ،
بگری با لەگەل تۆدا ( با ) بگری ،
دەبگری با (باران ) بگری ،
تف هەڵدە ، با تەرزە خۆی بکێشێ بەناوچاوی پیاوکوژدا ،
تۆ لەخۆت بە با ( دەهۆل )* ی یاساش خۆی بابەسنگی دادگادا ،
خۆت برنە با پایز پرچی جەلاد برنێتەوە ،
لە ( خەم )دا سەرت سپی کە دەبازستانیش لە ( تاوان )* دا
پیر پیر” پیربێت،
بگری باهاوین لەقرچەی جەرگی تۆدا بەقرچەی گەرما بسوتێ،
وەک چۆن نەیار تۆی بەقرچەی گەرم سوتاند
بگری دەبگری هەر بگری ، بەشکە رۆژێک تەمەنی سەرۆک لەخەما کشایە دەشتی پێتەوە ،
وەک چۆن ئەستیرەی کورەکەی تۆیان کشاند !
تۆ بەیتی واوەیلێ بلێ و دەباژنانی ناو حیزب لەدەوری تۆ راوەستن و سنگیان بکوتن ،
وەک جۆن پیاوەکانی ئەوان بەرۆکتیان بەخۆت دادراند ،
بەشکە !!!! ئێ ئەمە بەشکە و ؛
دە بەشکە !
،،خەمت لەگەڵ سەنگ دا بەشکە
خۆهیچ نەبێ کچەکەی ( سەرۆ -ك )ئەزانێ ،
ئالەوێدا ( سەرۆ – ك ) ە ی تۆ راکشاوەو
چەند هێندەی ( وشکانی ) ئەو وشکە !
چاوی تۆش هیندە بەئەشکە

٥ ئایاری ٢٠١٢ \\ هۆلەندا
*١ تێنی ئەو وشانەی ناوکەوانەکان دووواتا دەبەخشن بەشئیوەیەکی مەجازی دام رشتوە.
 تکایە.

 کەژال نوری

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.