تارای سپی …یوسف خەلیل
Closed
ئەمڕۆ بەرلە هەڵهاتنی خۆر
شەقامەكانم تەی دەكرد
كپ و مات
نوستوی ژێر ساباتی خەون
پێش ئەوەی پاساری بخوێنێ
بەفرم لەسیمای سلێمانیدا
بەدی كرد
شێرە بەفرینە دەركەی ژووانی
خەمی وەلادا
خەندە لەقۆزاخەدا هاتەدەر
من و تۆو گوڵیش
بەفرمان بەركوڵ كرد
بەسەماوە
سیمای یەكتریمان سمی
ئای لەو حەشاماتە وا خرۆشاوە
سەرمای وەلاناوە
سروشتیش هێندە پاكە
لەزەردەخەنەكانی تۆدا بەدی دەكرێ
دەتۆش
لەبری تۆپەڵە بەفری سپی
نوقڵە ماچێ
دیاری منی غەمباركە
بالەگەڵ هەناسەكانی تۆدا
تاوێ گەرمم بێتەوە
Yousif_kazh@yahoo.com