Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
تارمایی … ستار ئە حمە د عە بدولڕە حمان

تارمایی … ستار ئە حمە د عە بدولڕە حمان

Closed
by May 1, 2012 ئەدەب

 

شەو بەدیار بێداری مەرگەوە نووچئەدە¬ی
بەیانی تابلۆیەك بۆ سبەی دەكێشی
من لەبەر ئاوێنەی تەڵخەوە
دەلەرزم بۆ چاوی داهاتوو
تۆش هەنیەی ئەستێرە دەتاشی و
دەبیتە شنەی ردێنی داری توو
شەقامێك لەتاریكی
دەمپێچێتەوە بەرەو ئەو دیوی گوزارشت
تاوێك لەوشەم دەئاڵێی
نەلەپاڵ مردنا گوزەرێ‌ تێمدەگات
نەگەرمی هەناسەت
دەمخاتە سەمای حەق
ئەزموونی باڵدارانم فێركە
دەمەوێ‌ بفڕم و
لەلانەی تەرزەدا
ماڵێكم هەبێت بۆ مەودای سرەوتن
نیگات لەسروەی شەماڵدا
دەروازەی ژیانی بێنەوام دادەخا
دێمەوە بۆ كەنار ئەو رۆحەی
لەتیشكی تابلۆدا
لەرەنگی تاریكی بێزارەو
بەدەنگی شەقژنت ئاشنایە
سەرابی كڕێوەت
ژوورەكەم دەكاتە ژوانگەی مەرگەزێ‌
ناوێك نابینم بۆ پێناسەت
رێگایەك نامباتە هەودای رەهابوون
لەپاڵ شیعرێكی رزاوا
لەنێو پاییزە پەیڤ و
رستەی بێحەرفا
سپێدەیەك نابێتە هاوخەمم
ئەم دێڕی ئەلبوومی ئەوینە

لەنێو هەژانی یادگارما دیارە
زاراوەی تەنیایی و
ئەدگاری وەرین و هەڵبوونە
وێنەیەك دیوارێ‌ رامووسێ‌
تەمومژ چوارچێوەت رەنگدەكا
دەبیتە تێكەڵەی بەفرو خوێن
من پێكی ژەهری خۆر
بەرۆحم دەپێوم
تۆش ئاڵای تاریكی هەڵدەگری
نەبا نەخشەی سینەت دەسڕێتەوە
نەلەگەڵ هوزانی بەرداشا
بۆ خەمی لوتكەیەك
لەكاڵای تارمایی چیایەكا دەمری..!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.