تاوان له‌سه‌ر ئه‌رزه‌وه بۆ بۆشایی ئاسمان
ساڵانێک بوو مۆره‌که‌ی مام کوێخاو یه‌ک ته‌بلیغی پۆلیس به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌وێرێت سه‌رپێچی بکات له یاسا. دوای ئه‌وه خه‌ڵکانێک فێری ئه‌وه بوون که مۆری باشتر له‌وه‌ی مام کوێخا دروست بکه‌ن و هه‌زار پێچوپه‌ناش شاره‌زا بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له پۆلیس بکه‌ن و ته‌نانه‌ت به هه‌ڵه‌یشیاندا به‌رن. ئه‌م کێشمه‌کێشی نێوان چه‌ته‌و پۆلیسه درێژه‌ی کێشا و قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیاو توانای ده‌وڵه‌تاندا سه‌رپێچیکه‌رانیش توانا‌و فێڵی نوێ فێربوون و که‌ڵکیان له داهێنانه نوێکان و گۆڕانکارییه‌کان وه‌رگرتووه و زۆرجار، به‌داخه‌وه، کاتێک چه‌سپێنه‌رانی یاسا گه‌یشتونه‌ته به‌رزییه‌ک زۆر سه‌رسام بوون که بینیویانه ده‌مێکه سه‌رپێچیکه‌ران له‌وێ سه‌نگه‌ریان لێداوه. ئێستا ئه‌م کێشمه‌کێشه هه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی نه‌وه‌ستاوه‌و په‌لی هاویشتووه بۆ بۆشایی ئاسمان. واته ئێستا له بۆشایی ئاسماندا سه‌رپێچیکه‌ران تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و پۆلیس و ده‌زگا دادوه‌رییه‌کانیش کوناوکون دوایان ده‌که‌ون.
ته‌کنۆلۆژیای تێلیکۆمیونیکه‌شن یان په‌یوه‌ندییه سیمی و بێسیمییه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار له‌ساڵی 1837دا داهاتن، خراپبه‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنۆلۆژیایانه بۆ مه‌به‌ستی تاوانکاری هه‌رزوو له‌ساڵی 1867 ه‌وه ده‌ستیپیکرد، کاتێک په‌کخستنێکی نایاساییانه ڕویدا. ساڵانی 1960ه‌کان به‌کارهێنانێکی خێرای خزمه‌تگوزارییه ته‌له‌فونییه‌کانی به‌خۆیه‌وه بینی که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بۆخۆڕایی له‌ڕێگای به‌کارهێنانی هۆکاری ئه‌وتۆوه که بتوانێت کار له ناردنی هێماکان بکات و خزمه‌تگوزارییه‌که به‌شێوه‌یه‌کی نایاساییانه و ناشه‌ریفانه به‌خۆڕایی وه‌ربگرێت.
هێنانه‌کایه‌ی ئاڵوگۆڕکردنی پاره‌دان به‌شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی وه‌ک ATM وه EFTPOS بووه هۆی به‌کارهێنانی ئه‌و هۆکارانه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پاره به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی له‌ساڵانی 1970کاندا. ئه‌مه‌ش به‌کارهێنانێکی به‌رچاوی تۆڕه‌کانی کۆمپیوته‌ری به‌دواوه بوو که وه‌ڵامده‌ره‌وه بوو به هێنانه‌کایه‌ی تاوانه‌کانی شوێن وونکردنی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی ناشه‌رعی (Money Laundering ) و هاککردنی حسابه بانکییه‌کان ( hacking) .
داهاتنی ئینته‌رنێت له دوادوای 1980کاندا که‌شوهه‌وایه‌کی ئه‌وتۆی هێنایه کایه‌وه که له‌وێدا سنوری مافی له‌چاپدان به‌ئاسانی ببه‌زێنرێت و ماده‌و بابه‌ته نایاساییه‌کان به‌نێو تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بائاسانی گوزه‌ربکه‌ن.
ته‌کنۆلۆژیا بێسیمییه‌کانی سه‌ده‌ی 21 بواری نوێی خولقاند بۆ خراپبه‌کارهێنانی زیاتری ته‌کنۆلۆژیای زانیاری. سێ ده‌یه‌ی دوایی سه‌ده‌ی 20 چه‌نده‌ها گروپی هاککردنی به‌رهه‌مهێنا که به‌رده‌وام به‌دوای ڕێگاو درزی ئه‌وتۆدا ده‌گه‌ڕان که‌له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی بتوانن بچنه نێو کۆمپیوته‌ره تاکه‌کان یان سیستمه تۆڕییه‌کان. چالاکییه‌کانی ئه‌م گروپانه بووه جێگا سه‌رنجێکی زۆری ده‌زگاکانی یاسا چه‌سپێنه‌ر کاتێک توانیان بچنه نێو کۆمپیه‌ته‌ره‌کانی ده‌زگای به‌رگری، ده‌وڵه‌ت وه زانکۆکانه‌وه، که ده‌بووه هۆی تێکدانی داتا‌کان و وه به‌جێهێشتنی په‌یام بۆ ده‌رخستنی توانای تاوانکارییان.
به‌کارهێنانی هه‌رچی زیاتری تۆماره کۆمپیوته‌رییه‌کان بۆ خه‌زنکردنی زانیاری بواری پاوان‌کردنی تاوانکارییانه‌ی زانیاری تاکه‌که‌سی و ماڵی خوڵقاند، به ڕێگاخۆشکردن بۆ شێوازی نوێی ته‌زویرکردن، خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و دزی.
ئینته‌رنێت هه‌روه‌ها ڕێگای خۆشکرد بۆ وه‌رچه‌رخانێک له بڵاوبوونه‌وه‌و دابه‌شکردنی بابه‌تی تاوانکارانه‌و نایاساییانه‌ی وه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووتی مناڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت (Online Child pornography ). ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بووه هۆی ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی چه‌سپاندنی یاسا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌وانه‌ی که لێپرسراون له‌و تاوانانه.
Grabosky & Smith (1998: 14–17) ئه‌م جۆرانه‌ی لای خواره‌وه‌یان وه‌ک ئه‌و تاوانانه ده‌ستنیشان کردووه که په‌یوه‌ندییان به په‌یوه‌ندییه سیمی و بێسیمییه‌کانه‌وه هه‌یه و له‌سه‌رده‌می میدیادا وه‌ده‌رکه‌وتون:
• ده‌ستگیربوونی نایاسایی په‌یوه‌ندییه سیمی و بێسیمییه‌کان
• تێکدان و وێرانکاری ئه‌له‌کترۆنی و تیرۆریزم
• دزینی خزمه‌تگوزارییه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن
• چه‌ته‌یی په‌یوه‌ندی سیمی
• وێنه‌ی ڕووت و بابه‌تی دیکه‌ی نایاسایی
• ته‌زویرکردنی بازاڕی په‌یوه‌ندییه سیمییه‌کان
• تاوانی ئاڵوگۆڕکردنی پاره به‌هۆکاری ئه‌له‌کترۆنی
• شوێنونکردنی سه‌رچاوه‌ی پاره به‌شێوازی ئهلهکترۆنیئهم شێوازانه وا ده‌بینرێن که دوو مه‌یدانی یه‌کانگیر ده‌گرنه‌وه. یه‌که‌میان ئه‌و چالاکییه نایاساییانه ده‌گرێته‌وه که ئاراسته ده‌کرێن به‌ره‌و کۆمپیوته‌ر، یان ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی کۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌مه‌ش ده‌کرێت ئه‌م كارانه بگرێته‌وه: دزینی کۆمپیوته‌ر؛ تێکشکاندنی به ئه‌نقه‌ستی کۆمپیوته‌رو سیستمی کۆمپیوته‌ری؛ چونه‌ناو پرۆگرامی کۆمپیوته‌ره‌کان به‌شیوه‌ی نایاسایی ؛ یان کارتێکردنی ئه‌و پرۆگرامانه؛ دابه‌زاندن و گواستنه‌وه‌ی بابه‌تی به‌دڕه‌وشتی و نایاسایی به‌هۆی کۆمپیوته‌ره‌وه؛ ئه‌نجامدانی تاوانی ته‌زویر و تاوانی دیکه به‌هۆی کۆمپیوته‌ره‌وه. له هه‌مانکاتیشدا ده‌توانین جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان کۆمپیوته‌رو ته‌کنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندیدا ICT وه‌ک بابه‌تی تاوان، وه کۆمپپیوته‌رو ته‌کنۆلۆژیای زانیاری وپه‌یوه‌ندی وه‌ک هۆکار و ئامێری تاوان. ئه‌م بواره‌ی تاوان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی زۆرتر که‌وتووه‌ته به‌ر ڕێوشوێن دانان وه کۆنترۆڵکردن له‌ڕێگای ئه‌و یاسایانه‌وه که ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی به‌کارهێنان و خراپبه‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر کراون وه‌ک تاوانه کۆمپیوته‌رییه‌کان که له یاسای کۆدی تاوانی 1995 دا هاتووه و چه‌نده‌هایاسای دیکه‌ش.
بوارێکی دیکه‌ی فراوانتر به‌ڵام په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه پاراستنی زانیارییه، که له چاخی دیجیتاڵدا به‌شێوه‌یه‌کی هه‌رچی ڕوو له‌زیادتر مانای پاراستنی داتای کۆمپیوته‌رو تۆڕه‌کانی زانیارییه که پشتگیری ئاڵوگۆڕی زانیاری ده‌که‌ن وه‌ک سیستمه‌کانی په‌یوه‌ندی. پاراستنی زانیاری خه‌مێکی گه‌وره‌ی سیستمه یاساییه‌کان بووه هه‌ر له‌و کاته‌شه‌وه که ته‌کنۆلۆژیا نوێکانی په‌یوه‌ندی به‌رفراوان هێشتا دانه‌هاتبوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه جیهانییه‌کانی زانیاری به کۆمپیوته‌ر پشتقایمکراودا، وه‌ک ئینته‌رنێت، به‌شێوه‌یه‌کی زه‌ق هاته به‌رچاو. پێوه‌ره بنچینه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی زانیاری له ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی، دابه‌شکردن یان به‌کارهێنانی ئه‌و زانیارییانه به‌به‌کارهێنانی یاساکانی خاوه‌ندارێتی فکری، یاسای تایبه‌تمه‌ندی، یاساکانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی نهێنی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، یاسای په‌یوه‌ندییه سیمی و بێسیمییه‌کان، وه یاساکانی په‌یوه‌ندیدار به به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی بازرگانی ناڕه‌وا.
ئه‌و تاوانانه‌ی که پشت به ته‌کنۆلۆژیا ده‌به‌ستن جۆراوجۆرن و به‌رده‌وام ڕوو له‌زیادبوونن به‌هۆی گه‌شه‌کردنی به‌رده‌وامی ته‌کنۆلۆژیاو ئاوێته‌بوونی هه‌رچی زیاتری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکیش له‌گه‌ڵ ته‌کنۆلۆژیای نوێ. ڕوونتر باسی بکه‌ین تاوانی پشتگیریکراو به ته‌کنۆلۆژیا ده‌کرێت پۆلێن بکرێن بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که ئاراسته‌ی کۆمپیوته‌ر و تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیدار ده‌کرێن وه‌ک خۆخزاندنه ناو کۆمپیوته‌ر وه هاک کردن hacking ، وه‌رگرتنی بێمۆڵه‌ت، په‌لاماردان به مه‌به‌ستی بڕینی خزمه‌تگوزاری، دروستکردن و دابه‌شکردنی ماڵوێر malware بۆ نمونه ڤایرۆس، کرم، ترۆجان وه ڕووتکیت Rootkit . به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌رو ته‌کنۆلۆژیا په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ مه‌به‌ستی تاوانکاری وه‌ک که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ له مناڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌و بێزارکردنی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، که‌ڵک وه‌رگرتن له ناو‌و پله‌وپایه‌ی خه‌ڵکانی دیکه بۆ چه‌واشه‌کردنی که‌سانی دیکه یان به‌ده‌ستهێنانی پاره، ته‌زویر و دزینی ناسنامه ( کارکردن به ناسنامه‌ی که‌سانێکی دیکه‌وه به‌بێ ئاگاداری خۆیان). به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌رو ته‌کنۆلۆژیا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌شیوه‌یه‌کی لاوه‌کی وه‌ک بازاڕه‌کانی سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ ساخکردنه‌وه‌ی کاڵای نایاسایی وه خزمه‌تگوزاری نایاسایی، ده‌ستکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیای وورد بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوان وه به‌کارهێنانی تاوانکارانه‌ی کۆدو جفره بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و حه‌شاردانی چالاکییه تاوانکارییه‌کان.
هه‌ندێک چالاکی تاوانکاری له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکرد. بۆ نمونه، له‌کاتێکدا فیسینگ Phising چه‌ند ساڵێکی که‌م له‌مه‌وبه‌ر ووشه‌یه‌کی نه‌بیستراو بوو، ئێستاکه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک ئاگاداری مه‌ترسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیمه‌یڵی نه‌ناسراوه که له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه ده‌نێردرێن که وا ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م که بانک یان ده‌زگای دیکه‌ی له‌و جۆره بن و داوای دوپاتکردنه‌وه‌ی زانیاری ماڵی و بانکی ده‌که‌ن. ئه‌مه نمونه‌ی جۆره تاوانێکه که ته‌کنۆلۆژیا و قۆرخکردنی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن. جۆرێکی دیکه‌ی ئه‌م تاوانه به‌کارهێنانی کوره‌ته‌نامه‌ی مۆبایڵه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست که پێیده‌ڵێن SMishing یان Vishing که بریتییه له به‌کارهێنانی په‌یامی ده‌نگی له‌ڕێگای پرۆتۆکۆله ئینته‌رنێتییه‌کانه‌وه VoIP.
تاوانبارانی ته‌کنۆلۆژیای به‌رز به‌شێوه‌یه‌کی هه‌رچی زیاتر پشتده‌به‌ستن به کۆدی قێزه‌ون وه‌ک ڤایرۆس، کرم، ئه‌سپی ترۆجان، یان به‌رنامه‌ی ڕووتکیت، بۆ ئه‌وه‌ی زاڵببن به‌سه‌ر پاراستنه ئاسایشییه‌کاندا له کۆمپیوته‌رو تۆڕه‌کاندا، وه هه‌روه‌ها بۆ دروێنه‌کردنی پاسۆردو زانیاری ماڵی بۆ ڕێگه‌خۆشکردن بۆ ته‌زویرو دزینی ناسنامه. ئه‌م تاوانانه په‌ره‌سه‌ندنی ووردترو فره‌سه‌رتر ده‌گرنه‌خۆ له‌چاو ئه‌و بوارانه‌ی تاوانی زوودا که به‌زۆری لێکدابڕاو بوون وه‌ک هاککردن و ته‌زویری کۆمپیوته‌ر و به‌زۆری وه‌ک مه‌ترسی دووفاقه یان پێکه‌وه گرێ‌دراو چاویانلێده‌کرێت. ئه‌مه‌ش فیسینگی سیخوڕی ، spy-Phising ده‌گرێته‌وه که جۆرێکه له په‌لاماری فیسینگ، که به‌کارهێنانی چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی نه‌گریس ده‌گرێته‌وه، به‌زۆری ئه‌سپی ترۆجان و پێکهاته‌ی سیخوڕی Spyware، بۆ ئه‌نجامدانی دزینی زانیاری له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. (Choo, Smith & McCusker 2007).پێشبینییه‌کانی داهاتوو
پێشبینییه ئاشکرا‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی تاوانی به ته‌کنۆلۆژیا پشتئه‌ستورکراو که وا دیاره هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن به‌ره‌و پاشه‌ڕۆژ ئه‌مانه ده‌گرنه‌خۆ:
• پشتبه‌ستنی هه‌رچی زیاتری تاکه‌که‌سه‌کان و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کان به ته‌کنۆلۆژیای کۆمپیوته‌ری بۆ ئه‌مبارکردن و به‌کارهێنانی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌کان.
• وه‌ک ده‌ره‌نجامێکی ئاسایی، ئه‌وه‌ش بواری زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ خراپبه‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنۆلۆژیایانه له‌لایه‌ن تاکه‌که‌سی چاوچنۆک و بۆ هه‌لگه‌ڕاوو گروپه تاوانکارییه‌کانه‌وه.
• سه‌رهه‌ڵدانی ته‌کنۆلۆژیای نوێی پاراستن، خزمه‌تگوزاری وه هه‌ڵسوکه‌وتی نوێ وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به‌و هه‌ڕه‌شه چاوه‌ڕوانکراوانه.
• قۆزتنه‌وه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وامی ته‌کنۆلۆژی وه هه‌روه‌ها بێده‌سه‌ڵاتی مرۆڤی له‌لایه‌ن تاوانکاره‌کانه‌وه.
کارله‌یه‌ک کردنی ئه‌م پێشبینیانه تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک سوڕێکی بازنه‌یی ده‌بینرێن. بۆ نمونه، به‌کارهێنانی زیاتری ئینته‌رنێت بۆ کارگوزاری بانک بواری نوێی ڕه‌خساندووه بۆ قۆزتنه‌وه‌ی تاوانکارانه‌ی وه‌ک هاککردن، فڕاندنی حساب بانکی، ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن په‌لاماری فیسینگی پیاوێک له‌ناوه‌ڕاستدا (له پشت په‌رده‌وه)، یاریکردن به داتا‌و زانیارییه‌کان، وه ته‌زویر که ئاراسته‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه ماڵی و کڕیاره‌کانیش ده‌کرێت.
پاراستنی هه‌رچی زیاتری سیستمه کۆمپیوته‌رییه بانکییه‌کان دژی دزه‌کردنه ناوه‌وه یان خراپبه‌کارهێنانیان له ناوه‌وه وه باشتر چاودێریکردنی بزووتنی پاره، به‌ره‌و ناو بانک و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی بانک، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چالاکییه تاوانکارییه‌کانی به‌ره‌و دزینی ناسنامه‌و ته‌زویر ڕاپێچکرد، که پێویستی به ده‌ستڕاگه‌یشتن هه‌یه به زانیارییه تاکه‌که‌سی و ماڵییه‌کانی کڕیاره‌کان. ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆشکرد بۆ په‌لاماری فیسینگ که له‌وێدا کڕیاره‌کان به ئیمه‌یڵ و ماڵپه‌ڕی ساخته چه‌واشه‌ده‌کران بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه ناسنامه‌ییه‌کان و پاسۆرده‌کانیان ئاشکرابکه‌ن.
کاتێک مه‌ترسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر ئاشکرابوون، چالاکی تاوانکاری گوێزرایه‌وه بۆ به‌کارهێنانی ماڵوێر Malware ئه‌ویش به چونه‌ناو کۆمپیوته‌ری خه‌ڵکانی دیکه‌و تێکدانی به‌رنامه‌کانی به‌بێ وه‌رگرتنی ڕوخسه‌ت. ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای سیمانتیک بۆ دژه‌ڤایرۆس وای ڕاگه‌یاند که به‌کارهێنانی ماڵوێر له ساڵی 2007دا زیاتر بووه له تێکڕای به‌کارهێنانی ئه‌و به‌رنامانه له 20 ساڵی ڕابوردوودا. ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاتر به‌کارهێنانی پاراستنی ته‌کنۆلۆژی وه‌ک دیواری ئاگرین Firewall ، به‌کارهێنانی زیاتری کۆدو په‌ڕله، وه دژه ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی سۆفتوێری تایبه‌ت. ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ڕایگه‌یاندووه که له‌ساڵی 2004دا زیانی ماڵی تاوانه‌کانی بۆشایی ئاسمان ( Cybercrime) 400 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریکی بووه (McAfee 2005 ). له‌ساڵی 2006یشدا ئامارێکی شانشینی یه‌کگرتوو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که زیانی سنوربه‌زاندنی ئاسایشی زانیاری ساڵانه 10 بلیۆن پاوه‌ند زیان له کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کان ده‌ده‌ن. (PWC 2006 )
یه‌ک پێشبینی له په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنۆلۆژیاو له‌ئامێزگرتنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و ته‌کنۆلۆژیایه‌ش له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرا‌و به‌رچاوی ئامێره گه‌ڕۆکه‌کانه وه‌ک ته‌له‌فونی مۆبایڵ، کۆمپیوته‌ری لاپتۆپی بێ‌سیم، هۆکاری ئه‌لکترۆنی پاراستنی زانیاری بۆ گیرفان، هۆکاری USB بۆ ئه‌مبارکردنی زانیاری. ئه‌مه‌ش ڕێگای خۆشکرد بۆ خراپبه‌کارهێنان و که‌ڵکوه‌رگرتنی خراپ لێیان وه‌ک گه‌ڕان به‌دوای تۆڕه ئینته‌رنێته بێسیمه‌کاندا Wi Fi له‌ڕێگای که‌ڵک وه‌رگرتن له ئۆتۆمۆبێلێک و لاپتۆپێک و گه‌ڕان به شه‌قام و کۆڵانه‌کاندا که ناسراوه به War Driving ، دزینی هۆکاره‌کان هه‌روه‌ک شتێکی به نرخ یان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی نابه‌جێ له‌و زانیارییه به‌سودانه‌ی که تێیاندایه. (Urbas & Krone 2006b)
وه هه‌روه‌ها گوێگرتن له په‌یامه ده‌نگییه ئینته‌رنێتییه‌کان و، په‌لاماری ناسراو به پیاوێک له ناوه‌ڕاستداو، په‌لاماری بێبه‌شکردن له خزمه‌تگوزاری ( DoS )، پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له تۆڕه بێسیمه‌کانی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ده‌نگی به‌خۆڕایی، وه به‌کارهێنانی جۆره‌کانی ماڵوێر بۆ ته‌له‌فونی مۆبایڵ. (Choo, Smith & McCusker 2007)
ئشاکرایه ده‌زگا دادوه‌ری و پۆلیسییه‌کانیش که‌ڵکێکی زۆر وه‌رده‌گرن له ته‌کنۆلۆژیای وورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و شوێنپێ هه‌ڵگرتنیان. ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زیاتری کارمه‌ند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراوه‌و به‌شی پۆلیسی ئه‌لکترۆنی E-policing وه‌ک به‌شێکی نوێی گرنگ له زۆر له سیستمه پۆلیسییه‌کاندا جێگای بۆ دانراوه. چاودێریکردنی په‌یوه‌ندییه سیمی و بێ‌سیم و ئه‌له‌کترۆنییه‌کان چه‌نده‌ها پرۆگرامی پێشکه‌وتووی بۆ دروستکراوه که ده‌کرێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا به هه‌زاران ووشه‌و ڕسته و بڕگه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبهاوێردرێن و پۆلێن بکرێن و سه‌ره‌داوی سه‌رچاوه‌کانیان ده‌ستنیشان بکرێن.
شتێکی ئاشکرایه که له‌م سه‌رده‌می گڵۆباڵ و چاخی زانیارییه‌دا کۆنترۆڵکردنی بازاڕ شتێکی ئاسان نییه و زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی تاوان به‌کاردێن هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که بۆ مه‌به‌ستی ژیانی ڕۆژانه‌و بازرگانی به‌رهه‌مدێن و ده‌فرۆشرێن. پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا پۆلیس تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت به‌کارهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه کۆنترۆڵ بکات و بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی یاسا و به‌رگرتن و ئاشکراکردنی تاوان که‌ڵکیان لێوه‌ر‌بگرێت و بوارنه‌دات که ببنه ئامێری ده‌ستی ‘چه‌ته’ دژی پۆلیس و یاسا؟
دیاره بنه‌بڕکردنی هیچ جۆره تاوانێک به‌ته‌واوی و بۆ هه‌تاهه‌تایه شتێکی چاوه‌ڕوانکراو نییه ته‌نها کاتێک نه‌بێت که یان تاوانه‌که پاڵپێوه‌بنرێت به‌ره‌و شوێنێکی دیکه که پێیده‌ڵێن شوێنگۆڕکێی تاوان، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش چاودێریکردنی شوێنێکه به چڕی که وا له تاوانکاره‌کان ده‌کات بیر له شوێنێکی دیکه بکه‌نه‌وه یان تاوانێکی دیکه شوێنی بگرێته‌وه واته ئه‌و تاوانه چیدیکه سودی نامینێت و جۆرێکی نوێی تاوان داده‌هێنن. ئه‌رکی پۆلیس و ده‌زگا دادوه‌رییه‌کان کۆنترۆڵ کردن و سنوردانانه بۆ تاوان و که‌مکردنه‌وه‌ی تاوانه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌کرێت و شاره‌زا بوونیانه له بواره نوێکانی تاوان و تاوانکاری و فێربوونی هه‌ڵسوکه‌وته له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی نوێ‌دا. یه‌کێک له‌و بوارانه ئێستاکه بواری تاوانی به ته‌کنۆلۆژیا پشتقایمکراوو ڕێکخراوه که که‌ڵک له به‌رهه‌مه‌کانی ته‌کنۆلۆژیای نوێ وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه:
Resource materials on technology-enabled crime, Gregor Urbas and Kim-Kwang Raymond Choo. Canberra: Australian Institute of Criminology, 2008 (online only)
Grabosky PN & Smith RG 1998. Crime in the digital age: controlling telecommunications and cyberspace
Choo KKR, Smith RG & McCusker R 2007. Future directions in technology-enabled crime. 2007–09. http://www.aic.gov.au/publications/rpp/78/index.html
Urbas G & Krone T 2006. Mobile and wireless technologies: security and risk factors.
http://www.aic.gov.au/publications/tandi2/tandi329.html
PricewaterhouseCoopers (PWC) 2006. DTI information security breaches survey 2006. London: Department of Trade and Industry.
http://www.pwc.com/extweb/pwcpublications.nsf/docid/7FA80D2B30
A116D7802570B9005C3D16
McAfee 2005. McAfee virtual criminology report. Santa Clara CA: McAfee.