تا ئێستاش هه‌ر به‌هه‌وه‌س ده‌بین به رۆژنامه‌نووس
یه‌كێك له گرفته روون‌و ئاشكراكانی به‌رده‌م به مه‌ده‌نیبوونی كۆمه‌ڵگا ناله‌باریی بواری كاری رۆژنامه‌گه‌رییه جا به رێگریكردن‌و سه‌ركوتكردن‌و ملكه‌چكردنی بێت یاخود له‌رێگه‌ی نهزانیو خراپ ئه‌داكردنی كاره‌كه‌وه بێت، هیچ جیاوازییه‌ك به‌دیناكرێت له زیانگه‌یاندن به پرۆسه‌كه‌دا، واته گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له‌هه‌وڵی ملكه‌چكردنی میدیادا بێت هه‌ر به‌قه‌د ئه‌وه مه‌ترسیی ده‌بێت كه میدیاكارو رۆژنامه‌نووس بهههوهسو بۆ ناو یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت هاتبێته ناو كایه‌كه‌وه. ده‌شێ پێمانوابێ ئه‌م ئیشكالییه‌ته یه‌كێكه له ترسناكترین‌و دیارترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بواری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه.
له‌ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردییه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم زۆر به ساده‌یی روونیبكهینهوهو به خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نین كه كاری رۆژنامه‌نوسیی ئه‌وه نییه بهچاكهتو بۆینباخێكهوه له‌سه‌ر كورسییو مێزێك‌دا خۆت نمایش بكهیتو قسه‌ی زل‌و زه‌به‌لاح به خه‌ڵك بفرۆشیته‌وه، به‌لاشته‌وه گرنگ نه‌بێت قسه‌و كاره‌كانت ناوه‌رۆكیان هه‌یه یان نا!!!…ئه‌وه‌ش نییه بۆئه‌وه‌ت بێت سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتداران رابكێشیت بۆ مهبهستو حه‌زوو ئاره‌زووه كه‌سییه‌كان….
زۆر به كورتی‌و به‌ساده‌یی، ده‌پرسم ئێمه له‌كوردستان له بواری رۆژنامه‌گه‌رییدا چی به‌دیده‌كه‌ین؟ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێدهكرێتو ده‌بینرێت، خه‌ڵكی وا تێگه‌یه‌نراوه، ئه‌م بواره ده‌ستكه‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه!! ئیمتیازێكه هه‌ر كه‌س پێبگات ده‌توانێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا وه‌ك ئاغایه‌ك رۆڵی پێبدرێت،و ده‌شتوانێت زۆر به ئاسانی خۆی له خه‌ڵك جیابكاته‌وه،،، ده‌سه‌ڵاتدارانیش وا رێز له رۆژنامه‌نووسان ده‌گرن ئه‌گه‌ر بزانن خزمه‌ت به په‌یامه سیاسییه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نن، یان حزبایه‌تیان پێده‌كه‌ن. له راستیدا ئه‌م هاوكێشه ناته‌ندروسته وایكردووه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌ره‌پێبدات به‌وه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك (فه‌مانبه‌ر، كاسبكار، مامۆستا‌و پزیشك‌و ئهندازیارانو چینه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا) بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له‌ته‌ك كاره‌كانیاندا رۆژنامه‌نوسیش بن!!.. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بواره له كوردستان له بازنه‌یه‌كی ناته‌واودا ده‌خولێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاراسته‌ی پرۆِفێشنالییو پیشه‌گه‌رییه‌وه ههنگاونانێین، مهترسیهكهش له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه هه‌وڵی جیددی نابینین بۆ چاره‌سه‌ركردنی….!!
له‌راستیدا مه‌سه‌له‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌یه،،، رۆژنامه‌نووس یانی چاوی خه‌ڵك‌و نوێنه‌ری خه‌ڵك له‌سه‌ر سه‌كۆی كاره‌كه‌یدا، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ڵگری باكگراوه‌ندێكی رۆشنبیریی بواره جیاجیاكانی فیكر‌و مه‌عریفه‌ت بێ، ده‌بێ شه‌رمیش له‌وه نه‌كات به پانتۆڵ‌و كراسێكو جوعبهكهیهوه له‌ناو خه‌ڵكدا سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆی راكێشێت نه‌ك سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌ر كارێكیش كه ئه‌نجامیده‌دات با بۆ قازانجی ماددی تایبه‌تی خۆیشی بێت كه له راستیدا ده‌بێ وابێت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی له‌ده‌ستی هیچ لایه‌ك نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت كاره‌كه به‌پێوه‌ری قازانج بۆ ئینسان پێوانه بكرێت.
رۆژنامه‌نوس ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆی یه‌كلابكاته‌وه،، بۆچی خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م كاره دهداتو ده‌یه‌وێ چۆن ئه‌دای پیشه‌كه‌ی بكات؟ ده‌بێت بزانێت ئه‌م كاره جیاوازه له كاری حزبایه‌تی، ئه‌گه‌ر بڕوای به‌وه نه‌بێ رۆژنامه‌گه‌ریی ببێته پیشه‌ی یه‌كه‌می ژیانی، واته سه‌رچاوه‌ی بژێویی خۆی پێ دابینبكات، یان ئه‌گه‌ر نه‌توانێت له‌كاتی راپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌یدا خۆی له سیاسهتو حزبایه‌تی داماڵێ،، به‌دڵنیاییه‌وه رۆژنامه‌نووس نییه‌و هه‌ر به‌هه‌وه‌س ده‌یه‌وێ ئه‌م كاره بكات…
نابێ چیتر شه‌رم له‌وه‌بكرێت بوترێت رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یه، ئیمتیاز‌و ده‌سكه‌وتی كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسیی نییه…پیشه‌یه وه‌ك هه‌ر پیشه‌یه‌كی دی(سه‌رتاش، فیته‌ر، دارتاش، هتد…) به‌ڵام ئه‌گه‌ر سروشتی پیشه‌كه جیاوازیی له‌گه‌ڵ پیشه‌كانی تردا هه‌یه، ئه‌وه گرنگ نییه، مه‌به‌ست له بایه‌خی پیشه‌بوونی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌وه‌یه نه‌بێته دهسكهلاو دارده‌ستی كه‌س یا لایه‌نێكی دیاریكراو. نابێ چیتر هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی كرد ببێ به رۆژنامه‌نووس، سهندیكاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دوای ئه‌م حه‌زو ههوهسهیدا بڕۆن‌و ناسنامه‌یه‌كی بۆ دهركهنو له‌سه‌ر لیستی لایه‌نێكی كارهبهدهست له‌ناو سه‌ندیكاكه‌دا ناونوسبكرێت…!!!له راستیدا لێره وایلێهاتووه هه‌موو كه‌سێك به ئاسانی سیفه‌ته فه‌رمییه‌كانی میدیاكارو رۆژنامه‌نوسیی به‌ده‌ستبێنێت،، لێره‌دا هیچ نالێم ته‌نها ده‌پرسم كێ له هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به‌رپرسیاره؟
پێویسته بوترێت ئیشی رۆژنامه‌نووس، نه سوكایه‌تیكردنه به هیچ لایه‌ك نه ستایشكردنیشه، هێرشكردن نییه‌و به‌رگریكردنیش نییه، بێوچانیو شه‌ونخونیه بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان، بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدات كێ له‌م راستبێژییه سوودمه‌ند ده‌بێت. به‌داخه‌وه رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م وڵاته زۆربه‌یان یان هێرشبه‌رن یان به‌رگریكار…!!!زۆربه‌یان له هه‌وڵی تێكشاندنی كهسو لایه‌نی دیاریكراودان، یان ئه‌وه‌تا دژه ده‌سه‌ڵاته‌و مه‌به‌ستییه‌تی كاراكته‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات تێكبشكێنێت، یاخود دارده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكه دژ به‌دژه ده‌سه‌ڵاته‌كان بیرده‌كاته‌وه…ئه‌مه‌ش جگه له گاڵته‌جاڕیی بهخهڵكو بواری رۆژنامه‌گه‌ریی، هیچ وه‌سفێكی دیكه هه‌ڵناگرێت.
جه‌مال پیره