Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
تكایە لەوە زیاتر بازرگانی بە خوێنی نەوەكانی كوردستانەوە مەكەن….!

تكایە لەوە زیاتر بازرگانی بە خوێنی نەوەكانی كوردستانەوە مەكەن….!

Closed
by March 5, 2011 گشتی

وەڵامێك بۆ داواكەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی نەوەی ڕاپەریوی ئەمڕۆی كوردستانەوە

لە ڕۆژنامەی ئاوێنەی رۆژی 3-3 دا نامەیەكی قوباد تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بڵاو بۆتەوە،لەژێر تایتڵی -تکایه با‌ یاری به‌ ژیانی پیرۆزی نه‌وه‌ی نوێمان نه‌کرێت- كە تیایدا راو سەرنج و ھەڵوێستی خۆی داوە لەسەر رووداوەكانی ئەم چەند ھەفتەیەی كوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی و زیاتر لە نامەكەیدا رووی لە لاوانەو ئەوە دەزانی كە ئەمرۆ زیاتر ئەوە لاوانی كوردستانە پێشەنگی ئەم نارەزایەتیانەیە .
بلگومان وەك ھەمو لایەك دەزانێ جەماوەری ئازادیخوازی كوردستان ئیتر جامی رقو تورەیی لێیرژاو لە بەرامبەر دەسەڵاتە ملیشیایی و عەشیرەگەری و سەركوتگەری و گەندەڵ و چەتەگەری یەكەی پارتی و یەكێتی و دەستەو تاقمە ھاوپەیمانەكانیان لە رۆژی 17 شوباتەوە دەستیان دایە خوپیشاندان و راپەرینی و دروشمی ئاكوگورێ بنەرەتیان بەرزكردوە.دیارە ئەمەش لە دوای  سازدانی دەیان و بگرە سەدان شێوازی نارەزایەتی لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە ماوەی چەند سالدا ئیتر خەلك دەستیان دایە راپەرین كە تا ئێستاش داوی ھەمو ھەولێكی  ریسواكارانەی دەسەلاتداران، لە كوشتن و گرتن و زیندانی كردن و رفاندن و تومەتباركردن و تاوانباركردن، ھەر جەماوەری خوراگر لە خوپیشاندان و راپەرین بەرداوامن.
 ھەڵبەت ئەم راپەرێنە ھاوكاتە لەگەڵ بیستەمین ساڵیادی راپەرینی خەڵكی كوردستان كە تیایدا لە ساڵی 1991رژێمی ھارو سەركوتگەرو دكتاتۆری بەعسیان لە كوردستان  وەدەرنا .
 ھاروەھا ھاوكاتە لەگەل ئەو زنجیرە راپەرینانەی كە لە ووڵاتانی تونس و میسر و لیبیا و یەمەن و مەغر بو بەحرەین و ..ھتد دەستی پیكردوە كە تا ئێستا لانی كەم دوو دەسەڵاتی سەركوتگەری وەك موبارەك و زەینەدینی رووخاندوە و لە رۆژو ھەفتەو مانگەكانی تریشدا بینەری كۆتایی ھاتن بە زور دەسەڵاتی تری وەك دەسەڵاتەكەی باوكی قوبادو ھەوپەیمانە ستراتیژی یەكەیان دەبین.
جا لەم بارەوە بە پێویستی دەزانم لە چەند خالێكدا بە كورتی وەڵامێك بەو سەرنج و لێكدانەوەو ھەڵویستانە بدەم كە قوباد لە نامەكەیدا ڕایگەیاندون.
خاڵی یەكەم، ئەوەیە كە وەك لە تایتڵی نامەكەێدا ھاتووەو وا خۆی نیشان دەدات كە زور دڵسۆزو پەرۆشی نەوەی ئەمروی كوردستانە، بویە داوا و تكا دەكات كە با لەوە زیاتر یاری بە ژیانی نەوەی ئەمرۆی كوردستانەوە نەكریت!!!
دیارە ھەر كەسێك كە ئاگاداری بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی كوردستانی ئەم دوو دەیەیە نەبێت و نەزانێ  ژیانی مرۆڤەكان بە گشتی و لاوان و نەوەی ئەمرو بە تایبەتی چۆن دەگوزەرێت و یەكسەر چاوی بەو تكاو ڕجاو وشین و شەپۆڕەی قوباد بكەوێت كە بۆ نەوەی ئەمڕۆ دەیكات  دەڵێ ئەی بابا ئەوە كوڕی سەرۆكی عێراق و خانمی یەكەمی عیراق چەند دڵسۆزی لاوان و نەوەی ئەمرۆیە. تەنانەت دڵسوز ترن لە سەیف و لئێسلامی كوری قەزافی كە ساڵانە دەیان ملێۆن دۆلار كۆمەك بە سەدان قوتابی لیبیا دەكات و دەیان نێرێت بۆ ئەوروپاو ئەمریكا تا بخوێنن .لە كاتێكدا تەواوی ئەو پارانەی كوری قەزافی لە سایەی دزی و گەندەڵی  دەسەڵاتە دكتاتۆری یەكەی باوكی یەوە بۆی ھاتوە نەك بەری رەنجی خویان بێت.
مەگەر قوباد نازانی و گۆی لە ھەواڵەكانی دەزگا راگەیاندنەكان ناگرێت تا بزانێت كە چۆن ھەزاران و بگرە دەیان ھەزار لاوی نەوەی ئەمرو لا سایەی دەسەلاتی ئەواندا روویان لە ووڵاتانی جھان  كردوە لەبەر بێكاری و ھەژاری و بە مافی ی نەبونی سەرەتایی ترین  ئازادی!!.مەگەر ھەزاران لاوی دڵ پر لە ھیوا نەبوونە خۆراكی تێمساح و ماسی و گیانەوەرەكان لە دەریاچەی ئیجەو دەریاو رووبارو ئۆقیانوسەكانی ئەمپەر بو ئەو پەری جھان!!! بەڵام دیارە تاوانەكانی كوشتنی ھەزاران لاویان لەبیر ناماوە كە بوونە قوربای شەری نگریسی ناوخۆیان .چ ئەو ساڵانەی كە لە شاخ بوون و تەنانەت دیلی یەكتریان دەكوشت، چ لە شەری ناوخۆی یان لە ساڵی 1994 بە دواوە.
بۆیە دەبێت قوباد بزانێت ئەوەی كە ئەمرو لاوانی نەوەی ئەمرۆ بە خوینی گەرمەوە دابەزیونەتە شەقامەكانی كوردستانەوەو سڵ ناكەنەوە لە ھیچ شتێیك و داوای كۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی حزبەكەی ئەوان و پارتی یەوە دەكەن، ئەوەیە كە تیتر نەوەی ئەمرو ئەوەندە وشیارەو لەوە زیاتر بیمافی قەبوڵ ناكەن و بۆیە پێویست ناكات قوباد فرمێسكی تێمساحی برێژێت بۆیان.
خاڵی دوەم لە سەرنجە رەخنەیی یەكانم لە نامەكەی قوباد ئەوەیە: وەك دەڵێن – گەورە ئاو دەڕژێنێ و بچوك پێی  تێدەخشێنێ- ھەر وەك باوكی ھەمیشە ھەر كەسێك ناكۆك بوبێت بە ڕاو ھەڵوێستە سیاسی یەكانی و نارەزاێیەتی بەرامبەریان دەربریبێ ئەوە یەكسەر بە دوژمنی كوردو كوردستانو بە بەكرێكیراوو خائین و تابوری پێنج و گێرە شێوێن و تێكدەرو دەیان شتی تریان داناوە.ھەر بۆیە قوبادیش ئەوەندەی خۆپیشاندەران تاوانبار دەكات و بە تێكدەریان دادەنێ نەك نیو ئەوەندە، بەڵكو بە ھیچ شێوەیەك ناچێت بەلای ئەوەدا كە بۆ دەبێت خەڵكی لەسەر داوا رەواكانیان خەڵتانی خوێن بكرێن.
بێگومان كوڕی سەرۆكو  خانمی  یەكەمی عێراق  ئەگەر دەیەویست لاوانی نەوەی ئەمرۆ یەك لەسەر ھەزاری وەك ژیانی ئەو بژێن دەبوو بێ ھیچ  ئەمما و ئەگەرێك پشتیوانی لە لاوانی ڕاپەریو بكردایەو ئیدانەی كوشت و بڕو  زیندانی كردنی خۆپیشاندەرانی بكردایە كە میلیشیا چەكدارەكانی حزبەكەكەی ئەوان و پارتی یەوە لە ڕۆژی یەكەمەوە ھەستاون پێی.
دوا سەرنجی رەخنەییم  ئەوەیە كە قوباد پێی زانی بێت یان نا،بە ئاگایی یەوە بوبێت یان بێ ئاگا،ئەو ئاماژە بەوە دەدات كە دەبێت میلیشیا چەكدارەكانیان لە زانیاری و ئاسایش و پاراستن و پۆلیس و….ھتد لەمرۆدا چەك و ئامرازی وا بەكار بێنن بەرامبەر ئەم رووداوانەی ئەمڕۆ كە زۆر پێشكەوتو بێت و بتوانێ بە ئاسانی ھەر  جوڵانەوەیەكی نارەزایەتی لە ماوەیەكی كەمدا دامركێنێتەوە.
 سەرنج بدەن لەم ڕستەیەدا چی دەڵێت(به‌ڵام ‌ له‌م کاته‌دا پێویسته‌ به‌شێوازێکی زانستیانه‌ ئامێری پێشکه‌وتوو به‌کار بهێنن له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری‌و ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان)
لێرەدا رێك و رەوان دەلێت كە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەكەیاندا پێویستە ئامێری پێشكەوتو بەكار بێنن.
بۆ مەگەر ئێستا ئەوەندی ئامێر و ئامرازی سەركوتێ نوێ بەكار دێنن لە سەدا یەكی ئەوەندە خوراك و پێویستی یەكانی تری باش و نوێ  دەدەن بە خەلكی كوردستان تا بەكاری بێنن؟؟؟!!
كێ ھەیە نازانێ كە وەزیرو بەرپرسەكانی ئێوە كونترۆلی ھەمو سەرچاوەێەكی بازرگانی و بەرھەم ھێنانیان نەكردبێت  بەڵام ھەمیشە خراپترێن مەوادەكان لە ھەمو جھانەوە دەھێنن بۆ كوردستان.تەنانەت ئەو داوو دەرمانەی دەیھێنن بۆ نەخۆشخانەكانیش خراپترین داوو دەرمانن و زۆربەیان ماوەیان بەسەرچووە.
بەھەر حاڵ ئەو نامەیە سەرنج و تێبینی رەخنەیی زۆر ھەڵدەگریت . بەڵام با لە كۆتایی دا تەنھا ئەوە بڵێم كە: قوبادی ،كوڕی سەرۆك كۆمارو خانمی یەكەمی ئەمڕۆی عێراقی عەرەبی و ئیسلامی و تایەفی تۆ خەمی نەوەی ئەمرۆت نەبێت و فرمێسی تیمساحیان بۆ ھەڵمەرێژەو تكاێە بە دەبەنگیشیان مەزانە دڵنیا بە نەوەی ئەمرۆی كوردستان  ئیتر لەوە زیاتر نابنە سوتەمەنی ئامانجە سیاسی یە كۆنەپەرستانەیی یەكانی ئێوە.وە رێگایەكی نارەزایەتی و راپەرین كە لاوان ئەمڕۆ گرتویانەنەتە بەر دڵنیا بە ئەگەر ئەمرۆش ئێوە سەركوتیان بكەن ئەوە لە سبەینێدا ھەر درێژەی پێ دەدەن تا بە ئاوات و ئامانجە ئینسانی یەكانیان دەگەن. بۆیە ئیتر ئەوە ئێوەن كە ناتوانن و نابێت لەوە زیاتر یاری بە ژیانی نەوەی ئەمرۆوە بكەن.

 

4-3-2011

موزەفەر عەبدوڵا
mozafar_as@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.