تنۆکی باران شیعرێک ده‌نووسێته‌وه
سفر :
ئه‌م پاییزه له باخچه‌که‌مان ڕامابووم
گشت گوڵه‌کان
ده‌ستی ماڵئاواییان بۆ ههڵبریم
بێ ئه‌وه‌ی یاداشته‌کانیان بنووسنه‌وه
ملیان که‌چ کرد بۆ هه‌ڵوه‌رین.
یه‌ک :
تنۆک تنۆک
خوێنی هه‌موو شه‌هیده‌کانم کۆکرده‌وه و
له ده‌فرێکا له‌سه‌ر ده‌ستم ڕامگرتووه
تکا ئه‌که‌م ئاگاداربن
به‌بێ هووده جارێکی تریش با نهڕژێن.
دوو :
خۆری عاشق هه‌موو ڕۆژێ
له کاتی خۆیدا هه‌ڵدێت و
ئێوارانیش دووای گه‌شته‌که‌ی ئاوا ده‌بێ
مانگی مه‌عشووق
کاتی دیاریکروای نییه بۆ هه‌ڵهاتن
هه‌ندێ جاریش هه‌ر هه‌ڵنایه‌ت.
سێ :
سوپاس بۆ تۆ باڵنده‌که
ئیتر به‌سه چیدی بۆ من مهجریوێنه
من له مێژه گوێم پڕ بووه
له که‌ڕه‌نای هه‌موو جه‌نگه بێ ماناکان.
چوار :
لێم ببوره
من گۆرانی بۆ به‌رد ده‌ڵێم
چونکه هێشتا له دڵی تۆ نه‌رمتره
ژووان بۆ به‌فر داده‌نێم
چونکه هێشتا له ئه‌وینت گه‌رمتره.
پێنج :
که تۆ ئه‌ڕۆیت ئه‌ی تریفه
هه‌موو شت، مات
زه‌ویش خه‌مناک
نه قیڕه‌ی بۆقێک ده‌بیستم
نه خوڕه‌ی ڕووبار.
شه‌ش :
بێ بۆینباخ و قردێله
بێ گوڵی سوور
له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌م جووتێ کۆتری هاقوو
به چڵێ پووش ڤالانتاینیان پیرۆز کرد.
حه‌وت :
ئێستا زانیم
زه‌مانێک خۆر
باوه پیاره‌ی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان بووه
بۆیه ئه‌وان
هه‌رگیز حه‌ز ناکه‌ن بیبینن.
هه‌شت :
من هه‌میشه له‌سه‌ر ڕاسته شه‌قامێکدا
چاو بۆ بالای تۆ ده‌گێڕم
من له‌وێم و
تۆش له‌ناو گۆڕستانێکدا
یه‌ک به‌یه‌کی نووسراوی سه‌ر کێله‌کان ده‌خوێنیه‌وه و
بۆ ناونیشانم ده‌گه‌ڕێی.
نۆ :
که نیشتیمان جێ ده‌هێڵی
به‌سه‌ر پشتی قه‌ده‌ره‌وه
درهختێکیت له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵکه‌ندراوی.
ده :
هه‌میشه من یاده‌وه‌ری ده‌ستم ده‌گرێ و
ده‌مباته‌وه بۆ سه‌ر کورسی
یه‌که‌م ڕۆژی قوتابخانه
هاوپۆله‌کانم شه‌هیدبوون
مامۆستاکه‌م بێ سه‌رو شوێن
وه‌ک تارمایی
له سه‌رابێکدا وون ده‌بم.
یانزه :
قه‌یره‌یی خواست
ڕنووی به‌فر
خۆی نه‌دایه ده‌ست قه‌ده‌ره‌کانی هه‌تاو.
دوانزه :
که ئاسۆی گزنگی بینی
تاریکی پێڵاوه‌کانی جێهێشت
پشتێنه‌که‌ی پشتی نه‌به‌ست
به‌سه‌ری ڕووت له په‌نجه‌ره‌که‌وه هه‌ڵهات.
ئه‌مین محه‌مه‌د