تۆله‌ى كورده‌كان: ئاينده‌ى كوردستان له پيشبينيه‌كانى ئينجيلدا
كورده‌كان هه‌ميشه له ميژوودا پشتگويخراون, وه‌ك دراوسييه‌كى نزيكى ئيرانيه‌كان هه‌ميشه له ژير سيبه‌رى ولاته‌كانى دراوسيياندا ده‌ژين,كورد هه‌ميشه ژيرده‌سته بووه, له‌سه‌ر ئاستي نه‌ته‌وه‌ييدا كورده‌كان هه‌ميشه وه‌لاوه‌نراون چ له‌سه‌ر ده‌ستى دراوسيكانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا بوو بيت يان له‌ژير ده‌ستى جۆرج بوش و ئۆباما و لارى جۆرده‌ن .
كورده‌كان له بنه‌چه‌دا ده‌چنه‌وه سه‌ر ميده‌كان و له‌لايه‌ن ئيمپراتۆريه‌تى ئيرانه‌وه له ميژوودا په‌راويزخران, له‌كاتى داگيركاريه‌كانى ئيسلام‌دا كورده‌كان كه‌وتنه ژيرچه‌پۆكى ژماره‌ى زۆرى ده‌سه‌لاتداره عه‌ره‌ب و توركه‌كانه‌وه له‌سه‌رده‌مى چاخى ناوه‌راستدا كورده‌كان به سه‌رده‌مى زيريندا تيپه‌رين به‌لام ئه‌م شكۆيه‌ى كوردان له‌لايه‌ن داگيركارى مه‌غۆله‌كانه‌وه جاريكى تر له‌ناو برا و به‌دوايدا چه‌ندين سه‌ده تورك و فارسه‌كان حوكميان كردن و خستويانه ژير ركيفى خۆيان. له پاش جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م بۆيه‌كه‌مجار تروسكايى روناكى له كورده‌كان ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌يان هه‌بوو ببنه خاوه‌نى ده‌وله‌ت و خاكيك به‌لام دواى پاش روخانى ئيمپراتۆريه‌تى عوسمانيه‌كان و ئه‌م خه‌ونه‌ش له‌گۆر نرا پاش ئه‌وه‌ى كه كورده‌كان دابه‌شكران به‌سه‌ر ولاته‌كانى ئيران و توركيا وده‌وله‌ته‌كانى عه‌ره‌ب له عيراق و سوريا له سالى 1920 دا.
چه‌وسانه‌وه‌ى كورد گه‌شته ئاستيكى ديار له‌سه‌رده‌مى حوكمرانى عه‌ره‌به‌كانى عيراقدا, وه به‌تايبه‌تى له ژير ده‌ستى سه‌دام حوسه‌ين, كه له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا كوشتنى به‌كۆمه‌ل و له سيداره‌دانى كورده‌كان گه‌شته لوتكه و چه‌ندين شۆرشى كوردى به‌دوادا هات. له‌پاش داگيركردنى عيراق له سالى 2003 دا له‌لايه‌ن نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كانه‌وه كورده‌كان زياتر به‌هيز بوون و نيمچه حوكمرانيه‌كى خۆيان ده‌كه‌ن له ناوچه شاخاوييه‌كانى باكورى عيراقدا, به‌لام هيشتا به‌ره‌سمى وه‌ك ده‌وله‌ت نه‌ناسراون. ئيستا كورد گه‌وره‌ترين نه‌ژادن به بى بونى ده‌وله‌ت و دانيشتوانيان نزيكه‌ى 27 بيست و حه‌وت مليۆن كه‌سه. كورد دابه‌شبونه به‌سه‌ر خاكيكى فراوان كه ناسراوه به كوردستان كه به‌شيك له ولاته‌كانى توركيا و ئيران و سوريا و عيراق پيك دينيت, توركيا و ئيران تا ئيستا به‌هه‌موو شيوه‌يه‌ك به‌ربه‌ستن له هه‌ر هاريكاري يان هه‌وليكى نيوده‌وله‌تى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كورد له‌ترسى له‌ده‌ستدانى خاكى ولاته‌كه‌يان, به‌لام حكومه‌تى عيراق ريى به كورده‌كان داوه ئۆتۆنۆمى خۆيان هه‌بيت به‌لام هيشتا ترسى له‌ده‌ستدانى يه‌ك له‌سه‌ر سى ى عيراقيان هه‌يه كه هه‌ريمى كوردستانه. له‌پال كيشه‌ى ئه‌تۆمى ئيران و هاوارى فه‌له‌ستينيه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆيى و گيرمه‌وكيشه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بيدا, هه‌وله‌كانى سه‌ربه‌خۆيى كورد دياره كه‌س نايبيستيت, به‌لام وه‌ك له كتيبى ئينجيلدا هاتوه وادياره خوا پيلانيكى هه‌يه بۆ خه‌لكى كورد.
با بزانين ئينجيل چيمان پيده‌ليت له‌سه‌ر ئاينده‌ى كورده‌كان و چي به‌سه‌ر ئاينده‌ى ئه‌واندا ديت, هه‌ميشه خواوه‌ند برا بچوكى خۆش ده‌ويت, وه‌ك له ده‌قى ئينجيلدا هاتوه, هه‌ميشه لاوازه‌كان و ئه‌وانه‌ى كه گروپى بچوكن و بيده‌سه‌لاتن زۆر جار به‌سه‌ر زالمان و زۆرينه‌كاندا سه‌ركه‌وتون, ئه‌م چيرۆكانه زۆرجار له ئينجيلدا باسى ليوه‌كراوه, بۆ نمونه له چيرۆكى داڤيده له‌دژى گۆلياس بۆ داگيركارى ئيسرايله‌كان له كه‌نعان, هه‌ميشه خواوه‌ند يارمه‌تى و كۆمه‌كى خه‌لكى كردوه كه‌به‌سه‌ر زالمان و ده‌سه‌لاتداران و زلهيزه‌كانى جيهاندا سه‌ربكه‌ون. خوا جوله‌كه‌كانى له كۆيلايه‌تى ميسر رزگاركرد, موساى له كۆيله‌يه‌كه‌وه كرد به به‌هيزترين حاكمى ميسر, ته‌نانه‌ت له كتيبى ئيسسه‌ره‌وه هاتوه كه خواوه‌ند كچيكى بچوكى جوله‌كه‌ى كرد به رزگاركه‌ر بۆگه‌له‌كه‌ى.ئيستا و له ئاينده‌شدا وه‌ك رون و ئاشكرايه خواوه‌ند برابچوكيكى تر‌ى هه‌يه كه ئه‌ويش كورده‌كانن, كتيبى جيرمايا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كورده‌كان به‌شيكى به‌هيز ده‌بن له رۆخانى ئاينده‌ى بابليليۆن. هه‌روه‌ك چۆن له ميژودا كورد هه‌ميشه په‌راويز خراوه, ريگاكانى ويرانبوونى بابل هه‌ميشه ئيهمال كراوه, هه‌نديك پييان وايه بابل ده‌ميكه ويران بوه, به‌لام هه‌نديكى تر پييان وايه ئه‌و بابليۆنه‌ى كه‌له ئينجيلدا هاتوه ره‌مزو ده‌لاله‌ته و ته‌عبير له روخانى سۆپه‌رپاوه‌ريك(زلهيزيك)ى ئاينده ده‌كات. به‌پى ى ليكدانه‌وه‌ى حه‌رفى ئينجيل, شاريك كه ناوى بابله جاريكى تر دروستده‌بيته‌وه له ميزۆپۆتاميا كه عيراق و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ده‌گريته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن پيش سالى 1948 زۆر زه‌حمه‌ت بوو كه‌س بير له دروست بونى ده‌وله‌تى جوله‌كه بكاته‌وه به‌هه‌مان شيوه ئيستا زه‌حمه‌ته زۆر كه‌س بير له سه‌رهه‌لدانى سۆپه‌رپاوه‌ريكى ئابورى به‌هيز له رۆژگارى ئه‌مرۆماندا بكاته‌وه به‌لام زۆرله راستيه‌وه نزيكه وهه‌رچه‌ند به‌خه‌يالى زۆر كه‌سدا نايه‌ت.
سه‌رهه‌لدان و له‌ناوچونى بابل
ئيسايا 13 و جيرميا 50/51 هه‌ردوولا باسيان له ويران بوونى بابل كردوه له خاليك له خاله‌كانى ئاينده‌دا,هه‌روه‌ها له كتيبى بۆده‌ركه‌وتنه‌كان (ريفيله‌شن) قه‌شه جۆن ورده‌كارى زياتر ده‌خاته روو, كه شاره‌كه سه‌راپاى ده‌سوتيت, خه‌لكه‌كه‌ى هه‌موو سه‌ربراون, وه خاكى بابليۆن و روبارى فورات به‌شيوه‌يه‌ك ئه‌بيت به ويرانه خاك و هه‌رگيز جاريكى تر كه‌س ناتوانيت تيدا بژيت دوباره. كه‌له‌به‌ر هه‌نديك هۆكار ئه‌م چيرۆكه لابراوه له‌و ئينجيله‌ى كه بۆ مندالان ئاسان كراوه. شارى كۆنى بابليۆن هه‌رگيز نه‌هامه‌تى واى به‌خۆوه نه‌بينيوه,به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هيشتا خه‌لك به‌به‌رده‌وامى له نزيك خاكى بابله‌وه ده‌ژين كه ئيستا ولاتى عيراقه ئه‌وا ئه‌م پيشبينيه‌ى ئينجيل به‌ته‌واوى نه‌هاتۆته ديى و ده‌بيت چاوه‌روانى بين له ئاينده‌دا. كه زلهيزيكى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ئه‌م بۆشاييه‌ى ده‌سه‌لات پرده‌كاته‌وه له ئاينده‌ى ئه‌م هه‌ريمه خويناويه.
ميده‌كان
يه‌كيكى تر له ته‌وه‌ره‌كان كه باسى ليوه‌كراوه له ئينجيلدا ناسنامه‌ى ئه‌وانه‌ن كه په‌لامارى بابل ده‌ده‌ن هه‌روه‌ك چۆن ئيسايا ده‌ليت:
ته‌ماشاكه‌ن,وريابن, من ميده‌كانيان له دژ هانده‌ده‌م, ئه‌وان هيچ زيرو زيو لايان گرنگ نيه, تيره‌كانيان سه‌رى كوره گه‌نجه‌كانتان وه‌ك گيا ده‌برن, ئه‌وان هيچ به‌زه‌ييان به مندالى ساواشدا نايه‌ته‌وه, و ره‌حم له دلياندا جيگه‌ى نيه) (ئيسايا 13:17-18)
ئه‌وه‌ى گرنگه به ئاشكرا ده‌بينين ئيسايا ناوى په‌لاماره‌ده‌ره‌كانى ئاينده‌ش باس ده‌كان له ديرى 17 دا, كه ميده‌كانن, ئه‌وان ئيمپراتۆريكى گه‌وره‌يان هه‌بوه له رۆژئاواى ئيرانه‌وه بۆ باكورى عيراق(كوردستانى ئه‌مرۆ) وه كورده‌كان ناويان بۆ خۆيان دروست كرد,ميژويان دروست كرد كاتيك كه ئيمپراتۆريه‌تى مه‌زنى ئاشوريه‌كانيان تيكشكاند. دواتر له‌گه‌ل فارسه‌كان ده‌ستيان تيكه‌ل كرد.به‌لام دواتر فارسه‌كان ميده‌كانيان داگير كرد و لكاندنيان به ئيمپراتۆره‌كه‌ى خۆيانه‌وه.
فارسه‌كان له سالى 539 ى پيش زايندا په‌لامارى شارى بيليۆنيان دا‌و به‌لام ئه‌مه زياتر وه‌ك كوده‌تايه‌ك بوو خوينى كه‌م تيادا رژا,به‌لام فارسه‌كان شارى بابليان هه‌روه‌ك پايته‌ختى هه‌ريمه‌كه هيشته‌وه, ئه‌وان هه‌لنه‌ستان به هيچ كاريكى تيكده‌رانه وه گرتيبه‌ردان و هيچ سوتاندن و تالانى كردن و ويرانكارىيه‌كان ئه‌نجام نه‌دا, چونكه به‌پى ى پيشبينيه‌كان ته‌نها يه‌ك گروپ به‌م كاره هه‌لده‌ستيت كه ئه‌وانيش ميده‌كانن واته كورده‌كان. جيرمايا له شوينيكى تردا وه‌سفى ميده‌كان ده‌كات وه‌ك يه‌كييك له هاوپه‌يمانيه‌تيكى نه‌ته‌وه‌يى له دژى بابلى له ئاينده‌دا ئه‌مه‌ش له فه‌سلى 51 ى كتيبه‌كه‌يدا.
رمه‌كانتان تيژبكه‌ن, دلتان به‌هيز بيت!
خوداوه‌ند وره‌ى پاشاكانى ميدى به‌رزكردۆته‌وه,
چونكه خوداوه‌ند له‌دژى بابله و ناهيليت بابل له‌ناويان ببات. چونكه ئه‌مه تۆله‌ى خودايه, تۆله‌ى خودا بۆ قه‌لاكه‌ى (جيرمايا 51:11)
جيرمايا به‌رده‌وام ده‌بيت له ديرى 21 دا ده‌ليت :
ئه‌م ميلله‌ته پيرۆز بكه‌ن,پاشاكانى ميده‌كان, با حاكمه‌كان فه‌رمانره‌وا بن له‌هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ى له‌ژير ده‌سه‌لاتياندايه. بۆيه خاكه‌كه ده‌له‌رزيت و ده‌بيت به گولباران, چونكه ويستى خوداوه‌ند له‌دژى بابل ده‌وه‌ستيته‌وه, ويستى خوداوه‌ند ديته دى به‌وه‌ى بابل بكات به ويرانه خاك. (جيرمايا 51:28-29)
ئه‌گه‌ر تيبينى بكه‌ن به‌هيچ شيوه‌يه‌ك نه‌باسى فارسه‌كان,نه رۆمانه‌كان, نه عه‌ره‌ب, يان توركه‌كان نه‌كراوه كه سه‌رپه‌رشتى و سه‌ركردايه‌تى ئه‌و په‌لاماره بكه‌ن له دژى بابل به‌لكو ته‌نها باس له ميده‌كان كراوه كه باووباپيرانى كورده‌كانن. ئه‌وه موعجيزه‌يه‌كى گه‌وره‌يه كه كورده‌كان تا ئيستا ماون له‌سه‌رهه‌مان خاك بۆ زياتر له 2000 دوو هه‌زار ساله. ته‌نها يه‌ك رونكردنه‌وه هه‌يه بۆ ئه‌م ليكدانه‌وه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه خواوه‌ند پيلانيكى بۆ ميده‌كان پييه.
به‌لام ئايا كورده‌كانى ئيستا له نه‌وه‌كانى ميده كۆنه‌كانن.
كورده‌كان گروپيكى ده‌گمه‌نى كه‌لتورى و ره‌گه‌زين له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست, ئه‌وان سيميتيك نين وه‌ك عه‌ره‌به‌كان, وه ره‌گى ئاسياييان نيه وه‌ك توركه‌كان, به‌لكو زياتر له ئيرانيه‌كانه‌وه نزيكن چونكه هه‌ردوولايان به زمان ئيندۆئه‌وروپى ئه‌خاوتن, زۆربه‌يان گوندنشينن و به‌شى خۆيان شاخيان هه‌يه و تيايدا ده‌ژين و به‌رگه‌ى ده‌ورو زه‌مان و چاخى زۆر دژواريان گرتوه,ئه‌مانه سه‌ره‌راى كوشتن و برين وهه‌ولى قركردنيان له‌لايه‌ن دراوسيكانيانه‌وه توانيويانه له شاخه‌كانى ناودلى كوردستان به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن و تا ئيستا بميننه‌وه. ميژونوسه‌كان ئه‌سل و فه‌سلى ميده‌كانيان دۆزيه پاش دراسه‌كردنى كورده‌كانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست, ئه‌مه زۆر گرنگه چونكه هه‌ر كاتيك خواوه‌ند پيشبينيه‌ك ده‌دات به گويى مرۆڤدا سه‌باره‌ت به گروپيك له خه‌لك بۆ نمونه ئيسرايله‌كان, فارسه‌كان, بابليۆن هه‌ميشه ئه‌و پيشبينيه باس له خاك و زه‌وى ده‌كات له‌گه‌ليدا. ئيسرايل باش‌ترين نمونه‌ى وه‌ديهاتنى پيشبينيه جوگرافياييه‌كانى ناوچه‌كه‌يه هه‌روه‌ك چۆن له ئايينه ئاسمانيه‌كاندا باسى ليوه كراوه, خواوه‌ند ده‌يتوانى نيشتمانيك بۆ جوله‌كه له ئه‌مريكاى لاتين يان ئه‌وروپا دروست بكات, به‌لام خواوه‌ند واى پى باش بوو ئه‌وان بگه‌رينيته‌وه بۆ خاك و زيد و نيشتمانى خۆيان كه ئه‌ويش رۆژهه‌لاتى ناوه‌راسته وه‌ك له ئينجيل باسى ليوه‌كراوه. له ئاينده‌دا, خواوه‌ند غه‌زه‌ب له خاكى بابل ده‌گريت(رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست) وه ئه‌گه‌ر تيبينى بكه‌ين ئيستا ئه‌مريكا سۆپه‌ر پاوه‌رى جيهانه به‌لام چونكه به‌شيك نيه له رۆژهه‌لاتى ناوه‌ند بۆ يه ناتوانيت ببيت به‌و زلهيزه‌ى ئاينده كه ناسراوه به بابليۆن له ئينجيلدا. له روى ميژوويه‌وه كورده‌كان هه‌ميشه داواى خاكى كۆنى ميده‌كانى خۆيان ده‌كه‌ن, هه‌ميشه پيداگرى له‌ئه‌سلى ميدى بونى خۆيان ده‌كه‌ن. ميژونوس و سه‌ركيشكه‌رى يۆنانى زه‌ينه‌فۆن ناوى كورده‌كانى به كاردۆخى بردوه, وه به‌پى ى ميژوونوسى كورد دكتۆر جه‌مال ره‌شيد ئه‌حمه‌د ئه‌سلى كورد ده‌بريته‌وه سه‌ر پاشاى ميده‌كان كه ناوى كه‌يخه‌سره‌و بوه. به‌پى ى پسپۆرى ميژويى به‌ريتانى دكتۆر جى ئار درايڤه‌ر كورده‌كان هه‌مان نه‌وه‌ى ميده‌كانيانن. كورده‌كان سه‌رله‌نوى نويبونه‌وه‌ى مه‌سيحيه‌ت له‌ناوياندا سه‌ريهه‌لداوه, كه ئه‌مه‌ش هۆكاريكى تر‌ى چه‌وسانه‌وه‌يانه‌له‌سه‌ر ده‌ستى دينه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه, له‌راستيدا له‌سه‌دا ده‌ى كورده‌كان مه‌سيحين, كه ريژه‌يان له عه‌ره‌ب و تورك و فارسه مه‌سيحيه‌كان زياتره, ئه‌وه‌ى گرنگه تيبينى بكريت ئه‌وه‌يه كه‌له‌كاتى نزيك بونه‌وه‌ى ويرانبونى بابيلۆن ئايينى ئيسلام ئه‌بيت به ئايينيكى له‌بيرچۆوه, له كۆتاى ئه‌م چيرۆكه‌دا ته‌نها دوو دين ده‌مينيته‌وه كه ئه‌وانيش دينى مه‌سيحى و دينى شه‌يتان په‌رستين. كورده‌كانيش له‌گه‌ل چه‌ندين نه‌ته‌وه‌ى تر‌ى جياوازدا هه‌لسانه‌وه‌يه‌كى مه‌زن و به‌رچاو به‌خۆيانه‌وه ده‌بينن, كه ئه‌مه‌ش قوربانيه‌كى زۆرى كورده‌كانى ليده‌كه‌ويته‌وه.
تۆله‌ى كورده‌كان
شتيك كه دلنيايه و باسى ليوه كراوه له ئاينه ئاسمانيه‌كاندا ئه‌وه‌يه كه ئه‌و كاته‌ى نزيك ده‌بيته‌وه بۆ ويران بونى بابل خواوه‌ند برابچوكه‌كانى خۆى ده‌نيريت بۆ سه‌ر بابل ئه‌ويش له باكورى بابله‌وه وه‌ك له (جيرمايا 50:3) دا هاتوه و كورده‌كان رۆلى سه‌ره‌كى ده‌گيرن له‌له‌ناوبردن و ويرانكردنى بابلدا له ئاينده‌دا. هه‌رچه‌نده كوردستانى سه‌ربه‌خۆ له ئيستايه‌كى نزيكدا به‌جۆريك له‌جۆره‌كان مه‌حال دياره, به‌لام ريى تيده‌چيت ببيت به‌راستيه‌كى حاشاهه‌لنه‌گر له ئاينده‌يه‌كى تردا. هه‌ردوو ميسايا و جيرمايا كورده‌كان وه‌ك سه‌ركرده و رابه‌رى نه‌ته‌وه‌كان پيناس ده‌كه‌ن. هه‌نديك په‌ره‌گرافى تريش كه پيشهاتن بۆ ئاينده باس له گۆرانكارى مه‌زن ده‌كه‌ن له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا. نه‌ته‌وه‌كانى توركيا و ئيران له‌وانه‌يه تيك بشكين و په‌رت په‌رت ببن پاش ئه‌وه‌ى كه هه‌ولى داگيركردنى ئيسرايل ده‌ده‌ن وه‌ك چۆن له (ئيزه‌كيل :38/39) دا باسى ليوه‌كراوه به‌لام هه‌نديك نه‌ته‌وه‌ى تر وه‌ك بابيلۆن جاريكى تر هه‌لده‌ستنه‌وه و تيك ده‌شكين وله‌نيوان هه‌موو ئه‌م گۆرانگاريانه‌دا كوردستان ئه‌گه‌رى هه‌يه ببيته‌وه به نه‌ته‌وه و ده‌وله‌تيكى به‌هيز بۆ جاريكى تر.
تيبينى:
جيريمى ستيفنز ميژونوس و نوسه‌ر وپرۆفيسۆر و مامۆستايه‌له كۆليجى ساوزرن ماريلان له ئه‌مريكاو خاوه‌نى كتيبى (چى تر رِووده‌دات, هه‌لكۆلينيك له‌ناو پيشبينيه‌كانى ئينجيل بۆ تيگه‌شتن له قه‌يرانه‌كانى ئه‌مرۆ)
وه‌رگير/خوينكارى دكتۆرا له ئه‌ده‌بى ئينگليزى له به‌ريتانيا