Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
تەندروستیت لە ڕوخسارت دایە !…تاریق نامیق حەسەن

تەندروستیت لە ڕوخسارت دایە !…تاریق نامیق حەسەن

Closed
by January 19, 2008 گشتی

  هەڵبژاردن  گونجان ڕاهاتن سێ فاكتەری سەرەكی باسەكەی ئێمەن لە وڵا تێكی نا سەقامگیری وەكو عێراق  كە تەنانەت  هەڵبژاردنیش  هەندێ  جار  ئەوەندەی شتەكانی  تر سەلبیاتی لێدەكەوێتەوە لەبەر ئەوەی بنەماكانی دیموكراسی تەنها ئیدیعایە ونیمچە خاڵێكیش تییدا نەچەسپاوە وبوونی نییە لەسەر زار  یان لەسەر پەڕەو كاغەز نەبێ , بۆیە هەڵبژاردنەكانی تری بوارەكانی ژیان لەلایەن ئەم مرۆڤانەوە زۆر جار سەركەوتوو نابێت وئەنجامەكانیشی جێی هیوا و ڕەزامەندی نابن لەبەر لاسەنگ بوونی پێوەرەكانی ژیان لەم وڵاتە .
  بەڵام پێویستە بەردەوام بین لەم خاڵە واتا هەڵبژاردن لەبەر ئەوەی بێ ئومێدی لامان دروست نەبی َ وژیان نەدرێتە دەستی دژواری وئازار وبكرێ بەخۆراكی ئەو ناهەموارییە لەم خاڵەشدا پێویستمان بە هەڵسەنگاندن وئارەزوویەكی باش دەبێ وچەندین هەنگاومان پێویستە تا بتوانین دەست بە هەڵبژاردنەكە بكەین واتا حەز وئارەزوو لەم خاڵەدا فاكتەرێكی سەرەكییە ، خاڵێكی تر گونجاندنە پێویستی بە فاكتەرەكانی حەز وئارەزوو لەگەڵ ویست هەیە بۆ فاكتەری سێیەمیش واتا ڕاهاتن ویستی مرۆڤ وبەردەوام بوون لەسەری فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ گەیشتن بەم خاڵە .
     پرۆسەكەی ئێمە بۆ هەڵبژادنی شێوازێكە بۆ ڕوخسار بەڵام دوور لەگرژی كە   ئەمەش سوودێكی یەكجار زۆری دەبێ بۆ ئەو مرۆڤە تەنانەت لەڕووی ڕوالەت ولەڕووی دەروونی وتەندروستیشەوە دەبێ بیر لەوە بكەینەوە چۆن دەست بەپرۆسەكە بكەین وباشتر شیكاری بۆ یەكە بەیەكەی سوود وهەنگاوەكانی بكەین هەڵبەتە دەستپێكردن فاكتەرێكی سەرەكییە لەهەموو بوارەكانی ژیانماندا وهەر وەكو دەڵێنَ قۆناغێكی هەزارەها مەتری بەیەك هەنگاو دەست پێ دەكات كە ئێمەش لێرەدا دەست بەو هەنگاوە دەكەین .
 لە كۆمەڵگە تەندروست وبێ گرفتەكان تەنانەت ئەوانەی ژیانیش تێیاندا مام ناوەندە مرۆڤەكان بەڕێكی ژیانی خۆیان دەگوزەرێنن ئەمەش بەپێی پرۆگرام وخشتەیەكە كە لەژیان پیادەی دەكەن وپێوەی پابەند دەبن بەشێوەیەك ژیانیان رێك دەخەن ولێكدانەوە بۆ هەنگاوەكانی ڕابردوو و هەنووكەیی و داهاتووەكانیش دەكەن بۆ ئەوەی لەسەر ئاستێك بەردەوام بن وبەو شێوەیە كەسایەتییەكان وڕەفتاریان لەسەری ڕادەوەستێ . ئەوان ئەوە دەكەن بۆ ئەوەی چاودێری ژیانی خۆیان بكەن لەگیروگرفت وكێشە كەجیاوازی زۆری لەگەڵ ئەم پرۆسەیە هەیە كە ئێمە باسی لێوە دەكەین چونكە لای ئێمە چارەسەرێك دەبێ بۆ كێشەكان پتر لەوەی چاودێری بێ با لەمانە گەڕێین وبێینە سەر قۆناغ وسودەكانی ئەم پرۆسەیە :
 ساتەكانی مرۆڤ و ژیان گوزەراندن پێكەوە بەستراونەتەوە هەر لەسپێدەوە تا دەگاتە ئەو كاتەی دەستبەرداری هەموو كارێك دەبێت وپەنا دەباتە بەر پشوو كە بەزۆری شەوانە بۆیە ئەگەر هات وبەیانیت گرفتێكی پێوە دیار بوو یاخود كێشەیەك تێیدا ڕووبەرووت بووە وە ئەوا كار دەكاتە سەر كاتەكانی تری وەكو نیوەڕۆ ویارمەتیدەر دەبێ بۆ دروست بوونی كێشەی تر لەبەردەمت ئەگەر نا بەلای كەمەوە مۆركی پێتەوە دیار دەبێ بەواتایەك ئەگەر تۆ گرفت وگرژییەكت لەبەیانی تووش بوو ئەوا لەكارەكەت یان لەشوێنی دووەم هاندەرێكی بەهیًَز دەبێ بۆ هەڵچوون ونائارامی و لەكۆتاییدا كێشەیەكی دیكەی لێ لەدایك دەبێ .بۆیە دانایی لەوەدایە كەتۆ بتوانی سنوورێك بۆ كێشەی یەكەم لەیەكەم ساتەوە دابنەی بۆ ئەوەی نەبێنە بناغە بۆ كێشەی تر , ئەو كارەی ئاماژەمان پێكرد لێرە وە دەست پێدەكات ئەویش زاڵ بوونە بەسەر ئاسەواری كێشە و ڕووگرژی كە بەپێی ڕاهاتن بووە بە شێوازێك بۆ ڕوخسار و گرژی دروست كردوە بۆیە ئەركەكە لێرە هەڵبژاردنی شێوازێكە بۆ ڕوخسارت دوور لەگرژی هەر لە ساتەكانی یەكەمەوە بەوردی بكۆڵەوە دەبینی لەگەڵ هەڵبژاردنی شێوازێكی نوێ ولێو بە خەندەیی ئارامی و پشوو بە سەرجەم ماسۆلكەكانی دەمووچاو دەدات وئازاری لێ دوور دەخاتەوە ئەمەیان دەوەستێتە سەر ئەوەی كەتۆ نزیكترین شێواز بۆ هەڵبژاردن وپیادەكردنی دەستنیشان بكەی كەلەتوانا بێ لە گەڵیدا بگونجێی تا لە كۆتاییدا بتوانی لەگەڵیدا ڕابێی , ڕەنگە خودی خۆم ئیرەییم بە باڵیۆزی ئەمەریكی بردبێ كەجگە لەوەی ئافرەتێك بوو كەشخەیی لەسیمای دیاربوو بەدرێژایی 1:30 كاتژمێر كەمن بینیم بزە بەسەر لێوییەوە بوو بی َ ئەوەی هیچ ڕووداوێ كاری تێكردبێ ودڵی خۆش كردبێ بەڵام توانیوییەتی ئەو شێوازە بپارێزێ ولەگەڵییدا رابێ , ڕەنگە كێشەو ئاڵۆزی لە وڵاتێكی وەكو عێراق بەڕێژەیەك بێ كە ئەگەر بێت و دابەشی سەر هەموو جیهانی بكەی ئەوا بێ كەم وكورتی بەشی دەكات , و ڕەنگە لێشی بمێنێتەوە , بۆیە باشترین ڕێگا بۆ ڕاهاتن لەسەر ئەو شێوە گەشبینانەی ڕوخسار دوور كەوتنەوەیە لەو كێشانەو هەموو ئەو فاكتەرانەی كار دەكەنە سەر گرژی ڕوخسار ومرۆڤ دڵتەنگ وپەست دەكەن , دڵنیام لەوەی ئەگەر ئەو ڕێگایە تاقی بكەینەوە ئەوا زۆربەمان تێیدا سەركەوتوو دەبین ولەبارێكی تەندروستی و دەروونی باش دەژین هیچ نەبێ دوور لە هەڵچوونەكانی كۆڵۆن وتێكچوونەكانی باری تەندروستی كە پتری نیوەی كۆمەڵ بەغەم خواردنێكی كەم تووشی دەبن .
 
 tariqnamiq@yahoo.com 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.