Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
تەنها هەڵایەکى میدیاکان دەرچوو ڕێککەوتنە سێ قۆڵى و چوار قۆڵییەکان چییان بەسەرهات

تەنها هەڵایەکى میدیاکان دەرچوو ڕێککەوتنە سێ قۆڵى و چوار قۆڵییەکان چییان بەسەرهات

Closed
by January 23, 2008 گشتی

  عەدنان سەید حسێن….
کوردەکان شەڕکەرى ئازان، بەڵام ئەوەى لە مەیدانەکانى شەڕدا دەستیان دەکەوێت لەسەر مێزەکانى دانووستان لەدەستى دەدەن.   (جوناسان راندل)..

 بەپێى وتەى د. ڕائید فەهمى تائێستا مالیکى ئەسڵەن وەڵامى پێشنیار و ڕاسپاردەکانى نەداونەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەرکوک و ئەو ناوچانەى ململانێیان لەسەرە پێشکەش کرابوون، تەنانەت جەنابى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عیراقى فیدڕالڕ کە ئێمەى کورد بەباشی پایەى حکومەتەکەیانمان گرتووە بۆ ئەوەى برا عەرەبە سوننەکان بەسەریدا نەڕوخێنن، بانگى نەکردون تاوەکو گفتوگۆ ڕا گۆڕینەوەیان لەگەڵدا بکات دەربارەى جێبەجێکردنى ماددەکە و ئەو ئالیەتانەى کە دەکرێت بیگرنەبەر بۆ ئەو مەبەستە.
نەک هەر ئەمەش، بەڵکو ئەو سەرۆک وەزیرە شیعەیە ئەگەر جەختى کورد نەبوایە لەسەر دانەنانەوەى ئیبراهیم جەعفەرى ئەوا بێگومان بەو ساناییە خۆى لەسەرووى هەڕەمى حکومەتدا نەدەبینییەوە کەچى ئەو ماددە دەستوورییەى کە خەون و هیواى هەموو کوردێکە و دەبوایە لەسەردەمى ئەو بەپێى دەستوور بەئەنجام بگەیشتایە نەهاتە کوردستان یاخود هەرلە بەغداوە پەیامێکى بۆ بەشێک لە گەلەکەى نەنارد کە تیایدا داواى لێبوردنیان لێبکات و جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە کە ماددەکە سەرەڕاى بەسەرچوونى وادەکەى دەکرێت وادەکەى بۆ درێژبکرێتەوە کەچى وەکو ئیلتزامێکى ئەخلاقى جەنابى سەرۆک وەزیرى هاوڕێمان لەو ڕێککەوتننامە چوار قۆڵییەى کە میدیاکان بۆ چەند هەفتەیەک پێوەى سەرقاڵیان کردین نەهات و هیچمان پێ بڵێت.
من نازانم دەقى ئەو ڕێککەوتننامەیەى دوو پارتە کوردییەکە لەگەڵ حزبى دەعوەى جەنابى مالیکى و ئەنجومەنى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى چى بوون، بەڵام تەقلیدەن (برسى چاوى لەنانە) یەکێک لەبەندەکانى ماددەى (140)ى دەستوور بووە کەچى لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ کوا ئەو ئیلتزامەى مالیکى بەرامبەر ئەو ڕێککەوتننامەیە بۆچى کارى بۆ کەرکوک نەکرد؟ ئێمە لەبەرامبەر کارنەکردنى ئەودا بەرامبەر بە کەرکوک چیمان لەدەست دێت؟ ئایا تواناى لابردنى سەرۆک وەزیرانمان هەیە و  ئەو قورساییەمان ماوە لە گۆڕەپانى سیاسیى عیراقدا یاخود هیچى وامان پێ نەماوەتەوە و تەنانەت حسێن شەهرستانى وەزیرى نەوتیشمان بۆ لانادرێت کە بەداخەوە ئەو ئیهتیمامەى کورد کە درا بە نەوت و بودجە و ئەوکاتەى بەوانەوە بەفیڕۆدرا کەرکوکى لەدەست دەرکردین بەهەموو ماناکانەوە. ئاخر کێ بڕوا بەوەدێنێت لەم چەند مانگەدا ئامار و ڕاپرسى بکرێت کێ ئەوە قبولڕ بکات؟ ئایا برا عەرەبەکانمان شکایەتمان لێناکەن لەلای ئەو نەتەوە یەکگرتوانەى کەئێستا ئێمە پشتمان پێی بەستوە بۆ جێبەجێکردنی مادەکەو ئەوکات عەرەب واتەنی (ینقلب الامر على ساحبه) و بەهۆی فشاری وڵاتانی عەرەب لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕیسەکەمان لێبکەنەوە بەخوری ؟ ئایا کێ زامنی ئەوە دەکات کاربە هەڵبژاردنەکانی 2005 بکرێت ؟ ئەمانە پرسیارگەلێکن حەقوایە بە سەر دەسەڵات و تاکی کوردیدا هەروا بەسانایی تێپەڕ نەکات. 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.