Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
تە لەفۆنێک بۆخوا….. فەرهاد کەریم

تە لەفۆنێک بۆخوا….. فەرهاد کەریم

Closed
by October 24, 2010 ئەدەب

 

قامچیەک لە با 
هەمیشە بێدار
وشتر لە بیابان
خەو بردیتیەوە
بولبوڵ  ڵۆ فشەی
لە بۆ چەقەلان گۆرانی دەڵێ و
لەمەستی دەرشێتەوە…
تاوان وسڵی لەخۆ دەرنەکرد
خوناو لە راموسان
چاوی نوقاند،،،،
دەستی خوێناوی لە نزایەو
لێبوردەیی  گوڵەبەرۆژە قرتاندن،،
فریشتە بووە شەمشەمەکوێر
خۆی هەرزان فرۆش کرد
پەپووڵە بڵیتی قاچاخ دەفرۆشێ بۆ رابواردن،،
گەر بەهەڵە نەچووبم
بەتەلەفۆن پرسێک بە خوا بکەن
گەرژمارەکەتان دەستنەکەوت
ئیمێلێک بۆ گا بکەن    |||||

 بێهوودە

خالخالۆکەیەک بە پەلکی گیا هەلدەگەرێ
گیسک بە شاخ
مێش بە ووتەی سەرکردە
قەسەر شەپقەی جامە ماست
تا لە فیکەی حەرامزادە سووکترە
ماچ لە شەقام دوورترە
ئاژەل لە مرۆڤ بە رێزترە
گەورەییم لە منالیم بچووکترە
دوا رۆژم لە رابردووم تاریکترە
نووستم و خۆم دایە با
بۆ بەردەوام بوونی تاوان_

فەرهاد کەریم
Farhad4Hamad@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.