جۆره‌کانی چیرۆکی منداڵان له‌نمایشی شانۆیی منداڵاندا
کامه‌ران حاجی
1- چیرۆکه‌کانی ئاژه‌ڵان:
لێکۆڵینه‌وه‌کان دووپاتیان کردۆته‌وه که زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی ئاژه‌ڵان سه‌رنجی منداڵان تا ته‌مه‌نی( 10) ساڵی راده‌کێشێت، هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی گه‌وه‌ر بێت ئاره‌زووی بۆ ئه‌م چیرۆکانه پله پله که‌م ده‌بێته‌وه،به‌ره‌و گرنگیدان به ناوه‌ڕۆکی چیرۆک ده‌چێت ، زۆربه‌ی زانایان ده‌ڵێن: په‌یدابوونی چیرۆکی ئاژه‌ڵان له ناو رۆشنبیری زۆربه‌ی گه‌لان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌ز و ئاره‌زوویه‌کی خۆرسکانه‌ی مرۆڤ بۆ گوزارشتکردن له بیرۆکه‌کانی به‌و هۆکارانه‌ی که له‌لای ئه‌و نزیکن، هه‌موو حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی داده‌مرکێنێت، ئینجا ئه‌و مرۆڤه بچووک بێت یان گه‌وره، ئاژه‌ڵ وه‌کو هێمایه‌ک له پرۆسه‌ی هونه‌ری شانۆ به‌کار ده‌هێنێت.
قۆناغه‌کانی منداڵی به پێی ته‌مه‌ن ده‌بێت سه‌ره‌تا هه‌ندێ چیرۆکی ئاژه‌ڵی ساده و باو له خۆده‌گرێت له چوارچێوه‌ی ژینگه. به‌ڵام منداڵانی قۆناغی تر حه‌ز له چیرۆکی ئاژه‌ڵی خه‌یاڵی ده‌که‌ن و له دوایی ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی هه‌روه‌کو پسپۆڕان ده‌ڵێن دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه چیرۆکه‌کانی ئاژه‌ڵان ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وری پاڵه‌وانیه‌تی ده‌بینن له ئاژه‌ڵی نامۆ که له شوێنه دووره‌کان ده‌ژین.
2- چیرۆکه‌کانی پاڵه‌وانی:
منداڵان زۆر په‌یوه‌ستن به چیرۆکی پاڵه‌اونی و جه‌ربه‌زه‌یی، که له‌لایه‌ن که‌سانی نائاسایی له ژیان ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌م پیوه‌سته‌ش به پله یه‌ک خواستێکی ده‌روونییه ، کاتێ سروشتی به‌ها مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌سه‌پێنێت به بوونی پاڵه‌وان وه‌کو فاکته‌رێک بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر زه‌حمه‌ت و سه‌خته‌کان، بێگومان چیرۆکه‌که وا له پاڵه‌وان ده‌کات که ببێته لایه‌نی سه‌ره‌کی، هه‌ندێک له زانایانی په‌روه‌رده داوایان له نووسه‌رانی چیرۆک کرد هه‌ندێ له بیرمه‌نده مه‌زنه‌کانی واقعی بخنه ناو چیرۆکه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ زانیاری له سه‌ر ژیانیان وه‌ر‌بگرن بیانکه‌نه نموونه‌یی ژیانی خۆیان .
3- چیرۆکه‌کانی له سروشت راده‌به‌ده‌ر:
ئه‌م چیرۆکه باس له که‌سانێک ده‌کات که به سه‌رسروشتدا زاڵ ده‌بن ، کاری سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌که‌ن به جۆرێک پاڵه‌وان به شێوه‌یه‌کی نه‌مر ده‌مێنێته‌وه، که نه ده‌دۆڕێت و نه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی به ئاسنی سه‌رده‌که‌وێت ، هه‌موو کارێکی شه‌ڕه هه‌رچیه‌ک ده‌یکات گو‌زارشت له شه‌ڕ ده‌کات ، بۆیه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و جۆره چیرۆکانه بین چونکه منداڵ زوو لاسایی ده‌کاته‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر ره‌فتار و ئاکاری ده‌بێت وه‌کو یاری سوپره‌مان و گریندازه‌ر و.. هتد
منداڵ هه‌وڵ ده‌دات به‌را‌مبه‌ر هاوڕێکه‌ی جێبه‌جێ بکات به‌مه‌ش له‌ناو دڵ و ده‌روونی جۆره شه‌ڕانییه‌ک ده‌چه‌سپێت، به‌ڵام چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی که خوڵقێنه‌ره سه‌یر سه‌مه‌ره‌کان له‌خۆ ده‌گرێت رۆڵی سه‌رکی ده‌بینێت له چیرۆکه‌کان ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خه‌راپی له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵ ده‌بێت ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌م لایانه‌ش بکرێت.
4-چیرۆکه‌کانی گاڵته و گه‌پ:
چیرۆکی گاڵته‌وگه‌پ گرنگترین جۆره‌کانی چیرۆکه که منداڵ په‌یوه‌سته پێی، چونکه فاکته‌رێکه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی و زرده‌خه‌نه بخاته دڵ و ده‌روونی مندالان ، هه‌ندێک پسپۆران ده‌ڵین باشترین هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ له‌م ڕێگه‌یه‌وه رۆشنبیربکرێت فێری کاری چاکه بکرێت، ده‌بێ ئه‌م جۆره چیرۆکانه که له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ پێشکه‌ش ده‌کرێت ساده و ساکار بن و بابه‌ته‌کان له ژیانی ڕۆژانه وه‌رگیرابن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م شێوازه چیرۆکه‌کانی ئه‌فسانه‌یی و ناواقعیه له‌لای منداڵ دوور بخه‌ینه‌وه.
5-چیرۆکه‌کانی مێژوویی:
ئه‌زموونه‌کان سه‌لماندوویانه که منداڵ له خوار ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ناتوانێت درک به ڕووداوه‌کانی مێژوو بکات یان بتوانێت له‌به‌ریان بکات به ته‌واوه‌تی کات و به‌رواره‌کان بزانێت ،له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ چیرۆکی مێژوویی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساده و ساکار بۆ منداڵی له ژێر ته‌مه‌نی نۆ ساڵی و چیرۆکه‌کان درێژه‌پێده‌ری چیرۆکه‌کانی باو باپیران بێت. به‌ڵام منداڵانی سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ده‌تواندرێت چیرۆکی مێژووییان پێشکه‌ش بکرێت به مه‌رجێک ئاڵۆز نه‌بێت به‌ڵکۆ کورت بێت و له‌گه‌ڵ ئاستی هۆشی منداڵ بگو‌نجێت، واباشتره چیرۆکاکان باس له ژیانی بیرمه‌ند و گه‌وره پیاوان بکات.
6-چیرۆکه‌کانی زانستی:
ئه‌م جۆره چیرۆکانه زیاتر له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌میره‌کا بڵاوبۆته‌وه ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی پێشکه‌و‌تنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌گه‌رێته‌وه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا بوونی کتێبی چیرۆکی زانستی وه‌کو پاڵپشتێک و سه‌رچاوه به‌کار ده‌هێنێن.. هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چیرۆکانه‌وه چیرۆکی خه‌یاڵی زانستی له‌سه‌ر شانۆی منداڵان به‌کار ده‌هێنێت، پاش ئه‌وه‌ی بوودجه‌یه‌کی باشی بۆ دابین ده‌کرێت . ئه‌م جۆره چیرۆکانه تاوه‌کو ئێستا له‌لای خۆمان جێبه‌جێ نه‌کراوه، چونکه ته‌کنیکاری وامان نییه و له لایه‌کی تر ده‌ر‌خسته و بوودجه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت.