Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
جیابونەوەى كوردستان پیكهێنانى دەوڵتى سەربەخۆ زامنى ئاسایشى یەكجارەكیە بۆ خەڵكى كوردستان

جیابونەوەى كوردستان پیكهێنانى دەوڵتى سەربەخۆ زامنى ئاسایشى یەكجارەكیە بۆ خەڵكى كوردستان

Closed
by November 2, 2008 گشتی

 جیابونەوەى كوردستان پیكهێنانى دەوڵتى سەربەخۆ زامنى ئاسایشى یەكجارەكیە بۆ خەڵكى كوردستان
 كاروان نەجمەدین

 هەرجارە بەبیانویەك دەوڵەتە كۆنەپەرستەكانى ناوچەكە ژیان لە بەشێك لەخەڵكى بىَ گوناهو مەدەنى كوردستان دەكەنە مەیدانى شەڕ و تۆپباران و دوچارى ئاوارەیى و مەرگ و ژیانى كارەسات باریان دەكەن ، ڕۆژێك جمهورى ئیسلامى ئیران تۆپبارانى خەڵكى دانیشتوى نزیك سنورەكان دەكات و ڕۆژێك حكومەتى توركیا و هەریەكەیان بۆ بەدەستهێنانى بەردەوەندى سیاسى خۆیان گیان و ژیان و سامانىخەڵكى ستەمدیدەى كوردستان دەكەنە ئامانجى تۆپ و موشەكە كانیان ، ئەمە ترس و دڵەڕاوكێى خەڵكى لەسەربێت لەبەرانبەر سوپا و ناسیونالزمى دەسەڵاتدار لە بەغداد كە بۆ یكلاكلادنەوەى كێشە لەسەر ( ناوچەكێشەدارەكان ) زرێپۆش و سوپا دەخەنە كار ، تا ترس و دڵەڕاوكێى خەڵك لە سوپاى عیراقى كەمێك دادەمركێتەوە تۆپخانەكانى جمهورى ئیسلامى ئیران لەلایەكى دیكەوە دەكەونەوەكار و بەدوائەودا  كۆپتەرو جەندرمە و موشەكى توركیا ژیان لە خەڵكى نزیك سنورەكان دەكەنە دۆزخ ، دەسەڵات داران چى لە بەغدا و چى لە كوردستان نەك تواناى بەرگرتن بەم هێرشانەیان نیە بەڵكو هەمیشە بێدەنگیان هەڵبژاردوە و تەنانەت خەریكن بەبیانوى شەڕى پەكەكەوە شەرعیەت دەدەن بە كوشتار و ئاوارەیى خەڵك لەلایەن دەوڵەتى توركیاوە ، كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزى وەزعى عیراق و لەم نێوەشدا دەوڵتە كۆنەپەرستەكانى ناوچەكە كوردستان وەك بەشێك لەعیراق لەپێناو مەرامە ڕەشەكانیاندا بەكار دەهێنن وە زەرەر مەندى سەرەكیش خەڵكى زەحمەتكێش و بىَ گوناهى كوردستانن ، سەرەڕاى ئەمانە بەلەبرچاوگرتنى پێكهاتە و عەقڵیەتى ناسیۆنالستى و عەشایرى حكومەتى عیراقى خەڵكى كوردستان لەچاوەڕوانى بێمافى و نائەمنیەكى دیكەدا ڕاگیراوە كە تەجرەبەى ئەم چەند مانگەى ڕابردوو ئێستاشى لەسەربێت ناسیۆنالزمى عەرەب هەتا ئەو بەشەش بۆ هاوپەیمانە ناسۆنالستە كوردەكانیان لە كوردستان بەكەم دەزانن و ئەمەش شكستى ترحى فیدرالزمى بەڕۆشنى ڕاگەیاندوە .
 تەنها ڕێگەیەك كە لەبەردم خەڵكى كوردستاندایە بۆئەوەى چى لە هەڕەشە و هێرشەكانى دەوڵەتەكانى ناوچەكە ڕزگایان ببێت و جارێكى دیكەش نەبنە سوتەمەنى ناسیۆنالزمى دەسەڵاتدار لەعیراق جیابونەوەى كوردستان و پێكهێنانى دەوڵتى سەربەخۆیە ، لە ڕێگەى ڕیفراندمێكى گشتیەوە .
  ئەوكات ئەمنیەت و ئاسایشى خەڵكى كوردستانیش لەئەستۆى لایەنە نێودەوڵەتیەكاندایە و ئەمەش زامنى ئاسایشى یەكجارەكیە بۆ خەڵكى كوردستان لەبەرانبەر پەلامارى ملهوڕانەى دەوڵەتەكانى ناوچەكەدا .
 سەرەڕاى ئەوەى كە سەربەخۆیى ڕێگاچارەیەكى واقعى و لەهەهەمانكاتدا خواستى زۆرینەى خەڵكى كوردستانە ، لە لایەكى دیكەوە موخالفینى ئەم خواستە ئەمڕ لە هەمووكات زیاتر شكستى تەرحەكانیان دیارى داوە ، هەرچى ئەو قەوانە سواوانەشە كە هەمیشە بۆ پاساوهێنانەوەى دژایەتیان لەگەڵ خواستى سەربەخۆیى "ترسى دەوڵەتەكانى ناوچەكەو هەلومەرجى سیاسى دنیا" لێدەدەنەوە لە هاتنە مەیدانى جەماوەرى فراوانى كوردستان لەكار دەكەون ، چونكە تەنها ڕێگە بۆ بەدەستهێنانى سەربەخۆیى و ئاسایشى یەكجارەكى هاتنە مەیدانى خودى خەڵكى كوردستانە ، تەنها ئیرادەى ئەوانیش دەتوانێت بەربگرێت هەڕەشەى دەوڵتە كۆنەپەرستەكانى ناوچەكە و ، قانع كردنى كومەڵگاى نێودەوڵەتى بەخواستێك كە هەر ئەمڕۆ ئیمكانى هەیە بەڵام هەتنە مەیدان و ئیرادەى پێویستە .
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.