حكومه‌تی سیاسی یا ته‌كنۆكرات
كێشه‌ی حوكمڕانی له‌سه‌رتانسه‌ری دنیا‌و به‌درێژایی مێژوو و شارستانیه‌ت بریتی بووه، له چۆنیه‌تی داڕژتنی جۆره‌ها سیسته‌می سیاسی‌وكارگێڕی و چۆنیه‌تی هه‌ڵسووڕاندنی كاروباره‌كانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، به‌هۆی سیستمازه‌كردنی كایه سیاسییه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، بێگومان به‌ر له‌هه‌ر شتێكیش په‌یره‌وو به‌رنامه‌ی یاسایی‌و ده‌ستووری ئه‌و پێكهاته سیاسییه زۆر گرنگه وه‌ك راسته‌ڕێی مانه‌وه‌و هه‌نگاونان و به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌سه‌ندن.
له‌و رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆی حوكمڕانی ئێمه‌دا وه‌كو بڵێی زۆر شت به‌به‌ره‌واژی ده‌بینرێن و ده‌خوێنرێنه‌وه، هۆیه‌كه‌ی چییه یا هۆیه‌كانی چین؟؟ ئه‌و فاكته‌رانه زۆرن له‌وانه: ئه‌و سیسته‌مه‌ی داڕێژراوه‌وپه‌یره‌وی ده‌كرێ و ئه‌و رێساویاسایانه‌ی پیاده ده‌كرێن، وای لێهاتووه ته‌نیا یه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان نه‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كێشه‌یه‌كمان هه‌ن و گشتیشیان گرنگن، گه‌رچی به‌پله‌ی جیاجیا، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ بوێرانه په‌نجه له‌سه‌ر هه‌موو برینه‌كان دابنرێ و ده‌ستنیشان بكرێن بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر نیازمان چاره‌سه‌ر كردن بێ!.
كێشه‌كانی ئێمه هی رۆژێك و دووان نین، كۆمه‌ڵه كێشه‌یه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بووه هه‌ر له رووی سیاسیه‌وه، ئینجا ئابووری و تا ده‌گاته كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، لێ گرنگه به‌دبین نه‌بین، چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌كیش له‌و نوخته‌وحاڵه‌ته ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌ك سه‌ره‌داوه‌كه، كه سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ئه‌وه وایه ئاو به‌بێژنگ بێنی.
داڕژتنی هه‌ر سیسته‌مێكی حوكمرانی له‌سه‌ره‌تادا سه‌رچاوه‌كه‌ی له سیاسه‌ته‌وه‌یه، لێ دوایی سیسته‌مه‌كه وه‌ك هه‌ر ده‌زگاوهه‌یكه‌لێكی مۆدرن كاری خۆی ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵسووڕاندنی كاروباره گشتییه‌كان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌رك و مافه‌كان و هاووڵاتی و ..تد.
ئه‌و نموونانه زۆر به‌روونی پاش چه‌ند قۆناغی پێشكه‌وتن و به‌رزی و نزمی ره‌وته‌كه له وڵاتانی ئۆروپایی به‌رچاو و دیاره، كه‌چی له وڵاتانی خۆرهه‌ڵات ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه(میسری پاش به‌هاری عه‌ره‌بی و ئێران)چ جیاوازیه‌ك نابینی له نێوان مینبه‌روسه‌كۆی ئایدیۆلۆجی و حزبی و دینی له‌گه‌ڵ مینبه‌ری حكومی و په‌رله‌مان و ..تد، تێكه‌ڵكێشیه‌كه به‌جۆرێكه حكومه‌تایه‌تی و ده‌وڵه‌تایه‌تی بنه‌مایه‌كی ئه‌وتۆی نییه سیستمازه‌كراو بێت وه‌ك حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ، ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ ده‌وڵه‌تی (موئه‌سه‌ساته) نه‌ك ده‌وڵه‌تی ره‌وتی ئایدیۆلۆجی و سیاسی و حزبی.
له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێویسته له نێو به‌رگ و فۆرمی حكومه‌تی سیاسیه‌وه ده‌ربچین به‌ره‌و حكومه‌تی ته‌كنۆكرات و موئه‌سه‌ساتی، واته به‌راستی واز له به‌سیاسیكردنی ساویلكانه‌و رووكه‌شانه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بێنین، ئه‌مه‌ش كاروبه‌رنامه‌ی پته‌وی گه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و یاسایی و ده‌ستووری، داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی(له‌وانه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م حزبی سیاسی).
مانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌زموونێكی سیاسی به‌نده به تۆكمه‌یی و پته‌ویی قه‌واره‌و پێكهاته‌ی یاسایی و ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، ئاینده له‌و خاڵه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه نه‌ك شتی دیكه، بۆیه به‌هێزكردنی ئه‌و بنه‌ماوجومگانه‌ی حوكمڕانی گه‌شه‌پێده‌ری سیسته‌مه‌كه‌یه به گشتی و قۆناغه‌كه به‌تایبه‌تی، ئینجا گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
به‌هزاد حه‌وێزی