Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
خـــــــــــــــــــودا

خـــــــــــــــــــودا

Closed
by July 13, 2009 ئەدەب

   خـــــــــــــــــــودا
قوبادی جه‌لیزاده‌

 

   باخێك بوو پیاسه‌ی ده‌كرد ….
لێوان لێو له‌ گوڵ ،
 ئه‌و گوڵانه‌ی كه‌س له‌سه‌ر زه‌وی نه‌یدیون !

به‌ ته‌نیشتییه‌وه‌.  چه‌ند رووبارێك له‌ هه‌نگوین و شه‌راب ،
ره‌ت ده‌بوون.
     فریشته‌كان به‌رووتی مه‌له‌یان تێدا ده‌كرد .
      له‌ ژنانی گه‌ڕه‌ك نه‌ده‌چوون !
  
 په‌لكه‌ زێڕینه‌یه‌ك له‌نێو باخه‌دا ده‌هاتوو ده‌چوو ، گوتی : 
    ئه‌مه‌شنه‌یه‌ .
     ئه‌من له‌ ئێوارانی وڵاته‌كه‌ی خۆمدا ،تووشی نه‌ هاتبووم .!

له‌ناو ده‌ستی خودادا ، نه‌ شمشێر هه‌بو نه‌ ئاگر
چاوه‌كانی بریقه‌یان ده‌هات له‌ میهر
بزه‌ی له‌ بزه‌ی كۆرپه‌یه‌كی نووستوو ده‌چوو .

ووتم گه‌وره‌م  :دۆزه‌خه‌كه‌تان چه‌ند لێره‌وه‌ دووره‌ ؟
گوتی:  دۆزه‌خ له‌ بنباڵی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه‌ ، هاتۆته‌ ده‌رێ‌ !
    
خودا مه‌مكه‌كانی رووت كردبوو ،
     په‌پووله‌ی پێ‌ ژیر ده‌كرده‌وه‌ !

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.