Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خەریکە لە یادمبچی …. نەوزاد بەندی

خەریکە لە یادمبچی …. نەوزاد بەندی

Closed

 

وەک گڵاسێکى گرانبەها ..
کە ئەشکێت و ..
ناچار ئەبم ، لە یادیکەم ..
خەریکە لە یادم بچى ..
ئەو گوڵانە ئەبینم کە ،
ئەخرێنە ئینجانەوە و ..
ئەفرۆشرێن ..
غەریبیت ناکەم ، بەقوربان ..
ئەو ئاوانە ئەبینم ،
کە ئەکرێنە ناو دەبەوە و
ئەفرۆشرێن ..
خەریکە لە یادم بچى ..
کە ئەبینم ،
تەنیایى
لەبەر هەیوانەکە وەستاوە و
جگەرە ئەکێشێ ..
غەریبیت ناکەم ، بەقوربان ..
کە ئەبیستم ،
پشیلەکە ،
لە هەورەبانى شیعرێکما ،
بێ چرپە خۆى ڕائەکێشێ ..
خەریکە لە یادم بچى ..
بەزەییم بە خۆما دێتەوە ،
لەناو ئەو هەموو خەونەدا
لە ناو ئەو هەموو تەمەدا ..
لەناو ئەو هەموو ئینجانە شکاوەدا .
لەناو ئەو هەموو تەنیاییەى
کە لە بەرهەیوانەکان جگەرە ئەکێشن
لەناو ئەو هەموو پشیلەیەى
کە لە هەورەبانى شیعرەکاندا
هێواش خۆیان ڕائەکێشن
خەریکە لە یادى بچى ..
خەمى منت نەبێ ، بەقوربان ..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.