ده‌رباره‌ی چه‌پی ئه‌لکترۆنی
ڕهنگهتێگهیشتن بۆ زاراوه‌ی چه‌پی ئالکترۆنی E-Left گواستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و حیزبهچهپهکان بێت لهشێوازهنهریتییهکهیهوهبۆ به‌کارهێنانی ته‌کنیکی زانیاریی و تۆڕی ئینتارنێت و هیچی تر! ، که‌به‌باوه‌ڕی من لهوهفراوانترهو ئه‌و سنوره‌ی تێپه‌ڕاندووه، کهتێزێکی زانستی نوێی پیادهکردوهبۆ تێگه‌یشتن له‌چه‌پ و ئامڕازی کارکردن بۆ ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگبێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی تاکنۆلۆجیاو مه‌عریفه‌ی مرۆیی له‌زۆر ده‌رفه‌تی جیاوازدا. ئه‌م تێزه‌و تێگه‌یشتنی ئه‌م چهمکههێشتا رووننهبووهتهوهو بهدڵنیاییهوهپێویستی به‌کات و هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌مووان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و تێۆریی کهبووهبهبابهتێکی نمایشکراو بۆ گفتووگۆکردن و گه‌شه‌کردن بۆ هه‌ریه‌کێک کهبهلایهوهگهشهی چه‌پ و ئاساۆی سۆسیالیستی گرنگبێت، و کاربکات له‌پێناوی هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تی ئابوورییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی باشتر بۆ مرۆڤ.به‌م پێیهچهند خاڵیکی گشتی دیاریده‌که‌م که‌به‌بڕوای من چه‌پی ئالکترۆنی ئه‌شێت پشتی پێبه‌ستێت:
1– ئاخاوتن، به‌پشتبه‌ستن به‌گه‌شه‌ی مه‌عریفه‌و زانستی عاقڵانی بۆ بیری چه‌پ و مرۆیی، له‌توانایدابێت و که‌ڵک وه‌ربگرێت له‌گه‌شه‌ی تاکنۆلۆجی و زانست له‌پرۆسه‌ی سایسی و ڕێخکخستن و ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی دادپهرووهریی و به‌رزترین ئاستی یه‌کسانی له‌ژێر ڕۆشنایی به‌ڵانسی هێزی چینایه‌تی و سیاسی و له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی گه‌شه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یی که‌کاری تیاده‌کات، وه‌له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی ئازاد و دیموکرات و عالمانی که‌ڕێزی مرۆڤ بگرێت.
2– خستنه‌ڕووی سیاسه‌تێکی عه‌قڵانی و واقیعی کهدهربڕی توانای خۆیی و توانای ئه‌وانه‌بێت که‌به‌رگری لێده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاکان بۆ دیاریکردنی ئامانجهشییاوهکان له‌پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردن وقۆناغێکی دیاریکراو به‌پشتبه‌ستن بهزانستهنوێکان، بۆ ئه‌وه‌ی دوورنهکهوێتهوهلهئامانج و تێزه‌کانی خۆی نهیانخاتهچوارچێوهی خه‌یاڵدان و دهقهتێوریهدۆگماییهکانهوهکهلهئێستادا تێپه‌ڕیون و هه‌ندێکیشیان دهمێکهبهسهر چوون، کهبهداخهوهلهلای هه‌ندێک له‌چه‌په‌کان بووهبهـ ده‌قێکی پیرۆز ـ و راستییهکیبێخهوش بێ ههڵهکهبۆ هه‌موو کات و سه‌رده‌مێک ده‌شێت!، که‌بێ گومان ده‌بێت بخرێته‌ژێر پرۆسه‌یه‌کی ڕهخنهگهرانهو گۆرانکارییه‌کی نوێ و به‌رده‌وام و په‌یوه‌ست به‌شێوازێکی تووند به‌گه‌شه‌و و گۆرانی زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری و ژینگه‌ی مرۆییه‌وه.
3– ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌نگاوبنێت به‌ره‌و توانست و ئانرژییهگهنجهتینوهکان بۆ تازه‌گه‌ریی و گۆڕان و دادپه‌روه‌یی و یه‌کسانی ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تهکنیکهنوێییهی که‌ئه‌وان ئه‌مڕۆ به‌کاریده‌هێنن پێویستهبهو توانا‌و ئانرژیانهبگات و کۆیانبکاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت کاره‌کانی خۆی چڕبکاته‌وه و جهختبکات له‌سه‌ر ڕابه‌رایه‌تیکردنی گه‌نجان که توانایه‌کی بێ وێنه‌یان هه‌یه‌و زۆر کراوه‌ن بۆ قبوڵکردنی گۆڕانکارییه‌کان و تازه‌گه‌رییه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان و نمایشی ـ کوت ـ ی لاوێتیی خۆی بکات له‌هه‌موو دامهزراوهکانییدا به‌تایبه‌تی لهرابهرایهتییهکهیدا.
4-جهختبکاتهوهلهسهر ئه‌وه‌ی که‌مرۆڤ و هه‌موو مافه‌کانی بنچینه‌یین، ئه‌ویش به‌تێگه‌یشتنێکی جیهان بینی بۆ مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی توخم و دین و ڕه‌گه‌ز له‌به‌رچاوبگرێت، خۆشی به‌دووربگرێت له‌کارکردن و هاوپه‌یمانێتی هێزهستهمکارهکان و ڕاستڕه‌وه‌کان و دینییه‌کان و ناسێونالیستیهدهمارگیرییهکان که‌دژایه‌تی مافهبنچینهییهکانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
5– بڕوای ته‌واوی به‌یه‌کسانی زن وبیاو هه‌یه و جیاکارییه‌کی پۆزهتیڤانهههیه، به‌چه‌سپاندنی پشکی(کوتا)ی بهرهوسهروه چوون لهدامهزراوهکانیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی یهکسانیهیکی جێبه‌جێکراو به‌ته‌واوه‌تی، هه‌نگاویش ده‌نێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئهمهلهههموو ده‌ستگا بنکهیهکان و سهرکردهییکان و چالاکیهجیاوازییهکانیدا. هه‌نگاوبنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانیان له‌هه‌موو ده‌ستگا بنکه‌ییه‌کان و سسهرکردهییهکانیدا و دیسان له‌هه‌موو چالاکیهجیاوازیهکانیدا.
6– بڕوای بهفرهدوانگهو دیدگا و قهوارهفکریی و ڕێکخستنهجیاوازهکانی ناو حیزبێک هه‌بێت، پیرۆزی ده‌قه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان ڕهتبکاتهوهبهوانهشهوهکهتیوریسهی مارکسییه‌ت و چه‌پ و سه‌رکرده‌یی حیزبیان کردووه، بانگهێشتی ئه‌وه‌ش نه‌کات کهڕاستیهکان ته‌نیا له لای ئه‌مان قه‌تیس ماوه. کاربکات له‌سه‌ر سازدانی کۆنگره‌ی ئاشکرا و کراوهدوای ئاماده‌باشییه‌کی فراوان که‌هاوبه‌شی هه‌موو ئاراسته‌و قهوارهجیاوازهکان له‌ناو دامه‌زراوه‌که‌یدا مسۆگه‌ربکات. په‌یوه‌ستبێت به‌و بڕیارانه‌ی کهبهدنگی کۆ ده‌رده‌چێت، ڕێز له‌ڕاو ڕای جیاوازبگرێت، چه‌پ گشتگیریی ده‌بێت به‌رپه‌رچ بداته‌وه‌و بڕوای به‌پرۆسه‌ی دیموکراتی و ئاڵوگۆڕی دیموکراتیانه‌و ئاشتیانهههبێت بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات. جهختکردنهوهلهسهر کارلێکی ئاڵوگۆر له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا وبانگهێشتکردنیان بۆ هاوبه‌شیکردن له‌بڕیاری سیاسه‌ته‌کانیدا و ووتوێژکردن له‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌یی له‌گه‌ڵ توێژهجیاوازهکانی کۆمه‌ڵگادا ئانارژی و توانستاکانیان پێخۆربن بۆ ده‌وڵه‌ماندکردنی یه‌کتری له‌پێناوی هه‌ڵسانگاندنی سایسهتهکان و پێوانه‌کردنی ئاستی سه‌رکه‌وتنه‌کانیاندا.
7– بهداخهوهزۆرێک لهسهرکردهچهپهکان له‌جیهانی عاره‌بیدا پێشبڕکێ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ حاکم و پاشاکانی جیهانی عاره‌بی بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتیان، به‌ڵکو هه‌ندێکیان کردوویانهبهمهملهکهتێکی بنه‌ماڵه‌یی و میراتگهرایی! ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری داوهلهچهپ و بووته‌هۆی دۆگمایی تیۆریی و پراکتیکی و ئۆرگانیی که‌زۆر دوورهلهنهریتی دیموکرتیی چهپێتییهوه، بۆیهچهپی ئالکترۆنی جهختدهکاتهوهلهسهر ده‌ستاوده‌ستکردنی سه‌رۆکایه‌تی و به‌بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی داده‌نێت لهئۆرگانییهناوخۆییهکانیدا به‌جۆرێک کهگرتنهدهستی پایه‌و فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی نابێت لهدووخولی هه‌ڵبژاردن زیاتربێت که‌ده‌کاته6 تا 8 ساڵ. نوێکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌هه‌موو ئاستهجیاوازهکاندا گرنگه‌و پێویستهبهبهردهوامی بکرێت و نابێت ئه‌م کارهلهگۆرانکاری ده‌سه‌لاتدا به‌ڕه‌شبینی و به‌كه‌ڵک ته‌ماشای بکرێت وه‌ک هه‌ندێک لهسهرکردهنهرییتیهکان قسه‌ی لێده‌که‌ن.
8- جیهان به‌شێوه‌یکی گشتی به‌ره‌و ڕوونیی و ئاشکرایی هه‌نگاو ده‌نێت، به‌جۆرێک کهتهکنیکهنوێکان ئاسته‌نگ و رێگرییه‌کانیان سڕیوهتهوهلهبهردهم چاودێریکردن و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له‌جه‌ماوه‌ر، بۆیهچهپی ئالکترۆنی له‌کارکردنیدا جهختدهکاتهوهلهسهر پێویستی ڕوونی و ئاشکرایی ته‌واو لهچالاکیهناوخۆیهکان و ده‌ره‌کیه‌کان، جگهلهوانهنهبێت کهڕهنگهلهژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ستهماکردا زیانی لێبدات له‌ڕووی ئاسایشه‌وه. بۆیه‌به‌رده‌وام دامه‌زراوه‌کانی و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ڕوونی و ئاشکرایی دارایی ته‌واو له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی حیزبی و که‌سێتی.
9- له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فراواندا کارده‌کات و له‌سنوری حیزبایه‌تی ده‌رچووه‌و له‌گه‌ڵ ده‌مارگیری ڕێکخستن و دامه‌زراوه‌یی و دهستهبژێریدا نیه، کارده‌کات و هه‌ماهه‌نگی ده‌کات له‌گه‌ڵ هێزهچهپڕهوهکان و عالمانییهکان و دیموکراته‌کانی تردا به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی کههاوبهشن تیایدا و پراکتیزه‌ی ووتوێژێی شارستانیانه‌ی دروستکه‌ریش ده‌کات له‌سه‌ر خاڵهجیاوازهکان. کارگێڕی نوێ و تازه‌گه‌ریی لهلێکۆڵینهوهزانستیهکان و گه‌شه‌ی ته‌کنیکی و مه‌عریفیدا به‌کارده‌هێنێت بهبهسهردهمییکردنی ئامرازهڕێکخستنییهحیزبییهکان و چالاکیهسیاسییهکان و پهیوهندیهناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و پێکهاته‌کانی.
10- گه‌شه‌ده‌دات به‌توانستی ئه‌ندامه‌کانی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بۆقبوڵکردن و وره‌گرتنی گۆران و گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیا و ته‌کنیکی، هه‌روه‌ها به‌کاریان ده‌هێنێت لهبوارهجیاوازهکانی سیاسی و ڕاگه‌یاند و رێکخستاندا، ئه‌مه‌ش دهبێتهگۆڕان و گه‌شه‌ی کاره‌کانی له‌ڕووی چۆنیه‌تی و چه‌ندێتییه‌وه، ده‌شبێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان له‌م سهردهمهقهیراناوییهداراییهڕهگداکوتاوهی که‌زۆرێک لهڕهوتهچهپهکان تووشیان بووه. لهههوڵیشدایهبۆ به‌ده‌ستهێنانی توانستهتهکنیکیهپێشکهوتوو و خێراکان کههاوکاریی ده‌کات له‌لایه‌ک به گه‌یشتن به‌گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی کهمهبهستێتی کۆیان بکاته‌وه‌و به‌کاریان بهێنێت به‌ته‌کنیکێکی پێشکه‌وتوو، له‌لایه‌کی تر ده‌توانێت به‌و هۆیهوهبهرههڵستی بکات به‌رامبه‌ر بههاتنهژوورهوهو بڕینی سنوره‌کانمان له‌لاله‌ین ناحهزهکانمانهوه، هه‌ندێک جاریش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر پێویستیکرد، هه‌روه‌ها بۆ توانای بڕینی تۆڕه‌کانی سیستهمهتۆتالیتارییهدهسهڵاتدارهکان و به‌تایبه‌تی ئاسایشه‌کان و سیاسیه‌کان له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر پێویست بوو ـ وه‌ک ئه‌زموونه‌که‌ی ویکیلیکس بهنموونهـ. بێگومان ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بین له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌کنیکی و زانیاریی.
به‌شێک لهووتوێژی کراوه‌یی ڕزگار عقراوی به‌زمانی عاره‌بی له‌سه‌ر: چه‌پی ئالکترۆنی و ئامڕازه‌کانی کارکردن لهووتوێژی مۆدێرندا، بۆ ته‌ماشاکردنی فه‌رموون:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=239626