ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه ) له كه‌ركوك وانابێ به‌رێزان ..!!
له‌ماوه‌ی رابوردودا بابه‌تێكم له‌سه‌ر سیاسه‌تی كورد نووسی و له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاومكرده‌وه ، به‌شێكی ئه‌و وتاره‌م بۆ قۆرخكردنی به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ی به‌ناوی رۆشنبیره‌وه هه‌موو ده‌زگا رۆشنبیریه‌كانیان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه ، ته‌رخانكردبوو ، ئه‌م جۆره تێڕوانین و ئیحتیكاركردنه له‌لایه‌ن ئه‌م جۆره كه‌سانه‌وه ده‌كرێ ،نیشانه‌ی باوه‌ڕنه‌هێنانی ده‌سه‌ڵاته به رۆشنبیرانی دی ، یاخود به‌كارهێنانی ئه‌و به‌ناو رۆشنبیرانه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لًكێكی زۆر له‌ده‌وری خۆیان ، كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌میشه ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كانیش وه‌كوو هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدایه ، له‌م كاته‌دا ده‌سه‌ڵات بیر له‌وه ناكاته‌وه ئه‌م ده‌زگا رۆشنبیریانه ،بكاته ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێ متمانه‌یه‌ك له‌نێوان خودی ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیراندا دروست بكات ، به‌پێچه‌وانه‌وه ،هه‌میشه بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه ،ته‌نانه‌ت ( هه‌وا) ش به‌سه‌روه‌ری خۆی بزانێ ، بۆیه ده‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه ده‌به‌نه‌ڕێوه خۆیان یه‌كه‌م و دواهه‌مین موسته‌فیدن و ده‌یانه‌وه‌ێ له‌رێی رۆشنبیریی كه‌سانی تره‌وه ده‌زگاكه‌یان به‌هێزبكه‌ن و هه‌مووشتێكیش ته‌نها مووڵكی ئه‌وان بێت و كه‌سیش بۆی نییه بزانێ ئه‌م ده‌زگایه كێی له‌پشته‌وه‌یه یاخود بوودجه‌ی چه‌نده و چۆنیش سه‌رف ده‌كرێ ،كه‌واته بڵێین و نه‌ڵێین به‌شێكی زۆری ئه‌م ناوه‌نده به‌ناو رۆشنبیریانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گیرفانه نه‌ك عه‌قڵ ، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌كرێ ئاماژه‌ی پێبده‌ین ، ئه‌و جۆره ناحه‌قییه‌یه له‌عه‌قلییه‌تی ئێمه‌دا هێشتا وه‌ك خۆی ژه‌نگاویی و ئاماده‌نییه رێڕه‌وێكی تر بگرێته‌خۆ ، بۆیه قه‌ت نه‌مانویستووه جیاوازی له‌نیوان هه‌ژاریی هوشیاریی و هه‌ژاریی (گه‌ده) دا بكه‌ین ، من پێشتر چه‌ند جارێك وتوومه من له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕم به‌گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌قڵی سیاسی كورد نییه ، ئه‌وه‌شی روویدا هه‌لێك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه تووڕانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م ماوه‌ی (18) ساڵه‌دا گوێی پێنه‌دا ، جارێكی ترده‌یڵێمه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وه‌ره‌بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هێنایه مه‌یدانی ململانێكان و له‌ماوه‌یه‌كی قیاسی كه‌مدا لیستی گۆڕان توانی (25) كورسی به‌ده‌ست بهێنێ و دڵنیام په‌رله‌مان جارێكی تر ئه‌و په‌رله‌مانه مردووه‌ی جاران نابێت كه بڕیاره‌كان به‌مسج له‌سه‌ركرده‌كانیانه‌وه خۆی ده‌خزانده گیرفانی په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێن ،گۆڕان له‌سستمی سیاسی و سستی و كاركردن له‌سه‌ر گۆڕینی عه‌قڵه‌كان ده‌كرێ، نه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتربۆمن نه‌كرابوو ئێستا من له‌ڕێی ئه‌م بزوتنه‌یه‌وه هه‌وڵبده‌م بۆخۆمی بكه‌م ،ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له‌سیاسه‌ت هه‌وڵدانه بۆ بدیهێنانه‌وه‌ی هه‌له له‌ده‌ستچووه‌كان ، ئێمه‌ی كورد به‌درێژایی مێژوو چاوه‌ڕوانی رۆژێكی له‌م جۆره‌بووین كه ببین به‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و له‌پشتیشیه‌وه ئۆپۆزیسیۆنێكی زیندوو ، كارله‌سه‌ر گۆڕینی ئاراسته سیاسی و فیكرییه‌كان بكات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌و خه‌ونه‌دوورودێژه‌ی به‌ئاگابێنێته‌وه كه ده‌ڵێ ئه‌وان كردیان ،ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه كێ رزگاری ده‌كردین ، راسته ئۆپۆزیسیۆنیش له‌م كاته‌دا بیر له‌به‌هێزبوونی خۆی ده‌كات ، به‌ڵام ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆن سه‌ره‌تا كار له‌سه‌ر به‌ئه‌خلاقیكردنی سستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات ، هه‌وڵبدات خه‌ڵك فیریی نزیكبوونه‌وه بكات له‌خۆی نه‌ك تۆراندن ، چونكه خودی ئۆپۆزیسیۆن له‌دایكبووی فه‌زای تۆراندنه، هه‌وڵبدات متمانه به‌خه‌ڵكی ببه‌خشێ نه‌ك هه‌ڵه‌كانی پارتی و یه‌كێتی دووباره بكاته‌وه ، ماوه‌یه‌كه بیستوومانه كه بڕیاره لیستی گۆڕان رۆژنامه‌یه‌ك له كه‌ركوك ده‌ربكات ، ئه‌مه بۆخۆی مایه‌ی خۆشحاڵییه بۆ كه‌ركوك ، چونكه له‌قۆناغی ململانێ و به‌نگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ریمی كوردستان ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌هه‌ولیر بیری لێنه‌كرایه‌وه ئێستا له كه‌ركوك ده‌رده‌چێ ، به بڕوای من ئه‌مه بۆخۆی هه‌وڵێكی جیدییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌كه‌ركوك و خاڵێكی پۆزه‌تیفه بۆ به‌ربڵاوكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتن له‌دیموكراسی له‌كه‌ركوك و كاركردن به جیا به‌رۆحی یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ئاست كێشه‌ی كه‌ركوك ، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی من بیرم لێنه‌كرده‌وه ئه‌وه ده‌رچوو ، ده‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای سستمی عه‌قڵی نه‌گۆڕ و دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكی رۆشنبیریی كارێكی زۆر مه‌ترسیداره به پله یه‌ك له‌سه‌ر ململانێكانی ناو كه‌ركوك له‌سه‌ر دابه‌شبوونی رۆشبیریی حیزبی و په‌راوێزخستنه‌وه‌ی به‌شێكی تر له رۆشنبیران ، ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌كه‌ركوك له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌دوو په‌یامنێره‌كه‌ی (knn) له كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵً ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ ئه‌و دووبه‌ڕێزه كه هه‌ردووكیان زۆر براده‌رمن و ئینسانی به‌ڕێزن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئاخۆ لیستی گۆڕان تاكوو ئێستا نه‌یتوانیوه متمانه‌یه‌ك له‌نێوان خۆی وئه‌و رۆشنبیرانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی گۆڕان په‌یدا بكات ، ئایه ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و براده‌رانه‌ی خۆیان ئه‌مه بۆخۆی هه‌وڵێك نییه بۆ قووتكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ناوی تر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخێكی ناجێگیر بۆ چه‌مكی رۆشنبیریی ؟ ئایا ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك به‌وشێه‌یه ده‌كرێ به بڕوای ئێوه چ هیوایه‌ك بۆ گۆڕانكاریی له‌سستمی كاركردن به‌و عه‌قلییه‌ته نه‌گۆڕه ده‌گۆڕێ ؟ ئه‌وه‌ی له‌سلیمانی كرا حاڵه‌تێكی عه‌فه‌وی نه‌بوو ، نه‌خێر ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی روویدا ده‌رئه‌نجامی تاوتوێ كردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی ناعه‌داله‌تییه‌كان بوو لای خه‌ڵك ، به‌ڵام كه‌ركوك هه‌لوومه‌رجێكی سیاسی جیاوازی هه‌یه كه سه‌ره‌تا پیویستی به متمانه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئێوه‌یه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك ، كه‌ركوك چه‌ندین ئاراسته‌ی سیاسی و ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی تێدایه كه حیزبی كوردی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ خۆی قوستووه‌ته‌وه و كوردی به‌و كارته كۆتوبه‌ند كردووه كه ناچار له‌به‌رانبه‌ر هه‌رجۆره ئیداره‌دانێكی خراپی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ، هه‌ر ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییاكاندا ده‌نگ به ده‌سه‌ڵاتی كوردی بدات كه بریتییه له‌یه‌كێتی و پارتی ،ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێ هه‌رله‌زه‌مانی شۆڕشه‌كانی پێشتریش ، سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌مخۆری راسته‌قینه‌مان نه‌دی به‌جیدی له‌ئاست مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك دڵسۆزانه مامه‌ڵه‌بكات و وه‌ك هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناو كه‌ركوك به‌وردی له‌ئاست كێشه‌كان هه‌ڵوێسته‌بكات ، نازانم ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نه‌مان له‌باره ، یاخود ئه‌مه قه‌ده‌ری ئێمه‌یه ، به‌داخه‌وه له‌وه ده‌چێ تا ئێستا كه‌سێك نه‌بێ به قووڵی كێشه‌كانی كه‌ركوك بیر له‌جۆرێكی تری سیاسه‌تكردن له‌كه‌ركوك بكاته‌وه ،ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێ گۆڕانكاریی له‌كه‌ركوك بكه‌ن ،ئایا مه‌عقووله تا ئه‌م چركه ساته متمانه‌تان به‌كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی لیستی گۆڕان نییه ، ئه‌گه‌ر ئێوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی خۆتان متمانه‌به‌خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌كه‌ن، دڵنیابن هێنده‌ی پارتی و یه‌كێتیشتان پێناكرێ چونكه خه‌ڵكی كه‌ركوك و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی رۆشنبیر له‌م حاڵته زۆر بێزارن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه رۆشنبیریی ئه‌و دوو حیزبه‌یه و خه‌ڵكیش پێیان باش نیه‌جارێكی تر ببن به قوربانی ئه‌وجۆره تێگه‌یشتن و كاركردنه له كه‌ركوك ، دواجار هه‌میشه رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و لیسته‌كان په‌راوێزده‌خرین و له‌بری ئه‌وه‌ی چاكیبكه‌ن ، خراپتری ده‌كه‌ن .