ده‌نگی ته‌قه، زه‌نگی مه‌رگی دیموكراسیه‌ته! ….. سامان عه‌لا
په‌یامێك،
له‌پێشمه‌رگه گه‌نجه‌كانی شاره‌وه بۆ
پێشمهرگهدیرینهكانی شاخ !
ئێمه،پێشمه‌رگه گه‌نجه‌كانی شار،نه‌وه‌ی سه‌رده‌می نوێی دونیای كراوه‌ی پرلهئامێرهكانی ته‌كنه‌لۆژیاین،ئێمه كوڕی سه‌رده‌می ئازادیودیموكراسیوكرانهوهی جیهانگیرین،ئێمه پێشمه‌رگه‌ی قهڵهمودهنگورهنگی جیاوازین،…ئێوه‌ش ئه‌ی پێشمهرگهدیرینهكانی شاخ،ئه‌ی كوڕانی سه‌رده‌می ناپاڵموكیمیایی،ئێمه ده‌زانین كه ئێوه،زۆربه‌تان بوێرانه رۆژگارێك سنگتان ناوه بهكوللهوهلهپێناوی پاراستنی كه‌رامه‌تی میللهتهكهتاندا،رۆژگارێك ئێوه‌ش به‌گژ ستهموزۆرداریداچونهتهوه،ئێمه باش ده‌زانین ئه‌ی كورانی سه‌رده‌می ناو ئهشكهوتورۆژگاری به‌ره‌نگاری،كهسهردهمانێك ئێوه بهخهباتتان سهروهریهكتان بۆخۆتانو گه‌له‌كه‌تان تۆماركردوه،زۆرێكیش له ئێوه تائێستاش ره‌ونه‌قی ئه‌و شانازیه،نهلهكوشتنی براكانداونهلهروبهرووبونهوهكانی شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆدالهكهدار نه‌بوه،ئێمه چاكدهزانین كه‌زۆرێك له‌ئێوه له‌كاتێكدا كهتاڵی ره‌ش به جه‌سته‌تانه‌وه نه‌ماوه،به‌ڵام له‌گه‌نج گهنجترنولهخهموئازارهكانی ئێمه تێده‌گه‌ن، ده‌زانن كه‌ئێمه ساڵانێكی دورودرێژه به‌ده‌ست چیه‌وه ده‌ناڵێنین! باش ده‌زانن كه‌ئه‌و سیستمی حوكمرانیهی كهئهمرۆكوردستان به‌ریوه‌ده‌بات،چی ده‌سه‌ڵاتێكی نادادپه‌روه‌ره،هه‌رله‌سایه‌ی ئهودهسهڵاتهدا،ئهمرۆتوێژێك سه‌ریان له‌ئاسمان گیركردوهوچێنێكی به‌رفراوان له‌خه‌ڵكی هه‌ژاریش،به‌تایبه‌ت له‌گه‌نجان،دیناری پاسی هاتووچۆی قوتابخانه‌كانیان پێنیه! هه‌ر ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ئه‌مرۆ زۆرێك له‌كوڕانی سه‌رده‌می شاخ به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن،واخه‌ریكه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی هیندهرهقوستهمكار،كه‌چیدی گوێ بهئازاروخهمی رۆڵه‌كانی نادات.
تكایه،تكایه،پێشمهرگهدێرینهكانی دوینێودهسهڵاتدارانی ئه‌مرۆ،ئه‌ی حوكمرانانی خۆماڵی،ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌م میلله‌ته،تكایه ئهولولهی تفه‌نگانه‌ی تادوینێ روبه‌رووی دڵی دوژمن راتانگرتبوو،ئهمرۆئاراستهی سه‌رسنگی گه‌نجانی شاری مه‌كه‌ن،گهرتادوینێ ئێوه هه‌ڵگری چه‌كی گهورهوبچوك بوبێتن،ئهوائهمرۆپیشمهگهكهنجهكانی شار،كورانی نێوكوچهوكۆلانه رهقوتهق هه‌ڵهاتوه‌كان،لهتیشێرتێكوجوتێ پێڵاوی دڕاووجیزدانێكی بێ پارهوقهڵهمێك زیاتر هه‌ڵگری چیدیكهنین!ئه‌وان هاتوونودهیانهوێت ئهوپهیامهبدهن به‌گوێتاندا،كه‌چیدی ئه‌م نه‌وه‌یه،زۆروستهم،دزیوگهندهڵی،كوشتنوڕاوهدونان،قبوڵ ناكات،تكایه ئێوه‌ش،ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا گه‌ردی دزیوگهندهڵیوناپاكی،نهنیشتوهبهسهر شكۆی خه‌باتتاندا،تكایه لوله‌ی تفه‌نگه‌كانتان داگرنودهستی خۆتان به‌خوێنی گه‌نجانی شارسورمهكهن، شانازیه بۆئه‌وه‌ی ڕوی سوره،به‌ڵام ده‌ستی سور ریسوایی بهدوادادیت! ئاخر ئێوه‌ده‌زانن پژانی مێشكهسهری گه‌نجێك،كوشتنی خه‌ونی لاوێك،ده‌بێته سه‌وزبونی چه‌كه‌ره‌ی هیوای ئازادیوسهربهخۆیی لای سهدانوههزاران لهگهنجولاوی دی؟ ئاخرئێوه ئه‌م جاره ده‌زانن ،له‌گه‌ل كێوروبهروی كێ،ده‌بێت په‌نجه‌تان له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگه‌كانتان بێت؟ ئه‌ی ئێوه ده‌زانن تۆماری پاله‌وانانی ئه‌م داستانه نوێیه كێدهبێت؟ ئاخر ئێوه بیرتان چۆته‌وه یا ناتانهویت بهبیرخۆتاندا بێننهوهكهڕقوتوڕهیی گه‌ل،كهپاڵهوانهكانی گه‌نجانی خوین گه‌رمن،سبه‌ی له‌گه‌ل خۆیدا ڕاپێچی كوێتان ده‌كات؟
تكایه ئێوه ئه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی سه‌رده‌می بهرگریوپاڵهوانانی داستانهنهمرهكان،ئێوه ده‌ست بگرن به‌مێژووی خه‌باتی پڕشانازی ساڵانێكی تهمهنتانهوهولێگهرێن با گه‌نجه‌كان،به‌خوێنی تازهوگهرمی جه‌سته‌یانه‌وه به‌ئازادی داوای خواستومافهكانیان بكه‌ن،ئاخردواجار هه‌رئه‌وانیش دێنومیژووی داهاتووی ئێمه دهنوسنهوهوسهرنویشتی گه‌لیش دیاری ده‌كه‌ن،
تكایه،تكایه،
به‌گولله‌ی تفه‌نگه‌كانتان ئه‌وان خه‌ڵتانی خوێن مه‌كه‌ن،
به‌ده‌نگی تهقهكانیشتان،زه‌نگی مه‌رگی دیموكراسیه‌ت لێمه‌ده‌ن .