Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
(دووپه‌یام بۆخۆپشانده‌ران وهێزی چه‌كداری كوردستان)

(دووپه‌یام بۆخۆپشانده‌ران وهێزی چه‌كداری كوردستان)

Closed
by March 1, 2011 گشتی

 

 زۆرڕونه‌كه‌له‌هه‌رشوێنێك كه‌خۆپشاندان وڕژانه‌ سه‌رشه‌قامی هه‌رگه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌ك دووجانبی ڕوون ده‌سه‌لمێنێت كه‌ئه‌وانیش له‌هه‌بونی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌نده‌ڵی ودوربونی ده‌سته‌ڵاتداران له‌ خه‌ڵكی سه‌رشه‌قام ونه‌گه‌یشتنی هاواری خه‌ڵك به‌ئاسنی به‌ به‌رپرسانی وڵات وهه‌بونی جۆرێك له‌دیموكراسی له‌وڵاتداكه‌ خۆپشاندان وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی پایه‌یه‌كی موماره‌سه‌كراوی دیموكاسی گه‌له‌…ئه‌م خۆپشاندان وناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه‌ زیاترله‌دووهه‌فته‌یه‌ كوردستان وبه‌تایبه‌تیش پارێزگای سلێمانی گرتوه‌ته‌وه‌له‌ئه‌نجامی هه‌بونی ناعه‌داله‌تی  كۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌نده‌ڵی هاتوه‌ته‌بون كه‌زۆرینه‌ی به‌شداربوان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌بێ‌ نان وكارووئه‌ووگه‌نجانه‌ن كه‌ خوێندنیان ته‌واووكردوه‌و به‌گرتنه‌ به‌ری زۆرێك ڕێگاش دانه‌مه‌زراوون گومانیش لای كه‌سمان نیه‌كه‌ كه‌سانێكی نێردراوومه‌به‌ستداری سیاسیش له‌ نێووئه‌ووخه‌ڵكه‌ داواكارانه‌ شداهه‌یه‌وومه‌به‌ستیشیانه‌ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك هه‌بوبێت ئاقاری جوان ومه‌ده‌نیانه‌ی خۆپشانده‌ران به‌لاڕێداببات به‌مه‌به‌ستی داپۆشینی داواڕه‌واكان وسه‌رخستنی مه‌به‌ستی حزبی وسیاسی خۆی جونكه‌ ده‌بینین كه‌كۆمه‌ڵێك گروپ وحزب جۆن هه‌ردوولای گرتوه‌وبه‌زوبانی هه‌ردوولای ده‌سته‌ڵات وناڕه‌زایه‌تیه‌كان زمان ده‌چه‌رخێنێت بۆیه‌داواله‌ خۆپشانده‌رانی حه‌ق بێژوورۆشنبیران ورۆشنفكران وپێشكه‌وتوخوازانی ناووخۆپشانده‌رانی كوردستان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وای داواكان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن وداخوازیه‌ ڕه‌واكان به‌جێبگات وبه‌وشێوه‌ دروسته‌ی گرتویانه‌ته‌ به‌ر به‌تایبه‌ت له‌هه‌فته‌ی كۆتایداگیراوه‌ته‌ به‌ربمێننه‌وه‌وڕێگانه‌ده‌ن كه‌هیچ كه‌سولایه‌كی هه‌ده‌فدارشێوازی جوانی مه‌ده‌نیانه‌ودیموكراسیانه‌یان به‌ئاقاری گرژی ونه‌شیاووببات جونكه‌ به‌م شێوه‌مه‌ده‌نیانه‌ ده‌توانین ڕه‌وای داواكان وپێشكه‌وتوخوازی گه‌لی كوردوخۆپشانده‌ران بۆگشت لابسه‌لمێنین…وه‌داواش له‌برایانی به‌ڕێزوپارێزه‌رانی وڵاتده‌كه‌م كه‌ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌سه‌رشه‌قامن ڕۆڵه‌وباوكوبراوخوشكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن وئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌گیان فیداكاروخزمه‌تكاری وڵات بون له‌ڕابوردووداهاتویشدائێسته‌ش مافی سروشتی وهاوڵاتی بونی خۆیانه‌ كه‌هاتونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامو داوای نان وئازادی ویه‌كسانی ونه‌مانی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن وئه‌ركی جه‌نابیشتانه‌كه‌ژیان وهێمنیان بپارێزن وله‌حاڵه‌تی ڕودانی هه‌رگرژیه‌كیشداده‌بێت ئێوه‌ش وه‌ك دوژمن وناحه‌زی حكومه‌ت لێیان نه‌ڕوانن وده‌رونتان له‌نێتی تۆڵه‌كردنه‌وه‌پاكبكه‌نه‌وه‌ووه‌ك خاوه‌ن حه‌ق لێیان بڕواننومامه‌ڵه‌یان 
له‌گه‌ڵبكه‌ن..

hkulkni@yahoo.com
.هادی كوڵكنی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.